نەوشیروان مستەفا: ئومێدموایه هه‌موو یه‌كێكتان ببن به‌حه‌ره‌سی پاراستنی یه‌كێتی به‌ینی یه‌كێتی و پارتی
موقاره‌نه‌ی کوردستان بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كێك له‌ولاته‌كانی ده‌وروپشتی خۆماندا، مسته‌وای مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی لای ئێمه به‌رزتره، ئازادی له‌ولاته‌كه‌ی ئێمه زۆرتره، ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌ولاته‌كه‌ی ئێمه‌دا زۆرتره.
نوچەنێت
نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و لەبەڵگەیەکدا کە لە راگەیاندنەکانی یەکێتی بڵاوکراوە لەکاتی واژووکردنی رێککەوتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی لەگەڵ رێککەوتنەکەبووە و وەک زەرورەتێک لەو رێککەوتنە ئەدوێ ئەوەش لەکاتێکدا والێکدەدرایەوە کە هۆکاری جیابونەوەی گۆڕان لەیەکێتی واژووکردنی رێککەوتننامەی ستراتیژی بووە.
سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان لەو بەڵگە ڤیدیۆیەدا لەباری یەک ڕیزی ماڵی کورد دەڵێت “یه‌كێتی به‌ینی یه‌كێتی و پارتی له‌م قۆناغه‌دا له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی رابردوو گرنگتره، كه‌ده‌بێت ئێمه پارێزگاری بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و ئیحتیمالانه ئێمه خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ئه‌هلی بوو، ئێمه چۆن بتوانین مه‌نتیقه‌كه‌ی خۆمان له‌شه‌ڕی ئه‌هلی بپارێزین، نه‌هێڵین ئاگری ئه‌و شه‌ڕه بێته ناو مه‌نتیقه‌كه‌مانه‌وه، ئه‌گه‌ر عیراق پارچه پارچه بوو، ئێمه ده‌بێت چی بكه‌ین و چ ده‌روێكمان ده‌بێت له‌و مه‌وزعه‌دا، ئه‌گه‌ر عیراق نیزامێكی دیموكراتی تێدا دروست بوو، ده‌وری كورد ده‌بێت چی بێت له‌و عیراقه‌ی كه‌وا دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نیزامێكی دینی كۆنه‌په‌رستی له‌بابه‌تی تاڵیبان و ئه‌مانه‌ی تێدا دروست بوو، ئه‌وساكه ده‌بێت هه‌ڵوێستی ئێمه چی بێت، حزبێك به‌تاقی ته‌نیا ناتوانێت ئه‌مه بكات، هه‌ردوو حزبه‌كه‌ش به‌ته‌نیا ئه‌مه ناتوانێت بكات، به‌ڵكو بۆ ئه‌م مه‌رحه‌له‌یه ئێمه پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه یه‌كێتی و پارتی و حزبه‌كانی تر‌و به‌ڵكو هه‌موو میلله‌ته‌كه‌مان له‌گه‌ڵماندا رابووه‌ستێت بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌هه‌ڵوێستێكی به‌قوه‌ته‌وه، ئێمه له‌و خیاراتانه‌ی كه هه‌یه به‌شداری بكه‌ین و بتوانین نه‌ك ئه‌مجاره شتمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، به‌ڵكو ئێمه بتوانین حه‌قی خۆمان وه‌ربگرین “.
لەو ڤیدیۆیەدا نەوشیروان مستەفا تەئکید لەگرنگی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکاتەوە و دەڵێت “من ئومێدموایه ئه‌مجاره ئێوه هه‌موو یه‌كێكتان كه له‌خواره‌وه‌ن ببن به‌حه‌ره‌سی پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی كوردستان، ببن به‌حه‌ره‌سی پاراستنی یه‌كێتی به‌ینی یه‌كێتی و پارتی، چونكه هه‌ریه‌كێك له‌ئێوه ده‌توانێت شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵبگیرسێنێت له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا، له‌هه‌مانكاتدا ده‌توانێت پارێزگاری ئه‌م برایه‌تی و ته‌بایه‌تییه‌ش بكات كه‌ئێستا له‌كوردستاندا هه‌یه”.
سەرۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لەو ڤیدیۆیەدا کە لە راگەیاندنەکانی یەکێتی بڵاوکرایەوە روو لە کادرانی پارتی و یەکێتی وتویەتی “جارێكی دیكه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه موهیمترین شت ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه بتوانین كه‌یه‌كێتی به‌ینی یه‌كێتی و پارتی پارێزگاری بكه‌ین، مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌گه‌ڵ لقه‌كاندا پێكه‌وه بتوانن له‌مه‌ولا هاوكاری بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی له‌ناوچه‌كانیشدا هه‌بوو، ئه‌وان ببن به‌ئالا هه‌ڵگری داواكاری و خواسته‌كانی خه‌ڵكه‌كان و ئه‌وان ببن به‌پێشڕه‌وی ئه‌و هێنانه”.
لەبارەی خۆپیشاندانیش لەکوردستان دەڵێت”ئێمه هه‌وڵبده‌ین جۆرێك له‌سه‌قافه‌تی موزاهه‌ره‌و خۆپیشاندان و ئه‌و جۆره‌شتانه بلاوبكه‌ینه‌وه كه‌دوور بێت له‌ته‌خریب و سووتاندن و كوشتن و بڕین و ئه‌و سه‌قافه‌تی عونفه‌ی كه له‌كۆنه‌وه به‌میرات ماوه‌ته‌وه بۆمان، ورده ورده ئه‌وه بخه‌ینه لاوه، یاعنی خه‌ڵك حه‌قی خۆیه‌تی خۆپیشاندان بكات، به‌لام خۆپیشاندان به‌مانای ئه‌وه‌نییه په‌لاماری داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بدات، وه‌ختێك داموده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌ت ده‌سووتێنێت، مانای پڕۆژه‌ی ئاوی شارێك خراپ ده‌كات، یه‌عنی پاره‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی شارێك خراپ ده‌كات، موقاره‌نه‌ی وه‌زعی مه‌نتیقه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كێك له‌ولاته‌كانی ده‌وروپشتی خۆماندا، مسته‌وای مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی لای ئێمه به‌رزتره، ئازادی له‌ولاته‌كه‌ی ئێمه زۆرتره، ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌ولاته‌كه‌ی ئێمه‌دا زۆرتره، نیسبه‌تی نموو له‌ولاته‌كه‌ی ئێمه زۆرتره، به‌وه ئێمه سه‌ربه‌رزین”.