ڤان گال :” تەنها شتێك لە دەستمان بێت چاوەڕوانییە”
نوچە.نێت:وەرزشی
دوای دابڕانی بە هۆی پێکانەوە یاریزانە ئەرجەنتیینییەکە لە ژێر وردبینی پزیشکیدایە و تائێستاش کاتی گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگاکان دیاری نەکراوە.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو یاریزان “ئەنخێل دیماریا”نەیتوانی بەشداری یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەی “هاڵ ستی”بکات لە میانەی یارییەکانی هەفتەی `13′ خوولی نایابی ئینگلیزی بە هۆی پێکانەوە کە پێش چەند ڕۆژێك لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی “ستۆک سیتی”توشی پێکان هات،تا ئێستاش ڕاپۆرتە پزیشکییەکانی تایبەت بە یانەی مانچستەر یۆنایتد”کاتی گەڕانەوەی “دیماریا”ـیان دیاری نەکردووە.
لە لای خۆیەوە ڕاهێنەری یانەکە “لویس ڤان گاڵ”بۆ تۆڕی هەواڵی BBC ڕایگەیاند :ئێمە نازانین کاتی گەڕانەوەی یاریزان “دیماریا”کەی دەبێت،ئەو یاریزانە ئێستا لە حاڵی پێکراودایە و توانای بەشداری نییە لەگەڵ یانەکەی،هەموومان چاوەڕێی کاتین و تەنها شتیش لەدەستمان بێت چاوەڕوانییە”.