سێ ڕاهێنەری خاوەن نازناو لەگەڵ تیپەکانیان پاڵێوراوی “باڵۆن دۆر”ـن.
نوچە.نێت:وەرزشی
یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناوی پاڵیوراوانی باشترین ڕاهێنەری جیهانی بۆ ساڵی 2014 دەست نیشان کرد
شەوی رابردوو سێ ناو وەک پاڵێوراوی بەدەست هێنانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری جیهان ئاشکرا کران،لەو سێ ناوەش دوو ناویان ڕاهێنەری خوولی ئیسپانی و ڕاهێنەرەکەی تریش لە ئەڵمانیایە
“کارلۆ ئەنچیلۆتی”و “دیێۆگۆ سیمیۆنی”و یواخیم لۆف”سێ ڕاهێنەرە هەڵبژێردراوەکەن،ئەم سێ ڕاهێنەرە لە ساڵی 2014 بێ نازناو نەبوون هەر سێ ڕاهێنەر هەر یەکەو لای خۆیەوە نازناوێکی گەورەی بەدەست هێناوە.
لای خۆیەوە لە وەرزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا ڕاهێنەر “دیێۆگۆ سیمیۆنی”توانی باڵادەستی یانەکانی ڕیال مەدرید و بارسیلۆنا تێپەڕێنێت و یانەکەی دوای دابڕانێکی زۆر لە ململانێی بەدەست هێنانی نازناوی خولی ئیسپانی توانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکاتە خاوەنی نازناوی خولی ئیسپانی و لە هەمان وەرزدا توانی یانەکەی بگەیەنێتە یاری کۆتای خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،لە یاری کۆتاییدا یانەکەی توشی شکست بەرامبەر ڕیال مەدرید هات و پلەی دووەمی ئەو خولەی بەدەست هێنا.
ئەنچیلۆتی دوای دوازدە ساڵ دابڕانی یانەی ڕیال مەدرید لە یاری کۆتای خوولی یانە پاڵەوانەکان،وەرزی ڕابردوو ڕیال مەدریدی گەیاندە یاری کۆتای ئەو خولە و یاری کۆتایشی لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی و هاونیشتیمانی و هاوشاری خۆی بردەوە و خەڵاتی دەیەمی خوولی یانە پاڵەوانەکانی بۆ یانەی ڕیال مەدرید بسۆگەر کرد.
لەمۆندیالی بەڕازیل ڕاهێنەر “یواخیم لۆف”دوای ساڵانێکی درێژی کۆشش و هەوڵدانی ئەڵمانییەکان،سەرەنجام “لۆف” ئەڵمانییەکانی بێ ئومێد نەکرد و بۆ چوارەم جار لە مێژووی تۆپی پێی ئەڵمانی،”یواخیم لۆف” و ئەڵمانیا توانییان مۆندیالی بەڕازیل ببەنەوە و ئەڵمانیا بکەنە خاوەنی چوار نازناوی مۆندیال.