ئەوەی لە سەرای سلێمانی دەکرێت لە سوید بوایە پۆلیس نه‌ک بڵاوەی پێنه‌ده‌کردن، به‌ڵکو حکومهتیشان هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه
وەڵامێک بۆ هۆمەر قەرەداغی
سەردار کوردی / سوید
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی که‌دانیشتووی ستۆکهۆڵمه له‌سوید، وه‌ک کارمه‌ندێکی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و وڵاتهخۆیمان پێده‌ناسێنێت، جارجاریش له‌راگه‌یاندن و ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی پارتیی و یه‌کێتیی به‌رگریی و ده‌ستخۆشیی له‌ده‌سه‌ڵات ده‌کات، له‌دوا قسه‌ی ئه‌م جاره‌یدا ، که لهنووچهنێتدا به‌ناونیشانی (ئەوەی لە سەرای سلێمانی دەکرێت لە سوید بوایە دەمێک بوو پۆلیس بڵاوەی پێکردبوون) رزگار چۆچانی هه‌ڤپه‌یڤینێکی له‌گه‌ڵدا ساز داوه، به‌راوردێکی سه‌یری له‌نێوان سیسته‌می دیموکراتیی سوید و سیسته‌می دیکتاتۆرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردییدا کردووه، ئه‌مه‌وای له‌من کرد کهپهتیی بێده‌نگی بپچڕێنم و لێی بێمه وه‌ڵام.
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی له ڕۆژنامه وتیڤییهکانی ده‌سته‌ڵات دا خۆی وه‌ک (به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده له سوید)، ده‌ناسێنێت، باسی ڕیفۆرم و په‌روه‌رده‌ی خوێندن له کوردستانی باشوور ده‌کات. لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌هه‌موو خوێنه‌ران ئهوهرابگهیهنم، کهناونیشان و پله‌و پۆستێک به‌ناوی (به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده )، ئاوا له‌سویددا بوونی نییه، هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی که‌خۆی ده‌ناسێنێت، واتهدهیهوێت بڵێت مدیرولمعاریفی هه‌موو سوید، ئه‌مه‌ش ناڕاستگۆییی ئه‌و برادهرهدهردهخات، کهلهراستییدا ئه‌م بهڕیزهبهرێوبهری مهکتهبێکه یان گه‌ڕه‌کێکی سنورداری شارێکی سویده، نه‌ک ته‌نانه‌ت هه‌موو شاره‌ک، یان وڵاته‌که. بۆ زانیاریی خوێنه‌ره به‌ڕیزه‌کان، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم، که له‌زۆربه‌ی قوتابخانه‌کانی سویددا هه‌ندێک جار له‌بری بهڕیوهبهرێک دوو سێ به‌ڕیوه‌به‌ر کاری تێدا ده‌که‌ن، هه‌ر بهڕیوهبهرێک به‌رپرسیاره له‌به‌شێکی تایبه‌ت، بۆ نمونهبهڕیوهبهری ته‌کنیک (IT)، ئیداریی، دارایی و شتی تر، ئه‌م کاک هۆمه‌ر قه‌ره‌داغییه تا ماوه‌یه‌ک له‌وه‌و پێش ته‌نها به‌ڕیوه‌به‌ری به‌شێک بووه‌و هیچی تر، ئیتر من نازانم ئه‌م به‌ڕێزه بۆ ده‌یه‌وێت چی بەخەڵک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا بڵێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێت مدیرلمعاریفی هه‌موو سویدم. جا هیوادارم بۆ له‌مه‌و دوا که ناوی خۆی نووسی ئه‌و ههڵهیهراست بکاته‌وه.
هۆمه‌ر جگه له ده‌رکه‌وتنه تیڤی و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وکانی به‌رگریه‌کی کوێرانه له ده‌سته‌ڵاتی تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌کات، له‌و چاو پێکه‌وتنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا که‌ناوم هێنا به‌رگرییه‌کی زۆری له ده‌سته‌ڵات کردووه و گاڵته به خۆپیشانده‌ر و ئۆپۆزیسیۆن ده‌کات، باس له مۆڵه‌تی خۆپیشاندان و به‌راوردمان ده‌کات به سوید، ده‌ڵێت گه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانانه له سوید بوایه پۆلیس ده‌مێک بوو بڵاوه‌ی پێکردبوون، کاک هۆمه‌ر ده‌یه‌وێت وامان بۆ باس بکات، که‌سیسته‌می کوردستان وه‌کو سیسته‌می سویده، دیموکرات و ئازاده، ئه‌وێت پێمان بڵێت مه‌سعود و جه‌لال وه‌کو سیاسییه‌کانی سوید به‌هه‌ڵبژاردنێکی راسته‌قینه ههڵنژێردراون، ده‌یه‌وێت پێمان بڵیت ئه‌مانه ……..، وه‌کو هه‌موو رابه‌ره سیاسییه‌کانی سوید به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی کوردیان له‌ئامێز گرتووه، کاک هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت کوردستانیش وه‌کو سوید وایه‌و کۆریپشون و گه‌نده‌ڵیی تێدا نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت خۆ لهسویدیشدا هه‌یه ئیتر بۆ ئێخه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌گرن؟!
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا کراوه بۆ سوید شتی نه‌کراوه، ته‌نانه‌ت وه‌ک کوردستانیش دیموکراسی نییه، ئه‌وه نییه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی سه‌رای ئازادی له سوید بوایه، پۆلیسی سوید ده‌مێک بوو بڵاوه‌ی پێکردبوون، چاوتان لێیه له‌کوردستان بڵاوه‌ی پێناکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئهوهلهسوید بوایه پۆلیس ده‌هات و خۆپیشهردهرانی ده‌گرتن و له دووره‌وه‌ی شار به‌ره‌ڵای ده‌کردن، ده‌بوایه به قیتار بگهڕانایهوهبۆ ماڵی خۆیان… ئه‌م هۆمه‌ر قه‌ره‌داغیه دیسان باسی خۆپیشاندانی به مۆڵه‌ت و بێمۆڵه‌تمان بۆ ده‌کات.
کاک هۆمه‌ر گیان… به‌ساقه… له ووڵاتانی دیوکراسیدا، وه‌ک سوید حیزب ده‌ست ناخاته کاری حکومه‌ته‌وه، پۆلیس و ئاسایش په‌یوه‌ندی به حیزبه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک که‌س بیانه‌وێت خۆپیشاندان بکه‌ن ده‌چن و پۆلیس ئاگادارده‌که‌نه‌وه، مۆڵه‌تی خۆپیشاندان وه‌رده‌گرن تا پۆلیس ئاگادار بێت له‌و جێگه‌یه و گیروگروفت دروست نه‌بێت، به‌تایبه‌تیی گیروگرفتی ترافیک یان بۆ پارێزگاری کردنی خۆپیشهردهران و له‌م بابه‌ته و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌م ووڵاتانه‌ی ئه‌وروپادا تا بڵێی ئاسانه.
ووڵاتی سوید سیسته‌مێکی دیموکراسی تێدایه و مافی مرۆڤ گه‌وره‌ترین ڕێزی لێده‌گیرێت، هه‌موو هاوڵاتیه‌ک یه‌کسانه له به‌رامبه‌ر یاسادا، هه‌موو که‌سێک به پێی توانا و پسپۆری خۆی کاری پێده‌سپێرێت، هه‌ر ئه‌م سیسته‌مه دیموکراسیه‌ی سویدیشه، که یه‌کێکی خه‌ڵکی قرهداغیش ده‌گه‌یه‌نێته به‌ڕیوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی شاری ستۆکۆڵم، به‌ڵام له‌کوردستاندا ئه‌گه‌ر ماستاوچیی و زمانلووس نه‌بیت، سه‌ر به‌یه‌کێک له‌و حیزبانهنهبیت، پیاوکوژ و داوێنپیس نه‌بیت، هه‌رگیز ئه‌و پله‌و پایه‌و پۆسته‌ت پێ‌نادرێت.
له ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته کوردیه‌ی که هۆمه‌ر ده‌یەوێت نه‌فه‌وتێت و به‌رگری لێده‌کات، دیسان هاتووه باس له دروستکردنی قوتابخانه ده‌کات له کوردستان دا، ده‌ڵێت له سویدیشدا هێنده‌ی کوردستان قوتابخانه‌ی تێدا دروست نه‌کراوه. باشه کاک هۆمه‌ر بۆ پێمان ناڵێت کام قوتابخانه، ئه‌و قوتابخانانه‌ی که له کولانه‌ی مریشک ده‌چن و هه‌ر به عه‌قڵیه‌تی شه‌سته‌کان به بلۆک و به‌رد دروستی ده‌که‌ن، به‌زستان سارد و به‌هاوین گه‌رمه، ئاوده‌ستی تێدا نییه‌و منداڵه‌کان ده‌بێت دایبی هه‌ڵبگرن! هیچ ساردی وگهرمییهکی سه‌نته‌ری تێدا نییه، نه یاریگای داخلی یان شوێنی تایبه‌ت به شانۆ و مۆسیقا و چالاکییه‌کی قوتابیانی تێدا نییه! ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که ته‌نده‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت به چه‌نده‌ها ده‌ست دهیفرۆشرنهوه و لێپرسراوان و بازرگانه‌کانی ده‌سته‌ڵات ملیۆنه‌های لێده‌دزن کاتێک من ئه‌و قسانه‌ی تۆم خوێندهوهلهجیاتی تۆ شه‌رمم کرد.
به‌ڕاستی ئه‌مه گاڵته‌جاریه که به‌راوردی قوتابخانه دروستکردن و ژماره‌یان به ووڵاتی سوید به‌راورد بکه‌یت. سوید چ پێویستی به‌و ژمارهزۆرهههیه، که دروست بکرێت؟ وڵاتی سوید به پلانی تۆکمه وداڕێژراو قوتابخانه دروست ده‌کات، هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌کانی قوتابخانه‌ی تێدایه، هه‌ر قوتابخانه‌یه‌کیش که له کوردستان دروست ده‌کرێت، خه‌سله‌تی قوتابخانه‌ی تێدا نییه، هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌وامێکی تێدا ده‌کرێت و ئاستی خوێندن تێیدا زۆر نزمه، ئیتر هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی ده‌بێت چ شانازیه‌ک به ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه بکات که له ساڵی 1991 وه 5000 قوتابخانه‌ی دروست کردووه؟
حه‌زده‌که‌م پرسیارێک له هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی بکه‌م، باشهکهئاوایه بۆچی ناڕوێته‌وه بۆ کوردستان و ئه‌و پێشنیار و ڕیفۆرمانه‌ی له کوردستان به‌ته‌واویی جێبه‌جی بکه‌یت و ژیان له‌وێ به‌سه‌ر به‌رێت و واز له ژیانی سوید بێنێت و خزمه‌تی ئه‌و ئه‌زموونه بکه‌یت، به‌تایبه‌تیی کاتێک ده‌ڵییت، نابێت لێمان تێکچێت، ده‌بێت پارێزگاری لێبکه‌ین، یان مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێت ڤیللا و کاره‌که‌ی سویدی هه‌ر هه‌بێت و له کوردستانیش موچه‌ی ڕاوێژکاری وکاری ڕیفۆرم و پارچه زه‌ویه‌کانی نه‌فه‌وتێت، به‌تایبه‌تیی ئیستا وا نێوانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا خۆشه‌و ژیانێکی هایلایفی بۆ خۆی دروستکردووه، هه‌ر بۆیه وه‌رس بووه له‌م خۆپیشاندانه‌ی کوردستان و ئامۆژگاری ده‌سته‌ڵاتی تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌کات که بڵاوه‌یان پێبکه‌ن.
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت هه‌ر یه‌که له گۆڕان و ئیسلامه‌کان و کۆمۆنیسته‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌م خۆپیشاندانانه کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. باسی کۆمۆنیسته‌کان ده‌کات، به‌ڕاستی دنیایه‌کی سه‌یره ئه‌م هۆمه‌ر قه‌ره‌داغیه یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی خۆی به کۆمۆنیستی عه‌یاره بیست و چوار ده‌زانی و گاڵته‌ی به کورد و کوردستان و ئاڵای کوردستان ده‌کرد، ده‌یگوت من نامه‌وێت منداله‌کانم کوردی فێر ببن، که‌کوردی زمانه، به‌ڵام ئێستا لێمان بووه به نهتهوهچییهکی توند و دژی کۆمۆنیسته‌کان ده‌وه‌ستێته‌وه.
من حه‌ز ناکه‌م زۆر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ مێژووی که‌سایه‌تی ئه‌م به‌ڕێزه، به‌ڵام کورد ده‌ڵێت گهرخۆت ماڵت له شوشه بوو، به‌رد مه‌گره ماڵی که‌س، جا هیوادارم نه‌چێته سه‌ر ئه‌و باسانه و ماڵه شوشه‌که‌ی له خۆی تێکنه‌دات.
ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌مه‌وێت تیشک بخه‌مه سه‌ری ئه‌و لێدوانهیهتی، که له‌م گفتوگۆیه‌دا هاتووه ئامۆژگاری ده‌سته‌ڵاتی کوردی ده‌کات، ده‌ڵێت گه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانانه له سوید بوایه پۆلیس ده‌مێک بوو بڵاوه‌ی پێکردبوون، به‌ڵام منیش ده‌مه‌وێت ئه‌م پرسیاره‌ی لێبکه‌م: ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م دز ومرۆڤ کوژانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردی له سوید بوونایه، له کوێ ده‌بوون، له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بوون، یان له‌به‌ندیخانه؟
زه‌حمه‌ت نه‌بێت ئه‌مانه بهێنهبهر چاوی خۆتان، بزانن له‌سویدا ده‌بوون به‌چی:
۱ـ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌بووه سه‌رۆکی سۆسیال دیموکراتی سوید؟ ده‌بوو به‌سه‌رۆک وه‌زیران و ده‌یتوانی ژن بۆ قوبادی کوڕی بهێنی کهشاییهکهی ملیۆن دۆلاری تێچوو؟
۲ـ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بوو به‌مه‌لیکی سوید؟ ده‌یتوانی خه‌ڵک خاوه‌نی سامان و پاره‌ی زۆر بێت، سوپای داگیرکه‌ری ده‌هێنایه سه‌ر هاوڵاتیانی سوید؟
۳ـ شێخ جه‌عفه‌ر قه‌ره‌داغی خزمی خۆتان، ده‌کرا به‌وه‌زیری به‌رگریی سوید؟
٤ـ ئه‌ی ئه‌مانه‌ی تر گه‌ر خه‌ڵکی سوید بوونایه ده‌بوونه وه‌زیر و لێپرسراو یان له به‌ندیخانه‌دا توند ده‌کران؟ (فازیل میرانی ، مه‌حمود سه‌نگاوی، هوشیار زێباری، مه‌لا به‌ختیار، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی ، عومه‌ر فه‌تاح ، حاکم قادر، ئه‌رسه‌لان باییز، که‌مال که‌رکوکی، هه‌موو هه‌موو ئهمانهکهتۆ ده‌ستی خیریان بۆ راده‌کێشیت، ئه‌گه‌ر سویدی بوونایهدهیانتوانی ببنهدهسهڵاتدار و لێپرسراو و ملێۆنێر؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ناومان هێنان و له کوردستانیشدا له‌به‌ندیخانه‌دا بونایه، ئه‌وا پۆلیسی کوردستان حه‌ق بوو به قسه‌ی هۆمه‌ر قه‌ره‌داغیان بکردایه، وه‌ک پۆلیسی سوید بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران بکردایه‌و به‌بێ مۆڵه‌ت رێگایان نه‌دایه خه‌ڵکی خۆپیشاندان بکه‌ن و له‌سه‌رای ئازادی کۆببنه‌وه.
به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه ئه‌م که‌سانه‌ی که ته‌مه‌نێکی زۆریان له ووڵاتێکی پێشکه‌وتووی سوید دا بردۆته سه‌ر، دێن ئاوا به‌رگری له ده‌سته‌ڵاتێکی خوێناوی ده‌که‌ن، ته‌نها له به‌ر ئه‌و مووچه و پارچه زه‌وی جار جاریش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی موچه‌کانیان و سه‌ردانی لێپرسراو و وه‌زیره‌کان ده‌که‌ن، ئیتر چ باکیانه له‌ژیر سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی دا که لاوانمان خه‌ڵتانی خوێن ده‌که‌ن و ده‌کوژن، بۆیه ئاخۆ هۆمه‌ر و ئه‌وانه‌ی وه‌ک هۆمه‌رن چی به که‌سوکاری شه‌هیدانی حه‌ڤده‌ی شوبات و شه‌هیدان و برینداره‌کانی خۆپیشاندانه‌کان بڵێن؟ به‌ڕاستی شه‌رمه‌زاریه بۆ هۆمهرهکان، که‌به‌م شێوه‌یه به‌رگری له‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌که‌ن.
جارێکی تریش گه‌ر هۆمه‌ر خۆی به دڵسۆزی مناڵانی کورد ده‌زانێت ، فه‌رموو واز له کار و ژیانی سوید بهێنێت و بچێت له کوردستان بژی، تا به‌ته‌واویی له گوزه‌رانی خه‌ڵک بگات و ئاو و کاره‌بای نه‌بێت، خواردن و ده‌رمانی به‌سه‌رچوو به‌کاربهێنیت، با نه‌خۆش بکه‌وێت خۆی و مناڵه‌کانی ڕێگه‌یان بکه‌وێته خه‌سته‌خانه و تاکو ئه‌و کاته بزانین، ئایا هه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌و ده‌سته‌ڵاته بپارێزیت وبه‌رگری بکه‌یت؟