میسی بە هاتریک وەڵامی هاتریك دەداتەوە.
نوچە.نێت:وەرزشی
ئەمشەو بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل “مێسی” توانی بە هاتریك وەڵامی هاتریکەکەی یاری ڕابردوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بداتەوە و توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات.
لە دریژەی یارییەکانی هەفتەی چواردەهەمی خولی یانەکانی ئیسپانیا ئەمشەو هەردوو یانەی بارسیلۆنا و یانەی ئیسپانیۆڵ ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و بارسا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەکەی بردەوە،سەرەتا یانەی میوان تاکە گۆڵێکی تۆمار کرد و دواتر بارسا بە پێنج گۆڵ وەڵامی دایەوە.
ئەو یارییە لە نیو یاریگای “کامپ نۆ”ئەنجام دراو تێیدا یارییەکە شەش گۆڵی لە خۆ گرت، کە پێنج گۆڵیان یانەی بارسیلۆنا تۆماری کرد و تاکە گۆڵێکیش یانەی ئیسپانیۆل تۆماری کرد.
گۆڵەکانی یارییەکەش لە لایەن یاریزانان “میسی سێ گۆڵ لە خوولەکەکانی 45′,50,83. و پێکێ گۆڵێك لە خوولەکی 53 و گۆڵەکەی تریش لە لایەن یاریزان پیدرۆ ڕۆدریگز لە خوولەکی 77 تۆماری کرد.
تاکە گۆڵەکەی یانەی ئیسپانیۆل لە خوولەکی 13 لە لایەن یاریزان سێرجیۆ گارسیاوە تۆمار کرا.