مەترسییەکان لەسەر یانەی ڕیال مەدرید دەرکەوتن

0

Ancelotti-refused-PSGمەترسییەکان لەسەر یانەی ڕیال مەدرید دەرکەوتن 

نوچە.نێت:وەرزشی

بەڕێوەبەری هونەری یانەی شاهانەی ئیسپانیا مەترسی خۆی لە دابەزینی ئاستی یانەکەی لە خوولەکانی ئیسپانیا و ئەوروپا و جامی شای ئیسپانیا ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ لە لێدوانێکی وەرزشیدا بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان کارلیتۆی راهێنەری یانەی ڕیال مەدرید مەترسی خۆی لە پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی یانەکەی راگەیاند،لەو لێدوانەیدا کارلیتۆ ڕایگەیاند :هەموو باسی ئاسانی پێکانەکەی سامی خزێرە”دەکەن،لە کاتێکدا ئێمە لە یانەکەین و دەزانین چی ڕوودەدات،سامی بەشێوەیەک تووشی پێکان هاتووە کە مەترسیدارە و بۆ ئێمەش جێگەی ڕەش بینییە”،سامی وەک هیچ یاریزانێکی ترمان نییە هەموو دەڵێن پێکانەکەی ئاسانە،بەڵام ببینە ئێستا ناتوانێت بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەش بکات”.

کارلۆ بێزارانە وتی :”ئێمە لە خەمی یانەکەمانداین، لە شوێنی سامی خزێرە هەر یەکە لە یاریزانان لۆکا مۆدریچ و جەیمس ڕۆدریگزمان هەیە،لە ئێستادا هەر یەکە لەوانیش لە حاڵەتی پێکراودان. مودريتش وخاميس رودريجيز.

ئەمڕۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی وەك هیچ جاێکی تر قسەی نەدەکرد،کارلۆ بێ باکانە و ئاشکرا مەترسییەکانی دابەزینی ئاستی یانەکەی بۆ یارییەکانی داهاتوو راگەیاند و درێژەی دایە قسەکانی و بە دوو دڵییەوە وتی “ئێمە جگە لە هەڵبژاردنی یاریزان “ئێرامێندی هیچی ترمان لە دەست نییە،لە کاتێکدا ئەو یاریزانەش بەهۆی ئەوەی شوێنی یاری پێکردنیمان زۆر پێ گۆڕیوە،لە هەندێك کاتدا ئاستی دادەبەزێت،بۆیە دەڵێم یانەکەمان لەبەردەم مەترسی پێکان و یاریزانە پێکراوەکانماندایە”.

ئەم مەترسییانەی ئەنچیلۆتی لە کاتێکدایە یانەی ڕیال مەدرید لە باشترین ئاستی دە ساڵی ڕابردووی خۆیدایە و تا ئێستا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا کە بەشداری کرددووە ئەنجامی باشی هەبووە،ئەم مەترسییانەی ئەنچیلۆتی زەنگێکی پێش وەختەیە بۆ ئەگەری دابەزینی ئاستی یانەی ڕیال مەدرید.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com