دانا عەسکەر: قبوڵنه‌كردنی یه‌ك گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی كوردستان بخرێته‌ خانه‌ی پشتگیری كردن له‌لایه‌نێك

0

دانا عەسکەر: قبوڵنه‌كردنی یه‌ك گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان بخرێته‌ خانه‌ی پشتگیری كردن له‌لایه‌نێك

نوچەنێت

لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت دانا عەسکەر مەترسی دۆخی کوردستان رادەگەیەنێت، بەپێویستی دەبیبنێت لایەنە سیاسیەکان بەزوترین کات هەوڵی دانیشتنی بدەن، دەڵێت” بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ ئارام بێته‌وه‌ پێویسته‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان و به‌تایبه‌تی میدیاكان له‌بری سوكایه‌تی، هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌بده‌ن نه‌ك خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕ”.

نوسەرو رۆشنبیر دانا عەسکەر بۆ نوچەنێت دۆخی ئەمڕۆی خستە بەرباس و وتی”به‌داخه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێ كه‌ ئه‌مه‌ش له‌قازانجی كه‌س نیه‌، قبوڵنه‌كردنی یه‌كتر و تاوانباركردنی یه‌كتر گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی  قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان بخرێته‌ خانه‌ی پشتگیری كردن له‌لایه‌نێكی دیاریكراو، ئه‌م جۆره‌ ته‌فسیره‌ بۆ قسه‌كردن رۆشنبیران دابه‌ش ده‌كاته‌ سه‌ر دوو روئیای جیاوازه‌وه‌، یار و نه‌یار، وه‌ك چۆن له‌شه‌ڕی ناوخۆ نووسه‌ران دابه‌شكرانه‌ سه‌ر دوو لایه‌نی جیاوازه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ ئێستا خه‌ریكه‌ هه‌مان سیناریۆ داده‌ڕێژرێته‌وه‌”.

عەسکەر هێورکردنەوەی دۆخەکە بەپێویست دەبینێت و پێی وایە کە”‌ ته‌نها لایه‌نێك نیه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كات، به‌ڵكوو ته‌واوی هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان خه‌ریكی ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌ن، من بڕوام وایه‌ ده‌بێ بیرله‌وه‌بكه‌ینه‌وه‌ چۆن بتوانین ئه‌م دۆخه‌ هێمن بكه‌ینه‌وه‌، به‌ بۆچوونی من پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ هێزه‌ سیاسیه‌كان بیر له‌ ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان بكه‌نه‌وه‌ و به‌زوترین كات له‌هه‌وڵی دانیشتنێكی به‌په‌له‌و رازیكردنی شه‌قام، بێ ئه‌وه‌ی بیرله‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ داخوازی شه‌قام بریتیه‌ له‌ داخوازی ئۆپۆزیسیۆن، چونكه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانی شه‌قام نێتكی هێزه‌ سیاسیه‌كان ده‌رده‌خات، ناكرێ له‌دوای ئه‌م روداوانه‌ بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی شه‌قام ده‌یكات داخوازی لایەنه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنه‌، ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وه‌ و ته‌فسیره‌ بۆ دۆخه‌كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌زه‌ره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌ سیاسیه‌كانه‌، خه‌ڵكی كوردستانیش به‌ده‌بنه‌ قوربانی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ ئارام بێته‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هێزه‌ سیاسیه‌كان و به‌تایبه‌تی میدیاكان له‌بری سوكایه‌تی، هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌بده‌ن نه‌ك خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕ”.

دانا عەسکەر مەترسی دۆخەکە رادەگەیەنێت و دەڵێت”هه‌موو ده‌زانین ته‌قاندنی یه‌ك فیشه‌ك به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌، كه‌ شه‌ڕیش بقه‌ومێ، وه‌ستاندنی زه‌حمه‌ته‌، بیرتان نه‌چێ هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن گره‌و له‌سه‌ر شه‌ڕده‌كه‌ن و سێبه‌ری شه‌ڕه‌كانی رابووردوو به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه‌یه”‌.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com