“هامان” ئامۆژگاری یانەی مانچستەر سیتی دەکات

0

“هامان” ئامۆژگاری یانەی مانچستەر سیتی دەکات

نوچە.نێت:وەرزشی                                                   690192_heroa

ئەستێرەی پێشووی یانەکانی لێڤەرپۆل و مانشستەر سیتتی و بایرەن میونخی ئەڵمانی ئامۆژگاری پیلیگرینی دەکات بە مەبەستی بڕینی قۆناغی شازدە.

ئەستێرەی پێشووی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا و ئەڵمانیا “دیتمار هامان”لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی گۆڵی ئینگلیزی ئامۆژگاری ڕاهێنەر “مانوێل پیلیگرینی”ـی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دەکات کە شوێنی یاریزان “یایا تۆرێ” لە هێڵی ناوەڕاستەوە بۆ ئیرتیکاز بگۆڕێت تا ڕێگەی هێرشەکانی یانەی “بارسیلۆنا” بگرێت و هاوکاری سەرەکی بێت بۆ بڕینی قۆناغی شازدە.
هامان پێی وایە یانە ئینگلیزییەکان پێویستە بە خۆدا چوونەوە بکەن بە مەبەستی ئاسان بینینی یانەکانی ئەوروپا و بڕینی قۆناغەکان بێ ئەوەی توشی دەردەسەرییەکی زۆر ببن،لەو نێوەندەشدا داوا دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی “بارسیلۆنا”پێویستە “مانوێل پیلیگرینی” پێکهاتەی یانەکەی دەست کاری بکات ،بە تایبەت پێی وایە هەرچی پێویستە “یایا تۆرێ”لە شوێنی هێڵی ناوەڕاستەوە بگوازرێتەوە بۆ بەشی ئیرتیکاز لەگەڵ یاریزانانی یانەکەیدا.

لە قۆناغی شازدەی خوولی یانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی بارسیلۆنا و مانچستەر سیتی ڕووڤەڕووی یەک دەبنەوە و چاوەڕێی یارییەکی زۆر بەهێزیان لێ دەکریت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com