سیسته‌می خوێندنی سویدی بۆ كوردستان نابێت
نوچە.نیت.خەندان
رێواس ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی مامۆستایه له وڵاتی سوید و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره و تائێستا 45 كتێبی له بواری منداڵاندا نووسیوه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له هاوكارانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رچاوڕوونی مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده له‌باره‌ی سیسته‌می سویدی .
“سیسته‌مه‌كه ته‌مه‌نی ٢٠٠ ساڵه”
سه‌باره‌ت به مێژووی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی منداڵانی قوتابخانه‌كان له سوید به خه‌ندانی وت: “ته‌مه‌نی سیسته‌مه‌كه له وڵاتی سوید نزیكه‌ی 200 ساڵ ده‌بێت، به سه‌دان جار له دامه‌زراندنییه‌وه گۆڕانكاری تیادا كراوه، ئه‌م سیسته‌مه به‌یه‌كه‌مجار دروستنه‌بووه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی كه‌ڵه‌كه بووه تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئه‌نجامه‌ی ئێستا له سوید جێبه‌جێ ده‌كرێت، نهشوهستاوه و گۆڕانكاری تیادا ده‌كرێت به به‌رده‌وامی”.
“سوید و كوردستان جیاوازن”
ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری په‌روه‌رده جیاوازی نێوان فێركردن له كوردستان و سوید ده‌خاته‌ڕوو و دهڵێَت: “له كوردستان وانه‌كان له‌به‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچیت، به‌ڵام له سوید فێر ده‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خوێندكار به‌رزبێته‌وه نه‌ك ده‌رچوون به ته‌نیا، منداڵێك گه‌یشته پۆلی دووی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت بتوانێت كتێب بخوێنێته‌وه و بیخاته‌ڕوو، واته ناوی نووسه‌ر و باسی كتێب بكات چییه و چۆنه، له سوید وته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت خوێندكاری ته‌مه‌ڵ بوونی نییه، مامۆستای خراپ بوونی هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به نمره‌ی خوێندكار، بانیخێڵانی وتی: “نمره بۆ ده‌رچوون و كه‌وتن نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه ئاسته‌كه دیاریبكه‌یت و خوێندكار بگه‌یه‌نیته ئه‌و ئاسته ستاندارده‌ی له وڵات‌دا هه‌یه، چونكه نابێت هیچ خوێندكارێك ئاستی نزم بێت، ئه‌وه‌ش مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه لێی به‌رپرسن”.
وتیشی: “هه‌ر له باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌بێت منداڵ رای وه‌ربگیرێت نه‌ك قسه‌ی فێربكرێت، ده‌بێت خۆی خاوه‌نی قسه بێت تۆ ئه‌وه‌نده‌ت له ئه‌ستۆیه پێی بڵێیت رای تۆ چییه؟ نه‌ك بڵێیت ئه‌وه ئاوایه یان ده‌بێت ئاوابێت”.
ئه‌رك و پاداشتی مامۆستا
سه‌باره‌ت به ئه‌رك و پاداشتی مامۆستا رێواس ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی ده‌ڵێت: “مامۆستا ده‌بێت له هه‌فته‌یه‌كدا 40 كاتژمێر له قوتابخانه كار بكات و له‌ماڵه‌وه‌ش 10 كاتژمێر، ئه‌ركی مامۆستا ئه‌وه‌یه ساڵًهكه دابه‌ش بكات به‌سه‌ر بابه‌ته داواكراوه‌كانی خوێندن له وڵاته‌كه‌دا، ئه‌و مامۆستایانه‌ی كار زۆر ده‌كه‌ن ساڵانه به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌یان جیاوازه له‌و مامۆستایانه‌ی كه‌متر كار ده‌كه‌ن، مامۆستا یهكهمهكانمان هه‌یه له سوید ساڵی پار به بڕی 800$ مووچه‌یان بۆ به‌رز كراوه‌ته‌وه”.
وتیشی: “ئه‌و توێژینه‌وه و زانیارییه نوێیانه‌ی ده‌دۆزرێنه‌وه به‌خێرایی ده‌بێت بگه‌یه‌نرێته مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی له زانستی نوێ دوانه‌كه‌ون و خولییان بۆ بكرێته‌وه له پۆلدا بۆ وانه‌وتنه‌وه و سوود له ته‌كنۆلۆژیا وه‌ربگرێت. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناوه‌ندی توێژینه‌وه و دراساتی هه‌یه وانه‌كان به نووسرا و ده‌نگ و ره‌نگه‌وه له سایته‌كه‌یان هه‌یه راسته‌وخۆ ده‌توانی به‌كاری بێنیت”.
خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت
له‌باره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن رێواس ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی به خه‌ندانی وت: “خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانیش هه‌لی ته‌واویان بۆ ره‌خسێنراوه بۆ خوێندن و قوتابخانه و مامۆستا لێیان به‌رپرس ده‌بێت كه خوێندنیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك بۆی دابین نه‌كرد وه‌ك هه‌ر منداڵێكی تر ده‌توانێت سكاڵا تۆمار بكات”. “
هه‌موو خوێندكارێك ناچێته زانكۆ
له‌باره‌ی شێوازی وه‌رگرتنی خوێندكاریشهوه روونیكرده‌وه كه: “بیروڕای خوێندكاران جیاوازه له‌كوێ ده‌خوێنن و له‌كوێ وه‌رده‌گیرێن، 22 ئاماده‌یی پیشه‌ی هه‌یه و هه‌ر ئاماده‌ییه‌ك تایبه‌ته به پیشه‌یه‌ك، واته ئه‌و خوێندكارانه‌ی نایانه‌وێت بڕۆنه زانكۆ له‌م ئاماده‌ییانه فێری پیشه‌یه‌ك ده‌بن و ئیدی دوای ته‌واوبوونیان ده‌ستده‌كه‌ن به كاركردن، ئاماده‌یی تیۆریش هه‌یه جیاوازه له پیشه‌ییه‌كان و خوێندكار بۆ زانكۆ ئاماده ده‌كات. هه‌ندێك خوێندكاری تر ئاماده‌ییان هه‌یه زیاتر بخوێنن له‌م ئاماده‌ییانه‌وه ده‌چنه زانكۆكان، ئه‌گه‌ر بته‌وێت نمره‌یه‌ك بهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆی مه‌به‌ستی خۆت وه‌ربگیرێت ئه‌وه ده‌بێت كۆشش بكه‌یت بۆ نمره‌ی پێویست. كه‌وتن نییه، به‌ڵام ئاستی خوێندكار به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ زانكۆكه ده‌بێت خوێندكار بگه‌یه‌نرێته ئاستی داواكراو به‌پێی داواكاری زانكۆكانیش وانه‌كان جیاوازن له ئاماده‌یی خوێندكار ده‌یخوێنێت مه‌رج نییه هه‌موو وانه‌كان بخوێنێت و تێیدا ده‌رچێت”.
بودجه‌ی قوتابخانه‌كان
سه‌باره‌ت به خه‌رجیی قوتابخانه‌كان رێواس ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی ده‌ڵیت: “شاره‌وانی شاره‌كه به‌پێی ژماره‌ی منداڵی ناوچه‌كه بودجه‌یه‌كی ساڵانه ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی پێ دابین بكات، كتێب و ده‌فته‌ر و خواردن و دامه‌زراندنی مامۆستا …تاد، ساڵانه له‌كۆتایی ساڵه‌كه‌دا پاره‌كه له‌گه‌ڵ شاره‌وانی ته‌سویه ده‌كات، واته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هیچ سه‌رقاڵ نییه به‌و كاره رۆتینانهوه كتێب چاپ بكات یان پێداویستی تری قوتابخانه‌كان دابین بكات، ته‌نیا ئاسته‌كان و بابهتهكان دیاریده‌كات و چاودێری قوتابخانه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار به باشی فێر بكرێت. هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كیش خوێندكاره‌كانی نه‌گه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی داواكراوه كاتی بۆ دیاریده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پلانێك دابنێت و له ماوه دیاریكراوه‌كه‌دا ده‌بێت ئاستی خوێندكاره‌كه به‌رزبكاته‌وه بۆ ستانداردی ووڵات”.
“بێگانه‌كان به‌خراپی سوود له دیموكراتیه‌تی سوید وه‌رده‌گرن”
له‌باره‌ی راهاتنی خه‌ڵكانی بیگانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه وتی: “دیموكراتیه‌ت له سیسته‌می سویدیدا زۆره، بۆیه خه‌ڵكانی بێگانه به‌خراپی لێی سوودمه‌ند ده‌بن”.
بانیخێڵانی پێیوایه له كوردستاندا ناتوانرێت ئه‌م سیسته‌مه جێبه‌جێ بكرێت و ده‌ڵێت: “سیسته‌مێك به دوو سه‌د ساڵ ته‌جروبه و گۆڕانكاریدا هاتبێت به شه و رۆژێك له كوردستان به‌و هه‌موو كێشه‌یه‌وه جێبه‌جێ ناكرێت، پێموایه سیسته‌م ناگوازرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌توانین سودمه‌ند بین لێی و ته‌جروبه‌ی لێ وه‌ربگرین”.