ناسیۆنالیزم
ن: هێرش عبدلرحمان
وه‌رگێرانی لهئنگلیزییهوه: حکیم ش. حمه پشده‌ری
به‌درێژایی میژوو، ناسیۆنالیزم به‌جه‌ندین ریگای جۆراوجۆر و له‌ئاستی جیاوازدا پێناسه‌کراوه. چه‌مکی ناسیۆنالیزم، نشتمان، که‌لتور، ناسنامه‌ی که‌سیه‌تی(زمان، ره‌گه‌ز، خاک، سنور) ده‌گرێته‌وه. ئه‌و پیناسهیهجهند پرسیاریک دێنێته‌ئاراوه: ئایا چی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان خه‌لکانیک له‌ئه‌وانی تر جیاده‌کاته‌وه؟ سروشتی ناسنامه، ئه‌و باردۆخه‌ی که له‌سایه‌یدا ئادیۆلژیای ناسیۆنالیستی گهشهدهستنێت، وهئاراستهو ئامانجه‌کانی بزوتنهوهناسیۆنالیزمیهکان.
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا ناسۆنالیزم، خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له‌ژێرده‌ستی داگیران، وهپشگیری کردن له‌ناسنامه‌ی نهتهوهلهکاتێکدا که وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی دانپدانراونابینریت ده‌گه‌یه‌نیت. وه‌کو ناسیۆنالستی کوردی و فه‌له‌ستنی. ده‌توانین بڵین کهناسیۆنالستی کوردیی و فه‌له‌ستنی گرنگترین بابه‌تی باسن له‌دنیای ئه‌مڕۆدا.
میژووی له‌دایکبونی ناسیۆنالیزمی کوردی دهگهرێتهوهبۆساتهوهختی عثمانی و سه‌فه‌ویه‌کان له‌سه‌ده‌ی شازدهبۆ هه‌ژده‌ی زاینی، کاتیک به‌شێکی زۆری خاکی کورددستان به‌شێوه‌کی سیستماتیکی خاپورکراو وه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌کورد بێ‌ماڵ و حاڵکران. ئه‌و ژماره‌زۆره‌ی کوژراو وێرانکاریه ده‌نگی کوردی یه‌کخست بۆ رزگاربون له‌و باردۆخه. هه‌ر وه‌کو ئه‌حمدی خانی له‌ساڵی 1695ز له‌داستانی “مهم و زین”دا ئه‌م وینهیهمان بۆ ده‌کشێت، کاتێک داوای ده‌ڵه‌تی کوردی ده‌کات بۆ پارستنی ڕۆڵه‌کانی.
ناسیۆنالیزمی کوردی ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین کۆسپ بۆته‌وه، له‌وانه: کورده‌کان دابهشبووبون له‌نێو ده‌وڵه‌تی عثمانی دا.
کۆتایی پێهاتنی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی هیمای سه‌ره‌تایه‌کی کاریگه‌ربوو لهناسیۆنالیزم، که‌دوای 1945 هاته‌به‌رهه‌م. کاتێک کهناسیۆنالیزمی تورکی و عه‌ره‌بی خه‌ریکی ره‌گ داکوتان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆبوو بۆ دیاری کردنی چاره‌نوسی خۆیان، ناسیۆنالیزمی کوردی وه‌کو کهمینهلهناو ئمپراتوریهتی عثمانی دا بهرهبهرهو بهگڕوتینهوهدهرکهوت بۆ بهئاگاهینانهوهی کورد.
بێ له‌به‌رچاگرتنی ئه‌و هه‌موو ڕاپه‌رینه خوێناویانه‌ی که کورده‌کان ئه‌نجامیاندا بۆ به‌ده‌ستهانی سه‌ربه‌خۆیی، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له”په‌یمانی لۆزان” له24/2/1923 دا کودستانیان به‌سه‌ر” عێراق و تورکیا و ئران و سوریا” دا ده‌به‌ش کرد، که‌ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌دوای کۆتایهاتنی جه‌نگی جهانی دووه‌م دروست کران.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌دابه‌شکردنی کوردستان کاره‌ساتێکی جه‌رگبڕبوو بۆ بزوتنه‌وه‌ی ناسێۆنالیستی کوردی، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا ئه‌وه‌زیاتر هانی داوە به‌گڕوتینی زیاتره‌وه ده‌رکه‌وتۆته‌وه. ئه‌و روداوه خاڵی وهرچهرخانبوو لهميژووی کورددا که ناسیۆنالیزم سه‌ره‌کیترین فاکهربووه له ئۆرگانیزه‌کردن و بهرهوپێشهوهبردنیدا.
له‌و ئان‌و ساته‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کوردی دا چەند نمونه‌یه‌کی به‌رچاومان هه‌یه‌له‌وانه: شۆڕشه‌که‌ی شیخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری(1880)ز، وهشۆڕشهکهی شیخ سه‌عیدی پیران(1925)ز که‌دوو سه‌رکرده‌ی ئاینی دیاربوون. هه‌روه‌ها شورشهکهی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له‌بیسته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا که‌توانی هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆمی له‌باشووری کوردستان دابمهزرینت. وهدیارترین نموونهکوماری کوردستانهلهمهاباد به‌ڕێبه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌ساڵی 1946دا. تا ئه‌مڕۆش خه‌لکی کوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌هه‌وڵدایه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ دیاریکردنی جاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌مرۆ کورد بهوهناسراوهکهگهورهترین نهتهوهیهکهتا ئێستاش بێ ده‌وڵه‌ته. کورد به25 بۆ30 ملیۆن که‌س ده‌خه‌مڵێنرێت به‌گوێره‌ی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جیاواز، که %43 له‌باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکیا و %31 له‌باکوری خۆرئاوای ئێران، %21 له‌باکوری عیراقدا و %18 له‌سوریا و له%2 له یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوودا ده‌ژین. له‌ڕووی سیاسییه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی ته‌نها له‌باشوری کوردستان (باکوری عیراق) هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوهلهبهدهستهێنانی هه‌رێمێکی یاسایی دانپێدانراوی فیدڕاڵ له چوارچێوه‌ی عێراقدا.
ڕوخانی صدام حسێن وه‌رچه‌رخانیکی مێژووی زۆر گرنگ بوو بۆ کورده‌کانی باشووری كوردستان(عێراق)، کهبهگرنگترین ده‌رفه‌ت ده‌ژمێرێت له‌ساڵی 1919 وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گۆران کاریانهش، ناسۆنالیزمی کوردی ژماره‌کی زۆر کێشه‌ی له‌به‌رده‌مه. لهوانهکێشهی رێکخستنی سنوری کوردستان و نه‌خشه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ ولاته دراوسیکانیدا، که‌له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیهوهکوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
سه‌ره‌کترین کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی که‌ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی کورد بۆتهوهکێشهی سهرچاوهسروشتی یه‌کانه. سه‌ره‌کترین سه‌رچاوه‌ی سروشتی که‌کورد هه‌یه‌تی نه‌وتی که‌رکوکه.
باڵانسی نه‌ژادی له‌که‌رکوک شلۆقه، وه‌له‌ژێر هه‌ره‌شه‌دایه له‌لایه‌ن مێلیشیاکان که‌ده‌یانه‌ویت شه‌ڕی ناوخۆ ههڵگیرسینن، وه کورد و ئه‌وگروپانه‌ی تر کهتینوی دادپه‌روه‌رین له‌دوای ڕوخانی” صدام حسین” ه‌وه. که‌رکوک به‌شێوه‌یه‌کی مێژوویی لهژیردهسهڵاتی کوردابووه. هه‌ر چهندهڕژیمی صدام حسێن ژماره‌یه‌ک زور کوردی ڕاگواست له‌شاره‌که.
که‌رکوک یهکێکهلهفرهرهگهزترین شار، که‌له%39کورده‌و، وه‌له%31عه‌ره‌به‌و، وه% 26تورکمانه.
سهرکردهسیاسیهکان له‌ململانێدان له‌سه‌ر گرتنه‌ده‌ستی کۆنتڕۆڵی شاری که‌رکوک که نه‌وته‌که‌ی %40ی پشکی نه‌وتی هه‌موو عێراق ده‌خه‌مڵینرێت. گرتنه‌ده‌ستی کۆنترۆڵی شاری که‌رکوک له‌لایه‌ن کورده‌وه، به‌شێکی زۆر گهورهلهداهاتی عێراق ده‌دات به‌کورد.
فهلهستنهکانش وه‌کو کورد رووبه‌ڕووی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌کو کورده‌کان روخانی ئمپڕاتیهتی عثمانی کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو بۆ سه‌ر ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی، به‌هوی گرتنه‌ده‌ستی کۆنتڕۆڵی ناوچهکهلهلایهن به‌ریتانیاوه. ئه‌مڕۆ ناسێۆنالیزمی فه‌له‌ستنیه‌کان ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی ڕیکخستنی سنور و ئاین و ڕه‌گه‌زی وکه‌لتوری بووبهتهوه. له‌ساڵی 1923دا به‌ریتانیا فه‌له‌ستنی دابه‌شکرد به‌سه‌ر دوو ناوچه‌دا، به‌شی جورئاوا بۆ جوله‌که، وهنیوهکهی تر بۆعه‌ره‌ب. لهوکاتهوهبزوتنهوهی ناسیۆنالستی عه‌ره‌بی لهخورههڵاتی ناوه‌راست له‌هه‌وڵی گیرانه‌وه‌ی خاکی فه‌له‌ستن دایهتاکو ئه‌مڕۆ.
سه‌ره‌ڕای کێشه‌ی ئاینی و که‌لتوری و نه‌ژادی، کێشه‌ی “قودس”( ئورشه‌لیم) کیشه‌یه‌کی ترهلهنێوان فه‌له‌سین و ئسڕائیل.
قودس ده‌وریکی گرنگ ده‌گێڕێت له‌هه‌رسێ ئاینی مه‌سیحی و ئسلام و جوله‌که. له‌ئسلامدا قودس به‌دووه‌م شار ده‌ژمێریت له‌ڕووی پرۆزییهوه. پیش مه‌که قودس قبله‌ی موسڵمانان یووه ههروههامسڵمانان بڕوایان وایه که روحی پێغه‌مبه‌ر(محه‌مه‌د) لهقودسهوهبهزکراوهتهوهبۆ ئاسمان. هه‌روه‌ها بۆ جوله‌که‌کانیش قودس پرۆزهلهو کاتهتهکه”داود” قودسی وه‌کو پایته‌ختی خۆی ڕاگهیاندووهلهسهدهی ده‌یه‌می زاینی. “دیواری خورئاوا” کهپاشاماوهی ئه‌و دیوارهیهکهدهوری “پهرسگایی دووه‌م”ی داوه، که‌شوێنێکی ئاینی زۆر گرنگه‌بۆ جوله‌که‌کان.
کێشه‌ی ڕه‌گه‌زی و که‌لتوری یه‌کێکی ترهلهکێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی ئسرائلی و فهلهستیهکان. فه‌له‌ستین یان ئسرائیل ماڵی زۆریکهلهنهژادهکانه، لهوانهجولهکه و عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها زۆرێک لهگروپهئاینیهکان له‌وانه: موسڵمان، مه‌سیحی،دروز(ئه‌وانه‌ن که‌بڕوایان به”قوڕئان” و “ئنجیل”یش هه‌یه)،سامه‌ڕی(ئه‌وانه‌ن که‌بڕوایان به‌هه‌ندیک به‌شی قورئان و ئاینی جولهکهههیه) وه‌چه‌ندین گروپی تری ئاینی. ئه‌و فره نهتهوهیهتیهتاکو ئه‌مڕۆش بووه‌ته‌هۆی شه‌ڕ و توندتژی که‌لتوری و ڕه‌گه‌زی له‌نیوان عهرهبهفهلهستنیهکان و جولهکهئسڕائلیهکان. هه‌ریه‌کێک له‌م دوو گروپانهخاوهنی ڕه‌گه‌ز و باوه‌ڕ و به‌های خۆیانن، که‌هه‌رگیز ناوه‌ستن تاکو به‌ده‌سهێنانی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان.
بهدرێژاییمێژووی ناسیونالیزم به‌شیک بووهلهژیانی هه‌موو تاکه‌کان. ناسیۆنالیزم بابه‌تی باسی سه‌دان شیکردنه‌وه‌و و بیردۆزبووه. وه‌کو بیروباوه‌ڕ، ناسێونالیزم ڕیبازیی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ییه، کهخوود موختاری بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ڕه‌وا ده‌بینێت. دواکه‌وتنی ئه‌و بنهمایهدهبیتههۆیی پێکدادان، ناسیۆنالیزم و شه‌ڕ هاوڕیی یه‌کترن له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه وه‌مه‌رجیش نیه هه‌موو کاتێک بهتوندوو تیژی ئاراسته‌بکرێت، کهئهوهدهورێکی گرنگ ده‌گیری له‌ژیانی خه‌ڵکدا له هه‌موو دنیادا. ناسیۆنالیزمی فه‌له‌ستنی و کوردی مه‌زنترین نمونه‌ی ناسیۆنالیزمین له‌دونیادا.
ناسییۆنالیزم له ((nationalismی ئنگلیزی وه‌رگیراوه،که‌به مانایی ملله‌ت گه‌رایی،نه‌ته‌وه‌په‌رستی،هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، ده‌ماگیری نهتهوری..هتد دێت. ناسونالیزم ئادیۆلۆژیایهکهیهوهناسیۆنالست ئهوکهسهیهکهههڵگری ئادیۆلۆژیای ناسیۆنالیزمیه، که‌زۆر جار خه‌ڵک جاوازی ناکات له‌نێوان ئه‌م دوو ووشهیهوهبهتکهڵی لهنوسندا به‌کاری دێنن….. وه‌رگێڕ