یانەی یۆڤەنتۆس داوی بۆ گرتنی ئۆسکار ئامادە کردووە.

0

یانەی یۆڤەنتۆس داوی بۆ گرتنی ئۆسکار ئامادە کردووە.

نوچە.نێت:وەرزشی

دوای دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوولی ئینگلیزی و نەبوونی جێگەیەکی دیار لە پێکهاتەی سەرەکی مۆرینهۆ و یانەی چێڵسیدا،یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی بە قۆستنەوەی ئەو هەلە هەوڵەکانی بۆ بەدەست هێنانی یاریزان ئۆسکاری بەڕازیلی و یاریزانی یانەی چێڵسی چڕ کردووەتەوە.

یانە ئیتاڵییەکە هەواڵێکی لە لایەن دەزگا وەرزشییەکانی ئینگلتەراوە بڵاو کراوەتەوە کە تێیدا لە هەوڵی ئەوەدان لە هاوینی داهاتوودا یاریزان(ئۆسکار) لە یانەی چێڵسی بگوازنەوە شاری تۆرینۆ و لە یانەی یۆڤەنتۆس جێگیری بکەن.

بۆ ئەو مەبەستەش یانەی یۆڤەنتۆس بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە و پێ دەچێت ئەو یانەیە بتوانێت دەستەی کارگێڕی یانەی چێڵسی بەو بڕە پارە ڕازی بکات و ئەو یاریزانە لە یانەی چێڵسی بگوازنەوە شاری تۆرینهۆ و دەستکەوتی هاوینی داهاتووی یانەی یۆڤەنتۆس یاریزان ئۆسکار بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com