یایا تۆرێ بەرەو کوێ ؟
نوچە.نێت:وەرزشی
ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی کورەکانی شار،دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزدا یانەکەی شار بە جێ بهێڵێت و تا ئێستاش دیاری نەکراوە تۆرێ بەرەو کوێ دەڕوات.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ دەزگا وەرزشییەکانی ئینگلتەرا،یاریزان “یایا تۆرێ” ئەوەی دوپات کردەوە کە یانەیەکی دیاری کراو نییە بەڵام لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەمەوێت یانەی مانچستەر سیتی بەرەو شوێنێکی تر جێبهێڵم.
“تۆرێ”وتی :خۆشحاڵ بووم ئەو چەند وەرزەی رابردوو لە سیتی بووم،بەڵام بارودۆخی کاتی هاتنم بۆ ئەم یانەیە لەگەڵ ئێستا گۆڕانی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە،نامەوێت خۆم وەك یاریزانێكی مافخوراو ببینم دەمەوێت ئەگەر گۆڕانکارییەکان بە دڵی من نەبووم هەرچی زووە شاری مانچستەور و یاریگای ئیتیحاد جێبهێڵم”.
ئەو وتانە لە کاتێکدایە کە ئەو یاریزانە لە لایەن “مانوێل پیلیگرینی”ڕاهێنەری یانەکەوە جێگەی متمانەیە و ئەو راهێنەرە ڕایگەیاندووە ” مانەوەی ئەو یاریزانە لە ڕیزی مانچستەردا گرەنتی بەهێزی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیە و نامانەوێت ئەو یاریزانە لەدەست بدەین”.