پێشڕەو حەمید: تۆمامۆستا نیت … تۆكه‌سێكی ده‌رون نه‌خۆشی ( ئه‌و…ته‌نها منداڵێك بوو چۆن وێرات وه‌ها بكه‌ی ؟)

0

تۆمامۆستا نیت … تۆكه‌سێكی ده‌رون نه‌خۆشی

(ئه‌و…ته‌نها منداڵێك بوو چۆن وێرات وه‌ها بكه‌ی ؟)

پێشره‌و حه‌مید

ڕوشاندنی كه‌رامه‌تی ئه‌ومنداڵه‌ له‌لایه‌ن ( مامۆستا ) كه‌یه‌وه‌ توشی شۆكی كردم به‌تایبه‌تی ئاكاری مرۆیی و ویژدانی و ئه‌خلاقیی ئه‌و ( مامۆستا ) یه‌یه‌ كه‌ بۆبه‌سه‌ربردنی كاتێكی ( خۆش ) كه‌رامه‌تی منداڵێكی بچوك ده‌ڕوشێنێت و له‌نێو پۆله‌كه‌ی خۆیدا منداڵه‌كه‌ ئازارئه‌دات و بیباكانه‌ چێژله‌ئازاره‌كانی ده‌رونی ئه‌و منداڵه‌ وه‌رده‌كرێت .

ئه‌وه‌ چی عه‌نه‌ته‌ریاتێكه‌ كه‌ له‌نێو یه‌كێك له‌پۆلی قوتابخانه‌یه‌كه‌دا قوتابی یه‌كی منداڵ توشی بارگرژییه‌كی ده‌رونی ناخۆش بكرێت و به‌ مۆبایل وێنه‌ی بگیردرێت و بێباكه‌نه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ ؟ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌یه‌ له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌یتی فیس بوك نه‌ك هه‌رمن به‌ڵكو هه‌زارن كه‌ سی تری توشی شۆككرد و دونیایه‌ك پرسیاری له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌یی و فیركردن لادروستكردین , ئایا ئه‌مه‌یه‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئه‌ورپی و پێرفێكتی حكومه‌تی هه‌رێم ؟ ئایابه‌م جۆره‌ مامۆستایانه‌و به‌م جۆره‌ دڵ ڕه‌قیه‌وه‌ نه‌وه‌كانمان پێده‌گه‌یه‌نن و فیریان ده‌كه‌ن ؟ ئایا ئه‌وه‌ مامۆستابوو ئێمه‌ بینیمان یان كه‌سێكی هه‌زیل و نه‌خۆش ؟

ئێمه‌ مامۆستا وه‌ها ده‌بینین كه‌ ئه‌و وێنه‌ی باوكی هه‌یه‌ و وه‌ك باوك منداڵه‌كان له‌ئامێز ده‌گرێت و به‌په‌ری دڵسۆزییه‌وه‌ فێریان ده‌كات و ده‌یان كاته‌ مرۆڤێكی كامل بۆناو كایه‌جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا , ئێمه‌ مامۆستا وه‌ك چرا ته‌ماشاده‌كه‌ین كه‌ شوێنه‌ تاریكه‌كانمان بۆڕۆشن ده‌كاته‌وه‌ , به‌لام ئه‌و مامۆستایه‌ له‌ده‌روه‌ی ئه‌و پێناسانه‌وه‌ن , ئه‌وی مامۆستای ناو ( گرته‌ ڤدیۆ ) یه‌كه‌ جگه‌له‌ كه‌سێكی ده‌رون نه‌خۆش هیچی ترنیه‌ و گوناهێكی گه‌ره‌یه‌ پیی بوترێت مامۆستا, ئه‌و هه‌رچیبێت مامۆستانیه‌ , هه‌رچیبێت په‌روه‌رده‌كارنییه‌ و خودی خۆیشی پێویستی به‌ مامۆستایه‌كه‌ تافیری بكات كه‌چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات و چۆن رێز له‌ئیراده‌ی قوتابی یه‌كی منداڵ بگرێت .

گرفته‌كانی منداڵان ڕۆژانه‌ له‌زیادبوندان و خێزان و كۆمه‌ڵگاو حكومه‌ت و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندی داره‌كان خه‌مساردانه‌ ئه‌و گرفتانه‌ تێده‌په‌رێنن و ئاوڕیان لێناداته‌وه‌ ؟ چونكه‌ كاتێك گه‌وره‌كان كێشه‌كانیان بۆدروست ده‌كه‌ن بیر له‌ چاره‌سه‌ركردنه‌كانی ناكه‌نه‌وه‌ وه‌ك كیشه‌كانی ترمان , هه‌ررۆژه‌و به‌شێوه‌یكی جیاوازتر گوبیستی ئه‌و چیرۆكانه‌ده‌بین كه‌ منداڵان قوربانی و پاڵه‌وانه‌كانیانن وه‌ك ( دزین , بێ سه‌رپه‌رشتی , ڕفاندن , ده‌ستدریژی سێكسی , به‌سه‌ربازكردن . نه‌خۆشكه‌وتن , به‌كارهینانیان وه‌ك سیخور , درۆزه‌كردن ..هتد ) ئه‌مانه‌ هه‌مو ئه‌و دیاردانان كه‌ گه‌وره‌كان دروستی ده‌كه‌ن و منداڵان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن .

ئه‌گه‌ر له‌ كیشه‌كانی منداڵاندا به‌شیون رێگه‌چاره‌سه‌ره‌وبین ده‌توانین به‌شێك له‌كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یش چاره‌سه‌ر بكه‌ین , كۆمه‌ڵگا به‌بی په‌روه‌رده‌كردنێكی دروستی منداڵان، هه‌رگیز به‌رو پیشه‌وه‌ناچێت و له‌كۆتایدا كۆمه‌ڵگا پرده‌بێت له‌ كاره‌كته‌ری نه‌خۆش و دورن گه‌رم و به‌ئاسانی كۆنترۆڵ ناكرێت ؟ چونكه‌ ئه‌وه‌ منداڵان له‌ئاینده‌دا كۆمه‌ڵگا به‌رێوه‌ده‌به‌ن .

لۆژیكه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ورترقسه‌ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنه‌كه‌بیكه‌نه‌وه‌ و گریمانه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ دابنین , ئه‌گه‌ر منداڵ توشی نه‌خۆشی نه‌بێت رێز له‌ له‌ش ساغیكانی خۆی ناگرێت , ئه‌گه‌ر هه‌مو شتێك بۆحه‌زو ئاره‌زوه‌كانی ئه‌وبێت ئه‌وائه‌و كات كه‌سایه‌تی لاواز ده‌بێت و فێرنابیت كاربۆنه‌هیشتنی كێشه‌كانی خۆی بكات , ئه‌گه‌ر مناڵ سه‌د ده‌رسه‌د چوارده‌وه‌ركه‌ی خاڵی بێت له‌ كێشه‌و پربێت له‌خۆشیه‌كانی ژیان ئه‌وكات به‌رگه‌ی بچوكترین ناخۆشیه‌كانی ژیانی مندالی خۆی ناگرێت و له‌گه‌ره‌بونیدا كۆنترۆلی یه‌ك ساتی كێشه‌دار قبوڵ ناكات , به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( منداڵ ناسكه‌ وه‌ك گوڵ , ئه‌گه‌ر ده‌ستی بۆببه‌ت خێرا هه‌ڵ ده‌وه‌رێت , ئه‌گه‌ر به‌توندی بۆنی بكه‌ی خیرا سیس ده‌بێت, خۆئه‌گه‌ر به‌باشیش خزمه‌تی نه‌كه‌ی ئه‌وا له‌ناو ده‌چێت ) كه‌واته‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ یه‌كێكه‌ له‌هه‌ركاره‌ قورسه‌كان كه‌ ده‌بێت گه‌وروه‌كان و خێزان و حكومه‌ت پی هه‌ستێـت و ده‌بێت بزانی چۆن په‌روه‌رده‌ی ده‌كات .

كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و له‌ناوێدا خێزان وه‌ك ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌ی بچوك و شوێنی پارستنی منداڵ ئه‌ركێكی ویژدانی و ئه‌خلاقی له‌سه‌ره‌ بۆ چاودێری كردنی ئه‌و بونه‌وه‌ربچوكه‌ی كه‌ پێی ده‌وترێت منداڵ , منداڵه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕوی جه‌سته‌ی و ده‌رونیه‌وه‌ و ڕۆحییه‌وه‌خاوه‌نی ئه‌و توانایه‌نین كه‌ به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن و ململانی له‌سه‌ر مانه‌وه‌بكه‌ن له‌نێو ژیاندا و ته‌نانه‌ت هۆكاری بونیشیان نازانن و په‌ی به‌و پرسیاره‌ش نابه‌ن ئه‌گه‌ر بلێن چۆن و بۆچی ئیمه‌ لێره‌ین ؟ چونكه‌ له‌كۆتایدا ئه‌و ته‌نها منداڵێكه‌وه‌ به‌س .

تێبینی : بۆبینینی ڤیدیۆکە کلیک لەسەر وێنەکەی پێشەڕەو حەمید نوسەری ئەم بابەتە بکە…

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com