كاتێك مامۆستا ده‌بێته جانه‌وه‌ر..!!
داناعه‌سكه‌ر
ئه‌و چركه‌ساته ئه‌و مناڵه بێ ئرادهیەم بینی، له‌ترسی ئه‌و جانه‌وه‌ره دهكروزایهوه و دیگووت “به‌خوای خۆم نووسیومه ” ئه‌گه‌ر بهمن بوایه ئه‌و مامۆستایه‌م بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی سووكایه‌تی به ئینسانه‌وه ده‌كه‌ن، بكه‌م به په‌ند و عیبره‌ت، به‌تایبه‌تی مناڵێك له‌و ته‌مه‌نه‌دا، بمبه‌خشن مامۆستا خاوه‌ن ویژدانه‌كان، ئه‌وانه‌ی به‌درێژایی رۆژ به ئهعەسابێكی هێمنه‌وه نه‌وه‌كانمان پێده‌گه‌ینن، بمبه‌خشن، ئه‌م جانه‌وه‌ری به‌رله‌هه‌ر كه‌سێك سووكایه‌تی به‌ناوی مامۆستاوه ده‌كات، ئه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌خاته روو، كه قوتابخانه، فیرگهنیه، به‌ڵكوو زیندانیكهو نه‌وه‌كانمانی تێدا سووك و بێ ئیراده ده‌كه‌ن، من ده‌ڵێم حه‌قوایه ئیتر گله‌یی له‌و چه‌كدارانه نهكین، كه سووكایه‌تی به‌ئینسانی ئێمه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئێمه له‌ناو جه‌رگه‌ی فێرگه‌دا، كه موقه‌ده‌سترین شوینه سووكایه‌تی به‌مناڵی كورده‌وه ده‌كرێت، داخه‌كه‌م ئێمه زۆرجار باس له‌گۆرینی سستمی سیاسی یا سستمی په‌روه‌رده ده‌كه‌ین، به‌ڵام من بروام وانیه ئێمه به گۆرینی سستمی په‌روه‌رده‌ش بتوانین ئینسان له بێ ئنسانی رزگار بكه‌ین، ئێمه پیویستمان به گۆرینی عه‌قڵه نه‌ك گۆرینی سستم، ئاخر له‌هه‌موو دونیادابووه مامۆستایه‌ك سووكایه‌تی به خویندكارهكهی خۆی بكات و به‌مۆبایلیش وێنه‌ی بگرێ؟، من تێناگه‌م ده‌بێ بپرسم، ئاخۆ ئه‌مه چ جۆره ئینسانێكه، برواتان هه‌بێ كه ئه‌و مناڵه‌م بینی ده‌گریا، خه‌ریكبوو له‌ناخه‌وه ههڵتهكێم، ئه‌ی هاوار ئه‌مه چ جانهوهرێكه ئاخر وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردا ئه‌م جانه‌وه‌ره به چ سیفه‌تێك كرا به‌مامۆستا، ئه‌وه‌ی واله‌من ده‌كات گربگرم له‌ناخه‌وه بسوتیم ئه‌و جیاوازیه‌یه له‌نێوان مامۆستا ” فوئاد ” كه مامۆستای قۆناغی سه‌ره‌تایی من بوو، لەگەڵ ئەم جانەوەرە.
مامۆستا فوئاد كه به‌یانیان ده‌هاته ژووره‌وه دوای به‌یانی باش، چیرۆكێكی بۆ ده‌گووتین، كه ئێستاش ئه‌و چیرۆكه‌م له‌بیره و قه‌ت بیرم ناچێ، به‌روویه‌كی خۆشه‌وه وانه‌كه‌ی بۆ دهگووتینهوه، ئه‌و مامۆستا خاوه‌ن ویژدانانه زۆرن، به‌ڵام داخه‌كه‌م له‌ناو ئه‌م جۆره جانه‌وه‌رانه‌دا ونبوون، شه‌رمه‌زارییه بۆ كورد ئه‌م بێرێزیه له‌و بوونه‌وره قبوڵ بكات.
له‌هه‌موو دونیادا ئه‌و رێزه‌ی له‌مناڵ ده‌گیرێ، ئه‌و ریزه له گه‌وره ناگیرێ، به‌ڵام لای ئێمه هه‌ندی شت هه‌ن به‌عس زاتی نه‌كردووه بیكات، ئه‌م جروجانهوهرانه به‌م رۆژگاره ده‌یكه‌ن، قه‌ت مومكین نینه مامۆستا حه‌ز بكات تهلهبهكهی ته‌مه‌ڵ بێت، چ جای سووكایه‌تی و بیریزی به‌رانبه‌ر بكات، ئه‌وه‌ی ئه‌م بێحساسه كردوویه‌تی یه‌ك ته‌فسیری هه‌یه، ئه‌ویش خه‌له‌ل له‌مێشكیدا هه‌یه، ئه‌گینا ناتوانین هیچ تهفسیرێكی تری بۆ بكه‌ین، ئه‌وه‌ی زه‌ره‌یه‌ك ویژدانی هه‌بی و ئه‌م گرته فیدیۆیه ببینێ ده‌زانی دهرندهیی ئه‌م جانه‌وه‌ره‌ی ناوی له‌خۆی ناوه مامۆستا، تا چ ئاتستێك بێرێزی و برینداركردنی به‌رانبه‌ر ئه‌و مناڵه كردووه، هیچ چین و توێژێك به‌قه‌ده‌ر مناڵ هه‌ستیار و بێگه‌رد نیه، من تائه‌م چركه‌ساته‌ش تێناگه‌م ئه‌م نامامۆستایه به چ مه‌به‌ستێك ئه‌م ره‌فتاره نا مرۆڤایه‌تیه‌ی كردووه و مه‌به‌ستی له‌م حاڵه‌ته چیه، ئاخر كه‌ی ئینسان و به‌تایبه‌تی مناڵ، شایه‌نی ئه‌و ههڵسووكهوتهیه كه كه‌سێكی له‌و به‌ته‌مه‌نتر و به‌ناو مامۆستا و به‌تایبه‌تی له گوونده‌كان ئه‌م جۆره رهفتاه بكات.
ئێمه هه‌موو ده‌زانین خه‌ڵكی گووند چه‌ند رێز له‌مامۆستا ده‌گرن، ئه‌وه‌ی ئه‌م جانه‌وه‌ره كردوویه‌تی به‌ر له‌هه‌ركه‌سێك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لێی به‌رپرسیاره، ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌وباره‌یه‌وه نه‌كه‌ن، ئه‌وا خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی كه‌سوكاری ئه‌و مناڵه ئاماده نابن ئه‌و سووكایه‌تی بهمناڵهكهیان بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه كردوویه‌تی كاریكه په‌یوه‌ندی بهرووشانی كه‌رامه‌تی ئینسانه‌وه هه‌یه، ئاخ كه ده‌بینن چۆن له‌ناو هاوپۆله‌كانی سووكایه‌تی پێده‌كات، دلنیابن ئه‌و مناڵه له‌ناخه‌وه بریندار كرا و تا دونیا دونیایه بیری ناچێت، ئه‌و زیندانه‌ی ئه‌م جۆره پاسه‌وانه دڵره‌قانه پاسه‌وانی بكات، به‌دڵنیایه‌وه سه‌رنشینه‌كانی دڵره‌ق و بێ‌ویژدان ده‌رده‌چن، ئێمه چاوه‌رێ ده‌كه‌ین نه‌وه‌كانمان فیری هێمنی بكرێن و له سه‌قافه‌تی توندووتیژی دووركه‌ونه‌وه كه ساڵانێكه به‌م عه‌قلییه‌ته گۆشگراوین، كه‌چی نه‌ك به‌خۆمانه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكوو مناڵه‌كانیشمان ده‌بنه قوربانی، ئاخ له‌و مناڵه كڵۆلهَ كاتی دهكروزێتهوه و ده‌ڵێ ” وهلهَ به‌خۆم نووسیم” تف له‌و ویژدانه مردووه‌ت، تف له‌و ئینسانه‌ی ناوی پیرۆزی مامۆستای له‌كه‌دار كردووه، حه‌قوایه مامۆستایانی كوردستان به‌یه‌ك ده‌نگ داوای سزادانی ئه‌و جانه‌وه‌ره بكه‌ن و له سلكی مامۆستایی ده‌ربكه‌ن و تا دونیادونیایه ببێته په‌ند بۆ ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مناڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵی ئه‌و جانه‌وه‌ره بۆ پێكه‌نینی خۆی وێنه‌شی گرتووه ، دڵنیام ئه‌و گرته‌یه‌ی بردۆته‌وه بۆ ناو ماڵ و مناڵه‌كه‌ی خۆی و تێرتێر پێكه‌نیون، ئاخر تۆ چ جۆره مرۆڤێكی دڵنیابه ماڵ و مناڵه‌كه‌ی خۆتیش تف و نه‌عله‌تت لێده‌كه‌ن و ده‌بی وه‌ك چۆن ئه‌و مناڵه كڵۆڵهت برینداركرد، ده‌بێ به‌هه‌مان ده‌ردی ئه‌و مناڵهبگهیت.
نوچەنێت/ بۆ بینینی ڤیدیۆی ئەو منداڵەی مامۆستاکەی سوکایەتی پێ دەکات، کلیک لەوێنەی دانا عەسکەر نوسەری ئەم بابەتە بکە…