بەپەلە:لە کەرکوك قەوما…….

0

بەپەلە:لە کەرکوك قەوما

نوچە.نێت:وەرزشی

ئێوارەی ئەمڕۆ بە فەڕمی دەستەی کارگێڕی یانەی کەرکوکی وەرزشی بڕیاریدا سەرجەم چالاکییەکانی لە خولی کوردستان و عێراق ڕابگرێت.

بەهۆی ئەو قەیرانە دارایییەی کە توشی عێراق و هەرێمی کوردستان هاتووە ئەمڕۆ یانەی کەرکوك بەهۆی کێشەی دارایی و قەیرانی نەبوونی بودجەوە سەرجەم کار و چالاکییەکانی خۆی ڕاگرت،کێشەی دارایی سەرەتا توشی یانەی وەرزشی سلێمانی هات دواتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەکەی بۆ چارەسەر کردن و دواتر هەمان کێشە بەرۆکی یانەی هەولێری گرت و بەو هۆیەشەوە کۆمەڵێك یاریزان ڕیزی یانەی هەولێریان بە جێهێشت.

ئەمڕۆش هەمان کێشە بەرۆکی بەیانەی کەرکوك گرت و ئەو یانەیەش بڕیاریدا تا چارەسەر کردنی کێشە داراییەکانی سەرجەم کار و چالاکییەکانی خۆی ڕابگرێت.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com