پێ دەچێت لێڤەرپۆل ڕیال مەدریدی ڕازی کردبێت…
نوچەنێت:وەرزش
لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا یانەی ڕیال مەدرید یاریزان”لۆکاس سێلڤا”ـی گواستەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ،بەمەش هێڵی ناوەراستی یانەی ریال مەدرید توند و تۆڵ تر کرا،ئێستا لەو یانەیە یاریزانی جێگیر و یاریزانی حەقخوراو بونیان هەیە.
لە ئێستادا هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید پتەوە و پێویستی بە یاریزانی تر نییە،هەر بۆیە حاڵی هەندێك یاریزان لەو یانەیە زۆر باش نییە لەوانەش یاریزان”ئەسییر ئێرامێندی”،ئەم یاریزانە چاوی دەستەی کارگێڕی یانەی لێڤەرپۆلی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.یانەی لێڤەر پۆل دەیەوێت هەرچۆنێك بێت”ئێرامێندی”بگوازێتەوە.
ئێرامێندی لە وەرزی ئەمساڵدا بە سەرەتایەکی باش لەگەڵ یانەی ریال مەدرید دەستی پێکرد،بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردووی ئەو خوولە لە لایەن ڕاهێنەری یانەکە کارلۆ ئەنچیلۆتی متمانەی ئەوەی پێ نەدراوە کە بەشداری یارییەکان بکات بۆیە پێ دەچێت هەوڵ دانەکەی لێڤەرپۆل بێ ئەنجام نەبێت و لە هاوینی داهاتوودا ئەو یاریزانە ریال مەدرید جێبهێڵێت و یەکەم کڕیاریش لە ئێستاوە لێڤەرپۆلە.