هیوا میرزا سابیر: له بارودۆخێكى وه‌ك ئیستا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت داوایه‌كی یاساییه
له گۆشه‌ی رۆشنایدا مامۆستا هیوا میرزا سابیر، هه‌فتانه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نوچه‌نێت ده‌داته‌وه و رۆشنای ده‌خاته سه‌ر پرسه گه‌رمه‌كانی رۆژ.
نوچه‌نێت: ئایا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت، به مانای كوده‌تا دێت به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تدا ؟
هیوا میرزا سابیر: لێره‌دا پێویسته به‌په‌له تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر شه‌رعیه‌ت و له دواتر حكومه‌ت و هه‌روه‌ها كوده‌تا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه وه‌ڵامێكی دروست بۆ پرسیاره‌كه .
هه‌ر كارێك یا هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك له ڕێگه‌ی ئاسایی و یاسایی خۆیه‌وه بكرێت و دابمه‌زرێت پێی ده‌وترێت ئه‌و كاره یا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه شه‌رعیه‌تی هه‌یه.
حكومه‌تیش دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیه كه شه‌رعیه‌تی خۆی له شه‌رعیه‌ت و متمانه پێدانی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی وڵاتێكه‌وه یا هه‌رێمكه‌وه وه‌رده‌گرێت و ئه‌ركی پیاده‌كردنی یاساكان و پڕۆژه و به‌رنامه‌ی كاری و خزمه‌تكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستیه‌كانی هاووڵاتیانه له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانیه‌وه‌وله به‌رده‌م په‌رله‌ماندا به‌رپرسه .
ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه لێره‌دا ڕه‌چاو بكرێت په‌رله‌مانیش شه‌رعیه‌تی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی گه‌له‌وه وه‌رگرتووه چونكه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه و هه‌ندێ شه‌رعیه‌تی تر باس ده‌كرێن به‌ناوی شه‌رعیه‌تی شۆرشگێری و شه‌رعیه‌تی مێژوویی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه و واقیعه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندوه و شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه، باس له‌و شه‌رعییه‌تانه ناكه‌ین كه به قه‌ناعه‌تی من هه‌مووی له‌به‌ر نا ئاسایی‌و نا ته‌ندروستی واقیع و قۆناغه‌كان په‌نا براوه‌ته به‌ریان.
كوده‌تایش هه‌وڵدانی ڕوخانی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعییه له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی و توندوتیژی و پیلانگیریه‌وه.
له دونیای دیموكراسیدا له هه‌ر ساته وه‌ختێكدا و به‌تایبه‌ت كاتێك بینرا حكومه‌ت ناتوانێت هه‌ڵسێت به ئه‌ركه‌كانی و ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌شێك یا توێژێك له هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر ئه‌داو لینه‌هاتنی به‌رز بوویه‌وه زۆر ئاساییه و بگره پیویسته و هێمای پێشكه‌وتن و له خه‌مابوونه كه پێش ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان یان موعاره‌زه یا په‌رله‌مانی وڵات داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكات، سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه خۆی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی بكات.
بۆیه له بارودۆخێكی نائاسایی ئاوادا ئه‌م داواكردنه پێویسته بگره ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانییه چونكه به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و جێبه‌جێ كردنی یاسا و پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه و بیده‌نگیش له‌مه به‌رپرسیاریه‌كی مێژووی گه‌وره‌یه.
نموونه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان یان داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه و هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه یان له دونیای ئه‌مڕۆ دیموكراسیدا زۆره و زۆرجار بووه له ماوه‌ی خولێكی په‌رله‌مانیدا حكومه‌ت چه‌ند جارێك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و حكومه‌تی نوێ له جێیدا دامه‌زراو.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت و هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی تر له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا داوایه‌كی یاساییه و نابێت خوێندنه‌وه‌ی شه‌ره‌نگیزی یان پیلانگیری یان كوده‌تای بۆ بكرێت.
ئێمه هه‌موومان هه‌رێم و وڵات و په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆمان خۆش ده‌وێت و خزمه‌تكردنی به ئه‌ركی نیشتمانی خۆمان ده‌زانین و پێویسته هاوكار و ته‌واوكاری یه‌ك بین بۆ پێشخستنی هه‌رێمه‌كه‌مان و پاراستنی له مه‌ترسیه‌كان، كه به قه‌ناعه‌تی من یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌كان له سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته، ئه‌م واقیعه‌ی ده‌سه‌ڵاته كه تا ئێستایش حكومه‌ت هه‌مان سیاسه‌ت و نه‌هجی قۆناغی دوو ئیداره‌ی و ده‌سه‌لاتی حیزب ده‌یبات به‌ڕێوه و له هه‌رێمدا ده‌سه‌ڵات له‌ته و له ڕێگه‌ی دوو ئیداره و دوو ئیراده‌ی زۆرجار پێچه‌وانه به‌یه‌ك ده‌برێت به‌ڕێوه.
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و میسداقیه‌ت بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به چاكسازی و گۆڕانكاریه‌كی ریشه‌یی ده‌كرێت كه له‌م قۆناغه‌دا خۆی له یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئیداره و ئیراده‌كاندا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌وه و دواتریش ئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و خاوێن خۆی ده‌بینێته‌وه، كه به‌بێ ئه‌مه هه‌موو پێهه‌ڵسان و پڕۆژه‌كان بۆ چاكسازی بێ ده‌ره‌نجامه.