یەکێتی بەڕەسمی کوشتنی کۆمۆنیستەکانی خستە ئەستۆی نەوشیروان مستەفا… سەرۆکی هەرێم تەدەخول نەکات شەڕی ناوخۆ دەستی پێکردەوە

0

یەکێتی بەڕەسمی کوشتنی کۆمۆنیستەکانی خستە ئەستۆی نەوشیروان مستەفا… سەرۆکی هەرێم تەدەخول نەکات شەڕی ناوخۆ دەستی پێکردەوە

نوچەنێت

لەکاتی رووداوەکەوە تاکو ئێستا بۆ یەکەم جارە یەکێتی پەردە لەسەر کوشتنی کادرەکانی حزبی کۆمۆنیست هەڵدەداتەوە و لە راپۆرتێکدا کە ئەمشەو بەناونیشانی “سەردەشتەکانی نەوشیروان” بڵاویان کردەوە، کوشتنی کادرانی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری خستە ئەستۆی نەوشیروان مستەفا، چاودیرێکی سیاسیش رایدەگەیەنێت هەڵدانەوەی ئەم لاپەڕە کە بەمێژوی خراپ و هاوبەشی یەکێتی و نەوشیروان مستەفا دادەنرێت سەرەتای تەقینەوەی کێشە تۆز لەسەر نیشتووەکانە.

دوای ئه‌وه‌ی له‌14/7/2000 یه‌كێتی به‌ هێزێكی زۆره‌وه‌، كه‌ ئه‌وكات راگه‌یه‌نرا نه‌شیروان مسته‌فا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، هێرشی كرده‌ سه‌ر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و پێنج كه‌سی لێكوشتن. هاوكات ئه‌وكات ته‌واوی میدیای یه‌كێتی و سه‌كرده‌كانی كه‌وتنه‌ به‌ره‌ی دژایه‌تی ئه‌م حزبه‌، دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مستەفا له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی جیابۆوه‌،و بزوتنەوەی گۆڕانی راگەیاند وێڕای هەبوونی شەڕێکی راگەیاندن لەنێوان یەکێتی و گۆڕان بەڵام ئه‌مشه‌و راگەیاندنەکانی یەکێتی لە راپرتێکدا لەژێر ناوی “سەردەشتەکانی نەوشیروان” بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو تراژیدیایه‌كی خه‌مناك باسی له‌م رووداوه‌ كرد، كه‌ گوایە نه‌وشیروان مسته‌فا به‌سه‌ر كۆمۆنیسته‌كانیدا هێناوە.

له‌ ته‌موزی 2000 هێزێكی زۆری یه‌كێتی نیشتیمانی، چوارده‌وری باره‌گای حزبی كۆمۆنیستی گرت و پێنج كه‌سی لێكوشتن، كه‌ له‌ناویاندا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌بوو. هه‌ر ئه‌وكات حزبی كۆمۆنیست رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م كاره‌ی یه‌كیتی له‌سه‌ر داخوازی جمهوری ئیسلامی ئێران بووه‌و هه‌ریه‌ك له‌ رۆژنامه‌ی (كیهان و بهار)ی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی ده‌ستخۆشییان له‌ یه‌كیتی كرد، له‌ زۆربه‌ی بۆنه‌كانیش له‌یادی ئه‌م رووداوه‌دا، حزبی كۆمۆنیست ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌م رووداوه‌دا ته‌نها یه‌كێتی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانن و چاوه‌ڕێی دادگایه‌كی ئاشكراو بێلایه‌ن ده‌كه‌ن تا ئه‌م دۆسییه‌ی ئاراسته‌ بكه‌ن.

جێی باسه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجارە راگه‌یاندنی یه‌كیتی، په‌رده‌ له‌سه‌ر رووداوێك لاده‌دات و ده‌یخاته‌ پاڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، كه‌ زۆرجار به‌رپرسانی ناو ئه‌م حزبه‌، ئه‌وه‌یان وتووه‌ ئیجماعێك له‌ سه‌كردایه‌تی هه‌بوو له‌ دژی كۆمۆنیسته‌كان، له‌هه‌مانكاتدا زۆربه‌ی جار له‌هه‌لدانه‌وه‌ی كێشه‌كانی رابردوو، هه‌ردوولا باسی ئه‌وه‌یان كردووه‌، هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شدارن له‌ خراپی و چاكیه‌كانی یه‌كێتی له‌ رابردوودا.

چاودێرێکی سیاسی کەنەیویست ناوی بهێنرێت بەنوچەنێتی وت” هەڵدانەوەی ئەم لاپەڕە کەمێژوی خراپ و هاوبەشی یەکێتی و نەوشیروان مستەفایە، بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە زەنگی مەترسی سەرهەڵدانی کێشەیەی گەورەیە لەنێوان گۆڕان و یەکێتی، چاوەڕوان دەکرێت دوای ئه‌م راپۆرته‌، په‌رده‌ له‌سه‌ر زۆر راستی ناو مێژووه‌ ونه‌كه‌ی شۆڕش و حزبه‌كان له‌ شاخ و له‌شار لاببریت، و ببێتە هۆی تەقینەوەی کێشە تۆز لەسەر نیشتووەکان، ئەمە دەسپێکردنێ قۆناغێکی نوێی شەڕی ناوخۆیەو جا شەڕی راگەیاندن بێت یان چەک جیاوازییەکی نیە، بۆیە ئەگەر سەرۆکی هەرێم تەدەخول نەکات شەڕی ناوخۆ دەستی پێکردەوە”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com