كونسولی گشتی میسر: بوژانه‌وه‌ و ئاوه‌دانی کوردستان‌ له‌سه‌ر ده‌ستی نێچیرڤان بارزانی ده‌ستی پێكردووه‌

0

كونسولی گشتی میسر: بوژانه‌وه‌ و ئاوه‌دانی کوردستان‌ له‌سه‌ر ده‌ستی نێچیرڤان بارزانی ده‌ستی پێكردووه‌

نوچەنێت

لەدانیشتنێکدا کە لەنێوان کونسوڵی گشتی کۆماری میسرو جێگری سەرۆکی پارتی بەڕێوەچوو. نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی شۆرشی میسری لەگەلی میسر کردوو، کونسوڵی میسریش رایگەیاند ماندووبوونی نێچیرڤان بارزانی جێگه‌ی رێزی زۆره‌و به‌ سه‌رده‌مێكی نوێ له‌ئاوه‌دانی و بووژانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.

پاشنیوه‌رۆی دوێنێ ١٢/٥/٢٠١١ نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی له‌ سلێمان عوسمان، كونسوڵی گشتی كۆماری میسر له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد، له‌ دانیشتنێكدا بایەخی پتەوتر کردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات تەئکیدی لێکراوە به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، خوێندنی بالا، ته‌ندروستی و پیشه‌سازیی. ئەوەش خرایە ڕوو كه‌ میسر ده‌توانێ هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بێت لەوبوارانەدا.

هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا جێگری سەرۆکی پارتی جارێكی تر‌ خۆشحاڵیی خۆی به‌كردنه‌وه‌ی كونسولخانه‌ی كۆماری میسر له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربری و پێی وابوو”ئه‌مه‌ گوزارشت له‌ خواستی هه‌ردوو گه‌ل بۆ سه‌رله‌نوێ زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دێرین و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كات بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی میسر و هه‌رێمی كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی وا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی شۆرشی میسریشی بە‌ كونوسولی گشتی میسر له‌هه‌رێمی کوردستان راگەیاند و له‌رێی ئه‌ویشه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌گه‌ل و حكومه‌تی میسر كرد و هیوای سه‌قامگیریی و پێشكه‌وتنی بۆ كۆماری میسر خواست بۆ ئه‌وه‌ی رۆلی پێشه‌نگی خۆی له‌ناوچه‌كه‌ و جیهان ببینێت.

لای خۆشییەوە كونسوڵی گشتی میسر له‌ هه‌رێم، وێرای پێداگری‌ له‌ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی میسرو کوردستان، خۆشحالی خۆی راگەیاند “بۆ ئه‌م بوژانه‌وه‌ و پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بواره‌ جیاجیاكان به‌خۆوه‌ی بینیوه”‌، وتیشی”زۆربه‌ی ئه‌م بوژانه‌وه‌ و ئاوه‌دانییه‌ له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌مدا له‌سه‌ر ده‌ستی به‌رێزتان ده‌ستی پێكردووه‌ و شوێنپه‌نجه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌م ئاوه‌دانییه‌ به‌تایبه‌تیش له‌هه‌ولێری پایته‌خت دیار و به‌رچاوه‌، بۆیه‌ ئه‌م هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ی جه‌نابتان جێگه‌ی رێز و ده‌ستخۆشی زۆره‌ كه‌ به‌ سه‌رده‌مێكی نوێ له‌ئاوه‌دانی و بووژانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت” .

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com