د.به‌رهه‌م ساڵح : حكومه‌تی هه‌رێم جیاوازیی موچه‌ی حه‌وت ساڵی رابردووی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی پێشووی سلێمانی خه‌رج ده‌كات
نوچەنێت
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم جیاوازیی موچه‌ی حه‌وت ساڵی رابردووی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی پێشووی سلێمانی خه‌رج ده‌كرێت بۆ فه‌رمانبه‌ران و مانگانه به شێوه‌ی ئه‌قسات به 12 مانگ له‌مانگی ته‌مموزی 2011ه‌وه ده‌ست پێده‌كرێت و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه هه‌ر بڕیارێك به‌رژه‌وه‌ندی و خێری خه‌ڵكی تێدابێت حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك واجبی سه‌رشانی جێبه‌جێی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 15/5/2011 د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم دوای راوێژ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی دارایی، بڕیاریدا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی جیاوازی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی پێشووی سلێمانی له 1/1/2004 تاكو 31/12/2010 و ئه‌م خهرجكردنهش به شێوه‌ی ئه‌قسات ئه‌بێت و بۆ ماوه‌ی 12 مانگ له‌گه‌ل مووچه‌ی مانگانه‌دا خه‌رج ده‌كرێت و له مانگی ته‌مموزی 2011ه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: كه هه‌ر بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی و خێری خه‌ڵكدا بێت حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك واجبی سه‌رشانی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێی ده‌كات.