بەهۆی قسەکانی پەڕلەمانتارێکی گۆڕان لە KNN بەڕێوەبەری کۆمپانیای وشە بە که‌فاله‌تی یه‌ک ملیۆن دینار تا کاتی دادگایی کردن ئازاد کرا
بابه‌کر دڕه‌یی: ئه‌م سکاڵایه هه‌وڵێکه بۆ بێده‌نگکردنی ئه‌و میدیایانه‌ی پشتگیری داواکارییه‌کانی هاونیشتیمانیان ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان
نوچەنێت
بەهۆی ئەوەی ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستان لە کەناڵی KNN وتبوی بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەران هێزی گاردی کۆماری هاتۆتە سلێمانی، تاڵەبانی سکاڵایەکی یاسایی لەسەر کەناڵەکەو کۆمپانیای وشە تۆمار کرد و ئەمرۆ یەک شەممە بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە بنکەی پۆلیسی سەرای سلێمانی ئیفادەی لێوەرگیراو بەکەفالەت ئازادکرا.
لەو بارەیەوە بابەکرد دڕەیی بە سبەی راگەیاند، ئەمرۆ بەهۆی سکاڵاکەی تاڵەبانی، لە بنکەی پۆلیسی سەرا ئیفادەی لێوەرگیراوە، ئاشکراشیکرد کە لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی ١٧ی شوبات قسەیان کردووەو پێیان راگەیاندوون، بەڵگەی یاسایی دەخەنە ڕوو، راشیگەیاندووە، کە که پاش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆریان پێکردوه، به که‌فاله‌تی یه‌ک ملیۆن دینار تا کاتی دادگایی کردن ئازاد کراوه.
بەڕێوبەری کۆمپانیای وشە سکاڵاکەی تاڵەبانی بە هه‌وڵێک بۆ “بێده‌نگکردنی ئه‌و میدیایانه‌ی که پشتگیری داواکارییه‌کانی هاونیشتیمانیان ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان”. ناو دەبات و دەشڵێت”له‌لایه‌ک هێزی سه‌ربازی هێنرانه شاره‌کان، بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران، له‌ملاشه‌وه سکاڵای یاسایی دژ به میدیاکاران و راگه‌یاندنه‌کان تۆمارده‌کرێت.”
بابەکر دڕەیی رایدەگەیەنێت “به‌ڵگه‌ی پێویستمان ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی سکاڵامان له‌سه‌ر تۆمارکراوه له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌یه و له‌کاتی پێویستدا ده‌یخه‌ینه‌ڕو”.
جێی باسە رۆژی 4/5/2011 پارێزه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سەرۆک کۆماری عێراق، له دادگای سلێمانی سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر كه‌ناڵی KNN و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای وشه تۆماركرد، بەهۆی ئەوەی بورهانی رەشید گوڵە، ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان سەربە فراکسیۆنی گۆڕان، لەو کەناڵە وتبوی کە لیوای پاسه‌وانی كۆماریی و سه‌ربازی عه‌ره‌ب، هێنراون بۆ شاری سلێمانی بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەران.