“تاڵه‌بانی و ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتی به‌وانه‌ش كه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن، به‌رپرسن له تیرۆر كردنی كۆمۆنیسته‌كان”
“یه‌كێتی ئه‌گه‌ر به دوای راستیدا ده‌گه‌ڕێت، بابچێت بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان بدۆزێته‌وه”
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
دوای 11 ساڵ له تیرۆر كردنی پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی حیزبی كۆمۆنیست، راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێـی تاوانه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ڵام خه‌سره‌و سایه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كوردستان، ده‌ڵێت “تاڵه‌بانی و ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـی به‌وانه‌ش كه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن، به‌رپرسن له تیرۆر كردنی كۆمۆنیسته‌كان”.
له ساڵی 2000 كاتێك كۆمۆنیسته‌كان سه‌رقاڵی خستنه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك پرۆژه بوون، له پێناو چاكسازی سیسته‌می ئه‌وكاتی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هێزێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌لاماری باره‌گایه‌كییان ده‌ده‌ن له شاری سلێمانی پێنج ئه‌ندامییان ده‌كوژن، حیزبی كۆمۆنیست پێیانوایه ئه‌ندامه‌كانییان تیرۆر كراون و به‌رپرسانی ئه‌و كاتی یه‌كێتی به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی و نه‌خشه‌داڕێژه‌ری ئه‌و په‌لاماره ده‌زانن، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌و په‌لاماره‌یان خسته ئه‌ستۆی نه‌وشیروان مسته‌فای جێگری سكرتێری گشتی ئه‌وكاتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رۆكی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوچه‌نێت، خه‌سره‌و سایه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه ئه‌و هه‌وڵه‌ی یه‌كێتی یه‌كه‌مجار نیه.
چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێده‌دات، له ماوه‌كانی پێشوو و له ساته‌وه‌ختی جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان و باڵه‌كه‌ی له یه‌كێتی، له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه هه‌مان هه‌وڵدراوه، به‌ڵام وه‌ك سایه ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مجاره جیا ده‌كاته‌وه له‌وانی پێشوو تر، فه‌زای گشتی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه، كه زیاتر له دوو مانگ خه‌ڵك ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕی له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان، كه یه‌كێتی نیشتیمانی باڵێكییه‌تی، ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانی وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بداته‌وه و كه‌وته له‌شكركێشی و په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ران و فه‌زایه‌كی سه‌ركوتی درووست كردووه، ئێستا ئه‌ڵقه‌ی كۆتایی ئه‌م سه‌ركوته و بۆ به یه‌كجاری تێپه‌ڕاندنی ئه‌م هه‌لومه‌رجه شۆڕشگێڕانه‌یه، هه‌وڵ ده‌دات كه كێشه و شه‌ڕی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات بگوازێـته‌وه بۆ ناو كێشه و شه‌ڕی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، به هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه و گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو و ئاوه‌ژوو كردنه‌وه، ده‌یه‌وێت حیزبی كۆمۆنیست بكات به گژی گۆڕاندا، به خاتری ئه‌وه‌ی له كوردستان شه‌ڕی ئه‌حزاب روو بدات و فه‌زای خه‌بات ئێستا دیوێكی مه‌ده‌نی وه‌رگرتووه، بباته دواوه و وه‌ك لیبیا به هۆی شه‌ڕ و ده‌سته و تاقمه‌وه، هیچ مه‌جالێك نه‌مێنێت بۆ خۆپیشاندانی خه‌ڵك، ئه‌مه ئه‌و رێگایه‌یه كه یه‌كێتی هه‌ڵیبژاردووه”.
به‌ڵام سایه پرسیارێك رووبه‌ڕووی یه‌كێتی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “یه‌كێتی نیشتیمانی خۆی حكومه‌تی به ده‌سته‌وه بووه، له كاتێكدا كه سه‌رده‌شت عوسمان كوژراوه، هه‌موو خه‌ڵكیش ده‌زانێت كێ ئه‌م كاره‌ی كردووه، ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌دوای راستیدا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ناچن وه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان و وه‌ك به‌رهه‌م ساڵحیان كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، كه دادگا و یاسای به ده‌سته‌وه‌یه، بۆ ناچن ئه‌و تاوانه ئاشكرا بكه‌ن”.
سایه له باره‌ی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی كۆمنیسته‌كان، ده‌ڵێت “ئێمه ده‌زانین به‌رپرسیارێتی كه‌یسی حیزبی كۆمۆنیست، له تاڵه‌بانییه‌وه تا هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی، چ ئه‌و به‌شه‌ی كه له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن و چ ئه‌و به‌شه‌ی كه ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانییان به ده‌سته‌وه‌یه، به‌رپرسیار و نه‌خشه داڕێژه‌ری ئه‌و تاوانه‌ن و ئێمه به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌مان له‌به‌ر ده‌ستدایه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه دادگاكانی كورستان بێلایه‌ن نین، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له هۆكاره‌كان ده‌زانێت، كه تا ئێستا رێگر بوون له حیزبه‌كه‌ی، بۆ په‌نا بردن بۆ دادگا، ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر دادگایه‌ك هه‌بێت، ئێمه ئه‌و كاره ده‌كه‌ین، به‌ڵام دۆسییه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه، دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵ و تاوانكارییه‌كانی دزی سه‌رمایه‌ی گشتی، دۆسییه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌تا له دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداوه‌كانی 17ی شوبات، ئه‌مانه هه‌مووی له ژێر ناوی یاسادا كاری له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام هیچیان سه‌ر به‌خۆ نه‌بوون و هیچیان به قازانجی ساغكردنه‌وه‌ی راستییه‌كاندا كارییان نه‌كردووه، بۆیه تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه دادگایه‌ك نه‌بینینه‌وه و لایه‌نێك نه‌بینینه‌وه به‌دوای راستییه‌كانه‌وه بێت و قودره‌ت و توانای به‌ڕێوه‌بردنی یاسای هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان ئاشكرا بكات، ناچینه ئه‌م كایه‌وه، دۆسییه‌ی ئێمه دۆسییه‌یه‌كی سیاسییه و ده‌بێت هۆكاره‌كانی هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه، كه ئه‌و قوربانییانه‌ی لێكه‌وته‌وه رۆشن بكرێته‌وه”، سه‌باره‌ت به هۆكاری په‌لاماردانی حیزبی كۆمۆنیست، ده‌ڵێت “حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق ئه‌وكاته، داخوازی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه بۆ ریفراندۆمیان ده‌كرد، باسی یه‌كسانی ژن و پیاومان كردووه، باسی یاسای كارمان كردووه، باسی ماف و ئازادییه فه‌رییه‌كانی خه‌ڵكمان كردووه، له‌سه‌ر ئه‌م شتانه په‌لامارمان دراوه، بۆیه ئه‌مانه ده‌بێت ساغ بكرێته‌وه”.