وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: ده‌بێت بزانرێت یه‌كێتی و پارتی چه‌ند پاره‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن

0

وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: ده‌بێت بزانرێت یه‌كێتی و پارتی چه‌ند پاره‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن

نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
وته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ چاكسازی عه‌مه‌لی نین، وتی “هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ چاكسازی، بوونی شه‌فافیه‌ته‌ كه‌ بزانرێت پارتی و یه‌كێتی چه‌ند پاره‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن”.
له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ نوچه‌نێت، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی “هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ده‌ینێن بۆ چاكسازی، هه‌مووی شكڵییه‌، پێشمانوانیه‌ له‌ خزمه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه‌كاندا بێت، چونكه‌ ئه‌وان جددی نین له‌ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه‌كاندا”.
ئه‌و وته‌بێژه‌ له‌ باره‌ی هه‌نگاوی جددی بۆ چاكسازی وتی “هه‌نگاوی عه‌مه‌لی ده‌بێت له‌به‌رچاوی خه‌ڵك بێت و خه‌ڵك بیبینێت، وه‌ك جیا كردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حكومه‌ت، نه‌هێشتانی ته‌سكییه‌ی حیزبی، هه‌موو كه‌س له‌به‌رده‌م یاسا یه‌كسان بێت، به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بودجه‌ خه‌رج بكرێت، بزانرێت یه‌كێتی و پارتی چه‌ند وه‌رده‌گرن له‌ حكومه‌ت، ئه‌مانه‌ هه‌نگاوی عه‌مه‌لین، ئیر فڵان لابه‌ن و فیسار لابه‌ن، ئه‌وه‌ كه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌”.
سه‌باره‌ت به‌رۆلی هه‌ر سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت)یش بۆ چاكسازی، وتی “تا ئێستا له‌لایه‌ن هیچ لایه‌كه‌وه‌، هه‌نگاوی عه‌مه‌لی و جددی نه‌نراوه‌ له‌ هیچ شوێنێكه‌وه‌ بۆ چاكسازی”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com