داوا لە وەزیری دەرەوەی سوید کرا بەرانبەر کوردستان هەڵوێست وەربگرن پاساوەکانی دەسەڵاتی کوردستانیش گەیاندرایە حکومەتی سوید
نوچەنێت/ سوید
جەبار ئەمین ئەندامی پەڕلەمانی سوید، بەنوچەنێتی راگەیاند، لەمیانی بانگکردنەی بۆ پەڕلەمانی سوید، لەبارەی بارودۆخی کوردستانەوە چەند پرسیارێک روو بەڕوی وەزیری دەرەوەی سوید کرایەوە و داوای لێکرا، هەڵوێست وەربگرێت.
لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، جەبار ئەمین کە کوردێکی ئەندامی پەڕلەمانی سویدە، ئاشکرای دەکات داوا لە وەزیری دەرەوەی سوید کراوە، حکومەتەکەی ناڕەزایی بەرانبەر کوردستان دەببڕیت، چونکە”ئێمە پێمان گرنگە کە سوید ناڕەزایی خۆی دەرببڕیت، لەهەر جێگەیەک کە مافی مرڤی تێیدا پێشێل بکرێت”.
ئەمین ئەوەش رادەگەیەنێت”خۆمان لەکورستانی عێراق بوین و زۆر بەڵگەمان هەیە کە پێشێلی مافی مرۆڤکراوە، بۆ نمونە خەڵک کوژراوە، خەڵک گیراوە، لێی دراوە، رێ بەخەڵک نەدراوە خۆپیشاندان بکات، تەلەفزیۆن سوتێنراوە، و هەتا دوایی”.
ئەندامەکەی پەڕلەمانی سوید لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت زیاتر وتی”ئێمە بەگشتی باسی ئەوەمان کردووە، کە پاراستنی مافی مرۆڤ زۆر گرنگە و دەبێت داکۆکی لێبکرێت، هەر بۆیە گرنگە ناڕەزایی خۆمان دەبڕین بەرانبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی عێراق”
ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی سوید بۆ نوچەنێت ئەوەش ئاشکرا دەکات کەلەگەڵ گەیاندنی نارەزایی خۆیان بە حکومەتی سوید، لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستان، پاساوەکانی دەسەڵاتی کوردستانیشیان گەیاندووە و دەڵێت”ئێمە لەکوردستان هاوڕێیانی لیستی کوردستانی، هاوڕێیانی (پارتی و یەکێتی) مان لەپەڕلەمانی کوردستان بینی، هەروەها سەرۆکی حکومەت بەرهەم ساڵح و وەزیرە پەیوەنددارەکان و پەیوەندییەکانی دەرەوە فەلاح مستەفامان بینی، ئەو راپۆرتەی کە ئێمە پێشکەشی حکومەتی سویدمان کردووە وەڵامی لیستی کوردستانی و حکومەتی هەرێمیشی تیایە”.
وێنە: وەزیری دەرەوەی سوید