خانەی حیکمەت داوا لەهاونیشتیمانیان دەکات دەنگی ناڕەزایی به‌رزبكه‌نه‌وه دژ به‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت
نوچەنێت
خانەی حیکمەت لە رونکردنەوەیەکدا بۆ رایگشتی، رایدەگەیەنن کە تا ئێستا ئاسایش هیچ رونکردنەوەیەکی پێنەداون، لەباری هەڵکوتانە سەر خانەکەو دەستگرتن بەسەر ئۆتۆبێلەکەیاندا، هەر لەو رونکردنەوەیەدا بڕی ئەو مینحەیە ئاشکرا دەکەن کە لەحکومەتیان وەرگرتووەو رەفتارەکانی ئاسایش بە ناعەقڵانی ناو دەبەن و داوا لە هاونیشتیمانیان دەکەن دەنگی ناڕەزایی بەرزبکەنەوە.
لە رونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی خانەی حیکمەت بۆ لێکۆڵینەوەی فەلسەفی رایگەیاند”دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا مه فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی سلێمانی به شێوازێكی نایاسایی و دوور له مه‌ده‌نیه‌ت و به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ و به‌دیارچاوی خه‌ڵكیه‌وه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رو جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی حیكمه‌ت و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی خانه‌ی حیكمه‌تدا گرت و ڕفاندیان، بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن بۆ و له‌به‌رچی و به فه‌رمانی كام دادوه‌ر ئه‌و كاره ده‌كه‌ن؟”
هەر لە رونکردنەوەیەدا خانەی حیکمەت ئەوەش رادەگەیەنن کە دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر ئه‌وكاره “نا شارستانیه‌دا، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خانه‌ی حیكمه‌ت له جۆری (لاندكرۆز-2009/ژماره 212- ڕێكخراوه‌كان) له‌لای ئاسایشه‌و تا ئێستا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان پێنه‌داوین له‌سه‌ر به‌هانه‌و هۆی ئه‌م هه‌ڵكوتینه‌سه‌ره”.
خانەی حیکەمەت هەر لەو رونکردنەوەیدا ئاشکرای دەکەن کە”دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌كه، له ڕێكه‌وتی 18/9/2007 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕی (10.000.000) ده ملیۆن دیناری وه‌ك منحه‌ی مانگانه دیاریكرد بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروچالاكیه‌كانی خانه له هه‌ردوو ئۆفیسی هه‌ولێر و سلێمانی”. و ” له 16/6/2009 دا منحه‌كه‌ی خانه زیادكرا بۆ بڕی 25.000.000 بیست وپێنج ملیۆن دینار ئه‌ویش به‌هۆی زیادبوونی چالاكیه‌كانی خانه‌و به تایبه‌ت جه‌ختكردنه سه‌ر سازدانی كۆنفرانسه زانستیه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا”. ئەوەش هاتووە کە” له ماوه‌ی (5) ساڵی كاركردنی خانه‌ی حیكمه‌تدا ته‌نیا 2 ساڵ و10 مانگ منحه‌ی وه‌رگرتووه له حكومه‌ت، له ڕێكه‌وتی 16/7/2010 دا منحه‌كه‌ی خانه‌ی حیكمه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕدراوه”.
لە رونکردنەوەکەیاندا خانەی حیکمەت رەفتارەکانی ئاسایش بە ناعەقڵانی ناو دەبەن و رایدەگەیەنن کە خانەی حیکمەت”ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزێكی ڕه‌فتار نامه‌ده‌نی و ناعه‌قڵانیه‌وه، به دوور له له‌هه‌ر به‌هایه‌كی شارستانی وزۆر هه‌مه‌جیانه هێرش ده‌كرێته سه‌ری و به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری خانه كه كراوه به ئامانجی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه ئەم هێرشانه بۆ سه‌ر خانه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی هێرشن بۆسه‌ر گشت ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ی كه خوازیاری دنیایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌تر، عه‌قڵانی تر، ته‌ندروست تر، ئازادترن بۆ ئینسانی كورد”.
لەرونکردنەوەکەیاندا خانەی حیکمەت داوا له هه‌موو هاونیشتمانیان ده‌كه‌ن كه “ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رزبكه‌نه‌وه دژ به‌م ناعه‌داله‌تییه‌ی كه به‌رامبه‌رمان ده‌كرێت”.
دەقی روونكردنه‌وه‌كه
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له خانه‌ی حیكمه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه بۆ ڕای گشتی
وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا مه فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی سلێمانی به شێوازێكی نایاسایی و دوور له مه‌ده‌نیه‌ت و به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ و به‌دیارچاوی خه‌ڵكیه‌وه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رو جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی حیكمه‌ت و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی خانه‌ی حیكمه‌تدا گرت و ڕفاندیان، بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن بۆ و له‌به‌رچی و به فه‌رمانی كام دادوه‌ر ئه‌و كاره ده‌كه‌ن؟
دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر ئه‌وكاره نا شارستانیه‌دا، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خانه‌ی حیكمه‌ت له جۆری (لاندكرۆز-2009/ژماره 212- ڕێكخراوه‌كان) له‌لای ئاسایشه‌و تا ئێستا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان پێنه‌داوین له‌سه‌ر به‌هانه‌و هۆی ئه‌م هه‌ڵكوتینه‌سه‌ره.
ئاسایش وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی ده‌با كاری پاراستنی ئاسایشی وڵات و ئاسایشی هاونیشتمانیان بووایه‌و پارێزه‌ری ئازادی وژیانی هاونیشتمانیان هه‌ڵس و كه‌وتی كردبا نه‌ك وه‌ك هێزێكی په‌لامارده‌ری دوور له یاسا ئازادی و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان بخاته مه‌ترسیه‌وه كه به‌داخه‌وه له‌م ڕووداوانه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌ك كاری نایاسایی و ناسیاسی ونا مه‌ده‌نیانه‌ی ئه‌نجامداوه كه بۆته‌مایه‌ی دانانی نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م ده‌زگا گرنگه.
به‌ڕای ئێمه ئه‌م كاره نه‌شیاوو به‌ده‌ر له‌یاسایه‌ی دژ به خانه‌ی حیكمه‌ت كراوه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه درێژكراوه‌ی هه‌مان هێرشه كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن میدیای دووحیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌وه كرایه سه‌ر خانه‌ی حیكمه‌ت وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فیكری و هه‌روه‌ها كرایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری خانه (فاروق ڕه‌فیق) به‌هۆی به‌شداربوونیه‌وه له خۆپیشاندانه‌كاندا، له‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌دا سه‌ده‌ها درۆ‌و بوختان و ناڕاستی له میدیای حیزبه‌وه و له‌لایه‌ن كه‌سانێكی ویژدان بیمار سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه‌كه‌مان و خودی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه ڕیزكران كه سه‌رله‌به‌ری ڕاستیه‌كانیان شێواند‌و كه‌وتنه بێڕێزی نواندن به‌رامبه‌ر به‌كارو ئه‌رك و ماندوبوونی (5) ساڵه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه له مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا هێرشی ئاوها ژه‌هراوی و ناڕه‌وا تائێستا نه‌كراوه‌ته سه‌ر هیچ دام و ده‌زگایه‌ك، له‌به‌رچی؟ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه وه‌ك هاونیشتمانیه‌كی ئازاد ده‌نگی خۆی خسته‌پاڵ ئازادیخوازه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ گووتنی نا بۆ سته‌مكاری.
خانه‌ی حیكمه‌ت له‌ساڵی (2005)دا دامه‌زراو له‌و كاته‌وه ده‌یه‌ها چالاكی فیكری و فه‌لسه‌فی وكلتوری له گشت شاروشارۆچكه‌كانی كوردستاندا به ئه‌نجام گه‌یاندووه، له چه‌شنی گوتنه‌وه‌ی كۆرسی فه‌لسه‌فی (8 كۆرسی فه‌لسه‌فی)، سازدانی كۆنفرانس (5 كۆنفرانسی زانستی به به‌شداری ده‌یه‌ها توێژه‌ری بیانی وكوردی)، سازدانی ده‌یه‌ها سیمینار‌و كۆڕ‌و سیمپۆزیه‌م و مێزگرد له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان كه چه‌ندین نووسه‌رو ڕوناكبیرو توێژه‌ر به‌شداریان تێداكردووه، له‌پاڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین كتێبی فیكری و فه‌لسه‌فی دا.
دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌كه، له ڕێكه‌وتی 18/9/2007 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕی (10.000.000) ده ملیۆن دیناری وه‌ك منحه‌ی مانگانه دیاریكرد بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروچالاكیه‌كانی خانه له هه‌ردوو ئۆفیسی هه‌ولێر و سلێمانی.
له 16/6/2009دا منحه‌كه‌ی خانه زیادكرا بۆ بڕی 25.000.000 بیست وپێنج ملیۆن دینار ئه‌ویش به‌هۆی زیادبوونی چالاكیه‌كانی خانه‌و به تایبه‌ت جه‌ختكردنه سه‌ر سازدانی كۆنفرانسه زانستیه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا.
خانه‌ی حیكمه‌ت له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه منحه‌ی وه‌رگرتووه سه‌ر به‌هۆبه‌ی ڕێكخراوه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی بوه و هه‌موو مانگێك به شێوه‌یه‌كی یاسایی و شه‌فافانه ته‌صفیه‌ی حسابی خستۆته به‌رده‌م هۆبه‌ی ئاماژه‌پێكراو.
له ماوه‌ی (5) ساڵی كاركردنی خانه‌ی حیكمه‌تدا ته‌نیا 2 ساڵ و10 مانگ منحه‌ی وه‌رگرتووه له حكومه‌ت، له ڕێكه‌وتی 16/7/2010 دا منحه‌كه‌ی خانه‌ی حیكمه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕدراوه.
خانه‌ی حیكمه‌ت وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی خاوه‌نی مه‌وجودی خۆیه‌تی له‌وانه خانوویه‌ك له هه‌ولێرو 2ئۆتۆمبێل كه موڵكی كه‌س نین جگه له خودی دامه‌زراوه‌كه.
خانه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌وماوه‌یه‌دا به چڕوپڕی و به‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن سه‌رقاڵی خزمه‌تكردن بووه به جڤاتی كوردی له پێناو بره‌ودان به عه‌قڵانیه‌ت ومه‌عریفه و ئه‌خلاقی مه‌ده‌نی.
هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزێكی ڕه‌فتار نامه‌ده‌نی و ناعه‌قڵانیه‌وه، به دوور له له‌هه‌ر به‌هایه‌كی شارستانی وزۆر هه‌مه‌جیانه هێرش ده‌كرێته سه‌ری و به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری خانه كه كراوه به ئامانجی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه.
له‌لایه‌كه‌وه ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر خانه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی هێرشن بۆسه‌ر گشت ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ی كه خوازیاری دنیایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌تر، عه‌قڵانی تر، ته‌ندروست تر، ئازادترن بۆ ئینسانی كورد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م هێرشه ماهیه‌تی هێزی په‌لامارده‌ر بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌خاته‌ڕوو، هێزێك ته‌نانه‌ت ڕێز له یاساكانی خۆشی ناگرێت و تووشی هستریا بووه و به‌ڕاست و چه‌پدا یاسا‌و ئه‌خلاق و نۆرم و به‌هاكان پێشێل ده‌كات و مرۆڤ ده‌ڕفێنێت، ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات، ئۆتۆمبێل ده ڕفێنێت، له میدیاكانیه‌وه بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر كه‌سه دڵسۆزونیشتمان په‌روه‌ره‌كانی وڵات ده‌نوێنێت.
ئێمه به نووسراو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی داراییمان له‌م سووكایه‌تی پێكردنه ئاگاداركردۆته‌وه، لێره‌شدا داوا له هه‌موو هاونیشتمانیان ده‌كه‌ین كه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رزبكه‌نه‌وه دژ به‌م ناعه‌داله‌تییه‌ی كه به‌رامبه‌رمان ده‌كرێت.
خانه‌ی حیكمه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی