لەکۆبونەوەی پێنج قۆڵیدا کۆمەڵی ئیسلامی مساوەمە ناکات لەسەر مافەکانی خەڵک و بێ لایەنکردنی حکومەت

0

لەکۆبونەوەی پێنج قۆڵیدا کۆمەڵی ئیسلامی مساوەمە ناکات لەسەر مافەکانی خەڵک و بێ لایەنکردنی حکومەت

نوچەنێت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، بەگەشبینی و هیوای گۆڕانکاری و چاکسازی دەچنە کۆبونەوەی چاوەڕوانکراوی پینج قۆڵی، وتیشی لەسەر داخوازییە رەواکانی خەڵک سازش ناکەن و لەوەشدا دەسەڵات لەگەڵیانە.

ئێستا ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەی چاوەڕوانکراوی پێنج قۆڵی نێوان پارتی و یەکێتی و ئۆپۆزسیۆن دەکرێت و هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەو مەبەستە نوێنەرانی خۆیان دەستنیشانکردووە، کەبریتین لە”قادری حاجی عه‌لی و مسته‌فای سه‌ید قادر لە بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و محه‌مه‌د حه‌كیم و عه‌بدولستار مه‌جید لە كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی و موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج لە یه‌كگرتووی ئیسلامی، بەڵام تاکو ئیستا پارتی و یەکێتی نوێنەرانی خۆیان دیار نەکردووەو رۆژێکیش بۆ دەستپێکردنی ئەو کۆبونەوە پێنج قۆڵییە دەستنیشان نەکراوە.

لەبارەی بەشداری کردن لەو کۆبونەوەیەو چاوەڕوانیەکانیان بۆ ئەنجامی کۆبونەوەکە، عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، کە لەهەمان کاتدا نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی دەبێت لەو کۆبونەوەیەدا، بەنوچەنێتی راگەیاند “به‌گه‌شبینی و به‌ ئومیدی گورانكاری و چاكسازی ده‌چمه‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌، به‌شێوه‌ك بتوانین كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری بكه‌ین كه‌ خواستی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌”.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ئەو خاڵانەی ئاشکرا کرد، کە لەکۆبونەوە چاوەڕوانکراوەکەدا سازشی لەسەر ناکەن و وتی” ئێمه‌ سازش له‌سه‌ر دوو بابه‌ت ناكه‌ین، یەکەم مافه‌كانی خه‌ڵك و داخوازیه‌ ره‌واكانیان، كه‌ پێم وایه‌ ده‌سه‌ڵاتیش له‌گه‌ڵمان هاوده‌نگه‌، دووەم خاڵیش کەسازشی لەسەر ناکەین،‌ بێ لایه‌ن كردنی حكومه‌ت و ریگرتنە، له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی حزب له‌كاروباری حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێ به‌ته‌واوی حكومه‌تایه‌تی خۆی بكات و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر بێنێته‌ دی”..

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com