سەرکردەیەکی حزبی کۆمۆنیست: حکومەت مۆڵەتی بە حزبی کۆمۆنیست دا بەڵام کۆمۆنیست مۆڵەتی مانەوە بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی نادات

0

سەرکردەیەکی حزبی کۆمۆنیست: حکومەت مۆڵەتی بە حزبی کۆمۆنیست دا بەڵام کۆمۆنیست مۆڵەتی مانەوە بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی نادات

نوچەنێت.

لەگەڵ راگەیاندنی وەرگرتنەوەی مۆڵەت لەحکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە سەرکردەکانی حزبی کۆمۆنسیتی کرێکاری کوردستان، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، ئەگەرچی حزبەکەی مۆڵەتی لە حکومەتی کوردستان وەرگرتووە بەڵام” حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی مۆڵەتی مانەوە بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی نادات”.

عوسمانی‌ حاجی‌ مارف سكرتێری‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ ‌حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاری‌ كوردستان، لەلێدوانێکدا رایگه‌یاند کە” لەدوای١١ ساڵ ڕێگری لەچالاكی‌ ‌حیزب رۆژی ٣٠/٥ له‌ڕێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ مۆڵه‌تی‌ كاركردن‌و چالاكی سیاسیمان پێدرا” هەروەها وتیشی، ماوه‌ی‌ دوو ساڵ‌و نیوە،‌ حزبەکەی به‌ڕه‌سمی‌ داوای‌ مۆڵه‌تی كردووه‌، به‌ڵام دوای دوو ساڵ و نیو دێنێ وەڵام دراونەتەوە.

سكرتێری‌ حزبی کۆمۆنیست رەخنەی لە شێوەی مۆڵەتپێدانی حزب گرتوو رەچاوکردنی یاسای مۆڵەتی حزبیشی واباسکرد کە لەدنیادا بەو شێوە کار ناکرێت بەڵام لەکوردستان بۆتە پشت بەو سیستەمە دەبەستن بۆ ئەوەی ئەگە” رۆژێك ئه‌گه‌ر به‌دڵیان نه‌بوویت لێتبسه‌ننه‌وه‌”.

لەهەمان کاتی راگەیاندنی دوو بارە وەرگرتنەوەی مۆڵەتی حزبی کۆمۆنیستی کوردستان، لەلایەن سکرتێری حزبەکەوە، شەماڵ عەلی، کە یەکێک لەسەرکردەکانی ئەمڕۆی ئەو حزبەیەو لە وڵاتی سوید دەژی، لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی ” حکومەتی هەرێم مۆڵەتی بە حزبی کۆمۆنیست دا، بەڵام جەماوەری کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی مۆڵەتی مانەوە بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی نادەن”.

ئەو کادرو سەرکردە گەنجەی کۆمۆنیست راشیگەیاندووە کە”دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی پێویستە لە کوردستان وەلابنرێت و دەسەڵاتێک جێگای بگرێتەوە کە لەسەر بنەمای بەشداری ڕاستەوخۆی جەماوەر دامەزرابێت”

چاو دێرێکی سیاسی لەبارەی ئەو لێدوانەی سەرکردەکەی حزبی کۆمۆنیستەوە، تایبەت بەنوچەنێت وتی” بەداخەوە ئەو برادەرانە کاتێک قسە دەکەن حساب بۆ مەوقعیەتی خۆیان ناکەن و ئێستاش وا دەزانن هەمان ئەو کاتانەیە کە لێدوانی زبر و هێز گەرەنتی مانەوەی هێزە سیاسیەکانی دەکرد”.

هەروەها وتیشی” نەک ئەو لێدوانەی ئەو کادیرەی کۆمۆنیست، من سەرەنجی لێدوانی هەندێکی تریشیانم داوە، بەزمانی دوور لەزمانی سەردەمی دیپلۆماسیەتی سیاسی ئەدوێن، هەست دەکەی شپرزەییەک هەیە لەڕاکانیان، راستە دەبێت کادر ئازاد بێت لەڕای خۆی، بەڵام پێویستە ستراتیژیەتێک هەبێت پێکەوەیان ببەستێتەوە، چونکە ئەوان حزب دەبەن بەڕێوە، دەبێت ئەوان بڕیار بدەن ئایا دەیانەوێ چالاکی مەدەنی بکەن؟، ئەگەر بیانەوێت چالاکی مەدەنی بکەن، زمانی زبرو مەدەنیەت لەیەک دوورن، ئەوە زۆر بێ مانایە حزبەکەت مۆڵەت لە حکومەتێک وەربگرێت یەکەم رۆژی مۆڵەتەکەت دەست بکەیتە هێرش کردن، ئەوە نەسیاسەتەو بە دیپلۆماسیەت و نەمەدەنیەت، لێدوانی سیاسیانە ئەوەیە کە باگراوندی ‌هێزو قودرەتی حزبەکەی خۆی بزانی، لە بەرجەستەکردنی ئەو قسانەدا، خۆ قسەی سیاسی قسەی شاعیر نیە فانتاسیانە دای بڕێژیت، ئەگەر ئەوان بەو شێوەیە حساب بۆ حکومەت دەکەن، بۆچی بێ مۆڵەت بارەگاکانیان بەڕەسمی رانەگەیاندەوە، وەک خۆیان دەڵێن دوو ساڵ زیاترە چاوەڕێی بەڵێی ئەو حکومەتەن؟. خۆ ئەگەر بڕیاریشە ئەوان بەو شێوەیە کار بکەن وەک کورد دەڵێت منیش تەنها ئەوە دەڵێم ئاخری خێر”.

حزبی کۆمنیستی کرێکاری کوردستان له‌ساڵی‌ 2008 ‌لەکۆمۆنیستی عێراق جیابوەوە و دوای ئەوەی کێشە لەنێوان ئەوان و یەکێتیدا دروست بوو، لەساڵی‌2000 و‌ چالاكییه‌كانیان لەکوردستان قه‌ده‌غه‌كرا، و هەر ئەو ساڵە دەست بەسەر بارەگاکانیاندا گیراو چەند کادرێکیشیان بەدەستی هێزەکانی یەکێتی کوژران.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com