بیلال کەیوانی ئازار دانی ماڵی باوکی و لەناو بردنی دەفتەری یادەکانی لەیاد ناکات
له‌ناو ئیسلامی یه‌كاندا كێشه‌ی تێگه‌یشتن له ده‌ق هه‌یە هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك ته‌فسیرو ته‌ئویل ی ده‌كات
ئالان عومه‌ر/ نوچه.نێت
هونەرمەند بیلال کەیوانی لەم دیمانەی نوچەنێت هۆکاری کارکردنی بۆهونەر بەتایبەت خزمەتکردنی بەدین لەو رێگایەوە ئاشکرا دەکات، رادەگەیەنێت کە “ئه‌وكات و ئێسته‌ش هه‌رپێم وایه، كه ئیسلام بێ شوڕشێكی به هیز نایه‌ته‌دی” و پێشی وایە لەناو ئیسلامیەکاندا کێشەی تێگەشتن لەدەق هەیە و پێشی وایە. حکومەت تائیستا فلسێكی سه‌رف نه‌كردووه بۆ هونه‌ری موناجات.
ئالان/ چۆن بوو بیرت له‌وه كرده‌وه له‌رێگای هونه‌ره‌وه خزمه‌ت به عه‌شقی خۆت بۆ خوا‌و بۆ دین بكه‌یت ؟
بیلال کەیوانی/ ئه‌وده‌مه‌ی عه‌شق له دڵدا چه‌كه‌ره ئه‌كات، مرۆڤ توشی بێ ئۆقره‌یی ده‌بێت، بێ ئۆقره‌ییه ك كه هه‌ناوی پڕ ده‌كا له‌سۆراخ…! من هه‌میشه له‌سه‌ره‌تای مناڵیما ده‌موسیت بۆشتیك بگه‌ڕێم، جیاواز له‌وه‌ی مناڵانی هاوڕێم بۆی ده‌گه‌ڕان …! ئه‌وان به‌دوای كایه جۆراوجۆره‌كان و من به‌دوای ره‌نگه جیاوازه‌كانا ده‌گه‌ڕام، ئه‌وده‌مه‌ی له سێوێك یان پرته‌قاڵیك راده‌مام به‌هه‌موو هه‌ناسه‌م بۆنم ئه‌كرد، ئه‌موت ئاخر ئه‌م سێوه به‌م ڕه‌نگه ئه م پرته‌قاڵه به‌م بۆنه، له‌م خاكه ره‌ق و بی ڕه‌نگ و بێ بۆنه‌دا چۆن دروست ده‌بێ؟، ئیدی ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بو كه‌تیایدا عه‌شقی خواببم به‌هه‌موجوانیه‌كانیه‌وه، به‌هه‌مونازو جبلوه‌كانی یه‌وه..
دواتر له‌وێوه تێگه‌شتم ئه‌م عه‌شقه هیچ مانایه‌كی نابێت، ئه‌گه‌ر مه‌حه‌به‌تی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، له‌وێوه بگه‌یته ئه‌وه‌ی كه هه‌موكه‌سێكت خۆش بوێ به‌سۆزو میهره‌بان بیت له‌گه‌ڵ هه‌مو كه‌سێكدا، تۆته‌ماشاكه شێخ حه‌سه‌نی خه‌ره‌قانی له‌م باره‌یه‌وه چ شتێك به‌یان ئه‌كا..!
ئه‌ڵین كه شێخ حه‌سه‌نی خه‌ره‌قانی، له‌سه‌ر ده‌رگای خانه‌قاكه‌ی نوسی بوو هه‌ركه‌س به‌ئێره‌دا تێپه‌ڕی نانی بده‌نێ و له‌ئیمانی مه‌پرسن.. كۆمه‌ڵێك هاتنه لای شێخ و لێیان پرسی، كه ئه‌مه چ جۆره قسه‌یه‌كه یان بیانه‌وێ بڵێن كه‌ی ئه‌مه قسه‌یه….؟
شێخ‌یش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، كه سێك خوا به شیاوی ئه‌وه‌ی زانی بێت رۆحی بداتێ، كه رۆح چه‌ند شیرینه نان بۆ ئه‌و چ قیمه‌تێكی هه‌یه.!
كه‌واته له‌مه‌شه‌وه حاڵی بوم، كه لاواندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆحه شیرینه بێویستی به هونه‌رێك هه‌یه، كاتێك كه‌ئازارێكی هه‌بو خه‌مه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ش كه‌یت و كاتێكیش دڵی خۆش بو دنیای له‌به رده‌مدا جوان و ئاوه‌ڵا بكه‌یت.
ئالان / سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان ئێوه كه ده‌ستان به كاری هونه‌ری كرد، په‌یامێكی جیهادیتان هه‌بوو مه‌به‌ست چی بوو له‌و په‌یامه جیهادییه ؟ كاته‌كه ئه‌وه‌ی ئه‌خواست؟ یان چی؟
بیلال کەیوانی / زاراوه‌ی (جیهاد) زراوه‌یه‌كی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، ئه‌وده‌مه له‌به‌رامبه‌ر سیستمه دكتاتۆریه‌كه‌ی (به‌عس) دا، ئێمه جیهادمان ده‌كرد، هه‌رواشه واپێویستی ده‌كرد، چونكه ژیان هه‌روابووه كاتێك كێ به‌ركێ دروست ئه‌بێ، یه‌كه‌م مه‌رجی ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێ له‌ساتی به یه‌ك گه‌شتندا وه‌ك ئه‌و به‌رامبه‌ری بووه‌ستی. مه‌به‌ستیش له په‌یامی جیهادی ڕون و ئاشكرایه، كه هیچ مرۆڤێك بێ هه‌وڵدان بێ ماندوبون بێ ڕشتنی ئاره‌ق و ته‌پوتۆزی ڕێگا ناگاته مه‌نزڵ، زۆرجا گومانی تیانیه كه جۆش دانی كوره‌ی خه‌بات پێویستی به ووروژاندنی حه‌ماسه‌تی خه‌ڵكه، زۆرجاری تر پێوستی به ووروژاندنی عاتیفه‌یه، زۆرجاری تر به خیتابی عه‌قڵ، هه‌روه‌ها تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه ئیتر مرۆڤ له بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌خۆی زۆر شتی تر ده‌كا.
ئالان/ هه‌ر ئه‌و كات له‌به‌رهه‌مێكدا پێت وایه، كه ئیسلام به‌بێ شورشێكی به‌هێز نایه‌ته‌دی، ئێستاش هه‌مان رات هه‌یه؟
بیلال کەیوانی / ئه‌وكات و ئێسته‌ش هه‌رپێم وایه، كه ئیسلام بێ شوڕشێكی به هیز نایه‌ته‌دی، به‌ڵام ئه‌م له‌حزه‌یه بروام وایه كه ئه‌و شۆڕه ده‌بێ سه‌ره‌تاو پێش هه‌موشتێك له ناخی خوماندا دروست ببێ، واته ئه‌وشۆڕشه خاوه‌نه‌كه‌ی پێ بگه‌یه‌نێ و تیی بگه‌یه‌نێ له‌ژیان، ئه‌وشۆڕشه وای لێبكات، شتێك به‌ناوی غه‌ریزه‌و تیركردنی ئاره‌زووه‌كانی خۆی و پاوان خوازی ده‌سه‌ڵات و پێشێل كردنی ماف و ئازادی خه‌ڵك و…… هتد به ئه‌ندازه‌ی باڵه مێشوله‌یه‌ك له‌ناخ و له‌دڵیدا نه‌مێنێ…! به‌كورتی ئه و شۆڕشه دای ببڕێ له جیهانی ماده و پۆخڵه‌واته‌كانی…!
ئا لێره‌دا شتێكی زۆرجوانی مه‌ولانای رۆمیم بیركه‌وته‌وه، كه ده‌ڵێ به‌وكه‌سه ناڵێن ( دز ) كه‌ده‌چێته دوكانێكی ئاڵتون فرۆشی و دزی ده‌كا وه دوایی ده‌ستی ده‌بڕرێ به‌ڵكو ده‌بێ خودی ئاڵتونه‌كه ببڕێ كه‌شه‌رافه‌ت و كه رامه‌تی مرۆڤ بچوك ده‌كاته‌وه‌و ناهێڵی تا ده‌ست به‌رێ و دزی بكا.
ئالان/ ده‌نگێكی دیاری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بویت له نه‌وه‌ته‌كاندا، كاتێك كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی توشی كێشه‌ی شه‌ری ناوخۆ بویه‌وه، تۆ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك توشی چی بویت و هیچ گرفتێكت پێش هات؟ ئه‌و گرفته‌ی كه‌پێشت هاتبێ و نه‌توانی له‌یادی بكه‌یت چیه؟
بیلال کەیوانی / بێگومان توشی هه‌ندێ حاڵت بومه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌نه‌توانم له یادی بكه‌م له شه‌ڕی 97 دا كاتیك من له‌سلێمانی نه‌مابوم، چومه هه‌ڵه‌بجه له سلێمانی چوبونه سه‌ر ماڵی باوكم و زۆر عه‌زێتیان كردبون و زۆرێك له كتێبه‌كانم و زۆرێك له شریت و كاسێتیان بردبوم، ئه‌وه‌ی كه‌زۆر نیگه‌رانی كردم و بیرم ناچێته‌وه ده‌فته‌ر چه‌یه‌كی پڕ له یادگاریم بو، كه زۆر شتی ئه‌وكاتی تیانوسرابۆوه، بۆئێستام گرنگ بون بردیان ئیتر نه‌م بینیه وه.
ئالان/سه‌ره‌تا به‌شێك له ئه‌حزابی ئیسلامی رێگایان به به‌كارهێنانی میوزیك نه‌ئه‌دا، به‌ڵام ئێستا به‌كاری ئه‌هێنن به‌بروای تۆ ئه‌وكات بۆ به‌كاریان نه‌هێناو ئێستا بۆ به‌كاری ده‌هێنن؟
بیلال کەیوانی / له‌ناو ئیسلامی یه‌كاندا كێشه‌ی تێگه‌یشتن له ( ده‌ق ) هه‌یه، هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك ته‌فسیرو ته‌ئویل ی ده‌كات، ئه‌وكات و ئیسته‌ش هه روایه، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم تاڕاده‌یه‌كی باش حاڵه‌تی رۆشنبیری تاكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه كه موزیك به پێویست ده‌زانن نه‌ك گرفت.
ئالان/بۆ گه‌یاندنی په‌یامه پیرۆزه‌كانی دین، تاكو ئێستا زۆر رێگا تاقی كراوه‌ته‌وه( بانگه‌واز ، كاری رێكخراوه‌یی، سۆفی و ده‌روێش بوون ، كاری سیاسی و ، جیهاد و هونه‌ر ). به‌بروای تۆ هونه‌ر ئه‌توانێت له كوێی هه‌وڵكاندا خۆی ببینێت؟ تا چه‌ند كارگه‌ری ئه‌بێت له گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه؟.
بیلال کەیوانی / من بروام هه‌میشه وابووه، كه ئه‌وه هونه‌ره كه ڕێشمه‌ی ئیحساساتی مرۆڤی له‌ده‌ستدا بووه. هونه‌ر هه‌ركات ویستبێتی مرۆڤی خستۆته گریان هه‌روه‌ك چۆن هێناویشیه‌ته پێكه‌نین، له‌زۆرجێگای دنیادا په‌یامی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتیشی ئاراسته‌كردووه، بونی هونه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی و فراوانی ڕه‌هه‌نده جۆربه‌جۆره‌كانی قورسایی له‌سه‌رخه‌ڵك دروست كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه لای ئێمه هونه‌ر له‌هیچ یه‌كێ له‌و هه‌وڵانه‌دا بونی نیه، ئه‌گه‌ر بشبێ تروسكاییه‌كه‌و زۆركه‌مه، به‌هه‌رحاڵ به بۆچونی من هه‌ر ئه‌و گرنگی نه‌دانه به‌هونه‌ر وای كردوه له‌زۆرێك له‌كایه‌كانی ژیانا جێ بمێنین .
ئالان/هه‌موو بواره‌كانی هونه‌ر ئه‌گه‌ر هاوكاری پاڵپشتی نه‌كرا، ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، ئایا بۆ هونه‌ری ئیسلامی كێ هاوكاره حكومه‌ت؟ لایه‌نی ئیسلامیه‌كان ؟ دین دۆسته‌كان یان كێ؟
بیلال کەیوانی / پێش هه‌موكه‌سێك خوا خۆی موعین و هاوكاری یه‌كه‌مه، دواتر پێم خۆشه باسی حكومه‌ت نه‌كه‌م، چونكه تائیسته فلسێكی سه‌رف نه‌كردووه بۆ هونه‌ری موناجات، جارجاره لا یه‌نه ئیسلامیه‌كان كردویانه سوپاسیان ده‌كه‌م، دۆست و خه‌مخۆرانیش هه‌ندێ جار، سوپاس بۆ ئه‌وانیش سوپاس بۆ تۆش بۆ ئه‌م دیداره..