جیهان چاوی بڕیووەتە نەوتی لیبیا، داگیرکارە مێژووییەکەی لیبیا600 ملیۆن دۆلار دەداتە سەرهەڵداوان
ئیتالیای داگیرکارە مێژوویەکەی لیبیا و لەسێدارەدەری عومەر موختار پشتیوانی دارایی سەرهەڵدانی لیبیا دەکات
نوچەنێت/ ئاژانسەکان
بەپێی هەواڵی ئاژانسەهەواڵییەکان گرژی و ئاڵۆزیەکانی لیبیا بەردەوامی هەیە و ئەمرۆ لە ئەنجامی تۆپبارانی هێزەکانی سەر بەقەزافی20 کەس کوژراون و 60 کەسیش بریندارن، ئەوەش لەکاتێکدا زۆرێک لە وڵاتانی دنیا سەرقاڵی کۆبونەوەی هاریکاری دارایی سەرهەڵداوانی لیبیان، هەر ئەمرۆش وڵاتی نەروێژ رایگەیاند کۆتایی بەهێرشەکانی دێنێت بۆسەر دەسەڵاتی قەزافی.
بەپێی هەواڵی دەنگی ئەمریکا سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی لەهەوڵی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلارن، له نوێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ولاتانەی له ئیماراتی عه‌ره‌بی کۆده‌بنه‌وه و سه‌رگرمی داڕشتنی پلانێکن بۆ چاره‌نووسی لیبیایه‌کی بێ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
هەر لەوبارەوە ئیتالیای داگیرکه‌ری پـێشـووی لیبیا، له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا، به‌ڵێنی نزیکه‌ی بڕی 600 ملیۆن دۆلاری به سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی دا. ئه‌م کۆمه‌که قه‌رز و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌کانی نه‌و‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه له خۆده‌گرێت، که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی کاتی نێشتیمانی لیبیاوه به‌رێوه‌ده‌برێت.
هه‌روه‌ها وڵاتی کوه‌یت به‌ڵێنی گواستنه‌وه‌ی بڕی 180 ملیۆن دۆلاری به ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا دا، هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌کی مرۆیی به بڕی 26.5 ملیۆن دۆلار بۆ لیبیا زیادده‌کات.
پێشتریش وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، پلانی ئازادکردنی بڕی 30 ملیار دۆلاری له سامانی سڕکراوی لیبیا راگەیاندبوو کە دەیداتە ئۆپۆزیسیۆنی لیبیا.
جێی باسە وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 22 وڵاتی ناسراو به گروپی په‌یوه‌ندی لیبیا، ئه‌وه‌ی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها ئیتاڵیا پێکدێت، له‌گه‌ڵ شانده‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی و ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو هه‌روه‌ها لایه‌نانی دیکه‌ی هه‌رێمی، به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌که‌ن.
لەلایەکی ترەوە هەر بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکائاژانسی هه‌واڵه‌کانی ژه‌نهوا، له سه‌ر زاری (چین ژیاودۆنگ) کاربه‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین بڵاویان کرده‌وه، کە نێردراوێکی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کۆتایی به سه‌ردانێکی دوو ڕۆژ خایه‌نی ده‌هێنیت، که تێدا داوای له چین کرد یارمه‌تی بده‌ن له مسۆگه‌رکردنی ئاگر به‌ستی نێوان حکومه‌ته‌که‌ی و یاخیبوان‌دا.
کاربه‌ده‌سته‌که‌ی وزاره‌تی ده‌ره‌وه گوتویەتی په‌کین ئاماده‌یه له داهاتوویه‌کی نزیکدا چاوی به یاخیبوانی لیبیا بکه‌و‌ێت، به‌ڵام ڕۆژه‌که‌ی دیاری نه‌کرد.
لە‌و ڕاگه‌یاندنەدا هاتووه، دوابه‌دوای په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان دیپلۆماتانی چین و ڕێبه‌رانی یاخیبوان له قه‌ته‌ر و بنکه‌ی یاخیبوان له به‌نغازی، دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە چین که به‌شێکی زۆری نه‌وته‌که‌ی له هه‌رێمه‌که‌وه وه‌رده‌گرێت، هه‌وڵ ده‌دات ڕۆڵێکی گه‌وره‌تر وه‌ك ئاشتی دامه‌زرێنه‌ری لیبیا ببینێت.
لەلایەکی ترەوە گرژییەکان لە وڵاتی لیبیا بەردەوامی هەیە، کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی و سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن، به که‌می 20 که‌س کوژراون له شـاری مسڕاته‌ی لیبیای ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵـداوان، که له‌وێ هێزه‌کانی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ئامانجه‌کانی خۆیان تۆپـباران کرد. بەپێی قسەی ئەو کار بەدەستانە، به لایه‌نی که‌م 60 که‌س به‌هۆی تۆپـبارانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی برینداربوونه. له هه‌مان ده‌م گه‌ڕێـکی نوێی هێرشی ئاسـمانی که گومان ده‌کرێت هێرشی ناتۆبێت پایته‌ختی لیبیای هه‌ژاند.
له هەمانکاتدا ئەمرۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌رویژ ڕایگه‌یاند، کۆتایی به پـشـتیوانی کرداری ئاسـمانی ناتۆ له لیبیا ده‌هێنێت و هه‌ر شه‌ش فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی له ئه‌رکی ناتۆ له لیبیا ده‌کێشێته‌وه.
هه‌ر ئەمڕۆ هه‌ینی، کاربه‌ده‌سـتان له ناتۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ی حکومه‌تی لیبیایان ڕه‌تکرده‌وه، که ده‌ڵێت هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیـکۆپـته‌ری ناتۆیان له شـارۆچکه‌ی زلیته‌ن خسـتۆته خوارێ.
هەر لەبارەی رووداوەکانی لیبیاوە، رادیۆی کوردی ئێران بڵاوی کردەوە کە”موه‌لید شه‌ریف به‌سیونی” سه‌رۆکی لیژنه‌ی توێژینه‌وه‌کانی سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یەکگرتووەکان ئەمرۆ وتویەتی تائێستا نیزکەی ١٥ هەزار کەس لەلیبیا بووەتە قوربانی و راشیگەیاندووە”ئه‌م لیژنه‌یه به‌ڵگه‌گه‌لێکی له‌باره‌ی تاوانی جه‌نگیی هێزه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌وانە په‌لاماردانی که‌سانی مه‌ده‌نی، کارمه‌ندانی ڕه‌سمی و کادری پزیشکی له به‌رده‌ستدایه”.هەروەها ئاماژەی به ئه‌شکه‌نجه‌دان و ڕفاندنی نه‌یارانیان کرد له لایه‌ن هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کانی لیبیا و لایەنگرانیانه‌وه و تەئکیدی لە پێشێل کردنی ئاشکرای مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کردەوە.