به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاوێنه: سه‌رۆكی هه‌رێم تا دێگه‌ڵه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئاسۆس هه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاوێنه، لەبارەی جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسای کاری رۆژنامەوانی رەخنەی توند لە دەسەڵات دەگرێت و پێی وایە سەرۆکی هەرێم سنوری دەسەڵاتەکانی تا دێگەڵەیە و سەرۆکی حکومەتیش سنوری دەسەڵاتی لە سلێمانیەوە تا دێگەڵەیە.
هەردی لەلێدوانێكدا بۆ نوچەنێت بەنیگەرانیەوە باسی رەوشی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەبونی یاساوە دەکات چونکە”له كوردستان شتێك نیه ناوی یاسا بێت، راسته ده‌قی نوسراوی یاساییمان زۆره، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا جێبه‌جێ كردنی یاسا به‌پیی موه‌قیعی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به تایبه‌تی دوو حیزبه‌كه‌وه پشتیوانی لێ بكرێت، هیچ یاسایه‌ك نایگرێته‌وه، گه‌نده‌ڵی بكات كه‌س لێیناپرسێته‌وه، یاسای رۆژنامه‌نووسان پێشێل بكات كه‌س لێی ناپرسێته‌وه، زه‌وی داگیر بكات كه‌س لێی ناپرسێته‌وه، ئه‌وه‌ی تریش كه خه‌ڵكی ئاسایی و ئێمه مانانین، هیچیشمان نه‌كردبێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر شتێكیشمان كرد بێت به‌و یاسایانه‌ی كه پێویسته دادگاییمان پێ بكه‌ن دادگایمان ناكه‌ن، ئه‌وه‌تا یاسایه‌كمان هه‌یه به ناوی یاسای رێكخستنی كاری رۆژنامه‌وانی، په‌رله‌مانی كوردستان له كاتێكدا كه ته‌نها پارتی و یه‌كێتی تێدا باڵا ده‌ست بوون و هیچ ئۆپۆزسیۆنێكی تێدا نه‌بووه، یاساكه خۆیان ده‌ریان كردووه، سه‌رۆكی هه‌رێم كه سه‌رۆكی پارتییه ئیمزای له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام كاتێك كێشه‌یه‌ك درووست درووست ده‌بێت، ئه‌و یاسایه وه‌ك ئه‌وه‌یه كه وجودی نه‌بێت”.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنە بو گونجاوی نابینێ کە کوردستان و ئەورپا بەیەک بەراورد بکرێت و دەڵێت”نوكته‌یه كوردستان به‌راورد بكه‌یت به ئه‌وروپا، ئه‌وه نوكته‌یه‌كه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه پێی پێده‌كه‌نن كه عه‌قڵی خۆیان داوه‌ته ده‌ست له وڵاتێكی وه‌ك وڵاتی ئێمه، كه نه داموده‌زگاكان كاری خۆیان ده‌كه‌ن، نه حكومه‌تێكی یه‌كگرتوومان هه‌یه، ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌شێكی به ده‌ست پارتییه‌وه‌یه و به‌شێكی به ده‌ست یه‌كێتییه‌وه‌یه، وه‌زیرێكمان كه سه‌ر به‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئه‌ملا بێت له‌ولا كه‌س حیابی بۆ ناكات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌سه‌ڵاتی ته‌نها تا دێگه‌ڵه ده‌ڕوات، سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌شمان له سلێمانییه‌وه تا دێگه‌ڵه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ڕوات، ئیتر باسی كام یاسایه‌مان بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی كه له وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه، داموده‌زگایه و موئه‌سەساته و كاری خۆی ده‌كات، ئێمه‌ش هیچ گله‌ییه‌كمان نیه له‌وه‌ی كه داموده‌زگاكانمان كاری خۆیان بكه‌ن، هیچ گله‌ییه‌كمان نیه له‌وه‌ی كه یاسای كاری رۆژنامه‌وانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت”.
ئاسۆس هەردی هەر لە لێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت پێی وایە کە له كوردستان شته‌كان به عه‌كسه‌وه باس ده‌كرێن و ئەگەر”رۆژنامه‌یه‌كی ئازاد كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یه، بچوكترین هه‌ڵه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت و بچوكترین بڕگه‌ی یاسایی پێشێل بكات، ئه‌وه‌ی پێده‌كه‌ن كه پێی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئه‌وانه‌وە خه‌ڵك دێته سه‌رشاشه و ناو ده‌هێنێت و ده‌ڵێت فڵان كه‌س دزه، فڵان كه‌س پیاو كوژه، ئیهانه به خه‌ڵك ده‌كات، هیچ كه‌س نیه لێیان بپرسێته‌وه، ئا ئه‌مه‌یه حه‌قه‌كه‌ی ئێمه”.