حیزبه به‌ناو عه‌لمانیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌وڵاتی ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌نده عه‌لمانین، كه ئیسلامی نین
ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دینداری، دیارده‌یه‌كی گه‌ردونیه، به‌شێكه له‌و شوناسه گلۆباڵیهی كه ورده‌ورده فۆرمه‌له ده‌بێـت.
ئه‌گه‌ر چه‌قۆیه‌ك بێنی به نێوان ئیسلامیه‌كان و هێزه نائیسلامیهكانی وڵاتی ئێمه، به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌یان، هه‌ر دوكیان ده‌بڕێت.
جەمال حسێن نوسەرو شارەزا لە بواری ئیسلامی سیاسی بۆ نوچەنێت، لە هۆکاری گەشەسەندنەکانی ئیسلامی دەدوێت و پێی وایە جیاوازی لەنێوان ئیسلامی سیاسی و عەلمانیەکانی کوردستاندا نیە.
نوچەنێت/ ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناغه به‌راورد بكرێت، به قۆناغی دوای خه‌لافه‌ت ده‌بینین ئیسلامی سیاسی له په‌ره‌سه‌ندندایه و له‌م كۆتایانهشدا وه‌رچه‌رخانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌نگ و پێگه‌ی زیاتری بۆ گێڕانه‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه ده‌توانین بڵێین ئیسلامییه‌كانی كوردستان ده‌توانن سود له بارودۆخی ناوچه‌كه وه‌ربگرن و پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان به‌هێز بكه‌ن، یان رونتر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كه روو ده‌ده‌ن، چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئیسلامی سیاسی ده‌بێت له كوردستان؟
جەمال حسێن/ به‌لای منه‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی ئاینی و كهشهكردنی ئه‌م گوتاره له‌سه‌رده‌می ئێستادا، پێویسته له‌دوو ئاستدا لێی وردبینه‌وه، ئاستێكی میللی و ئاستێكی سیاسی، یان راستر وایه بڵێین دینداری وه‌كو حاڵه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ئاینی بون وه‌كو ئایدۆلۆژیا‌و ده‌ركه‌وته‌یه‌كی سیاسی. چونكه به‌رله‌وه‌ی ئاوڕ له ئیسلامگه‌ری، یان بهئیسلامكردن بده‌ینه‌وه له فۆڕمی گوتاری ئیسلامی سیاسی دا و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌ن، پێویسته له فه‌زای گشتیدا به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌مك و ته‌فسیره ئاینیه‌كان بچه‌مێینه‌وه. له‌لایه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو دیوه به‌یه‌كه‌وه وێنه‌كه ڕونتر ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه، به‌هێزبونی ئاینداری له ڕه‌هه‌نده میلیهكهیدا، سه‌رچاوه‌ی قه‌ڵه‌و بونی ئه‌وه‌ی تریانه. به‌ڵام مه‌به‌ستمان به‌دینداری میلی (التدین الشعبی) چییه؟ ئه‌م جۆره له دینداری بریتیه له كۆی ئه‌و بیر‌و باوه‌رو سروت و ڕێوڕه‌سمه ئاینیانه‌ی كه له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و گشتیدا بونیان هه‌یه له‌سه‌رده‌مێكی دیاریكراودا. واته شێوازی دینداری كۆمه‌ڵگایه له قۆناغێكدا. ئه‌مه‌یان سروشتی ترین جۆری دینداریه، بیروباوه‌ره‌كان، رێوڕه‌سمه‌كان، دروشم و دیارده ئاینیه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دابهشبوهته سه‌ر سه‌رجه‌م كۆمهڵگاو بوه به‌شوناسێكی گشتی. هیچ كه‌س و لایه‌نێك توانای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی نییه، به‌ڵكو موڵكێكی گشتیه، و له‌هه‌مو كۆمه‌ڵگایه‌كدا بونی هه‌یه، به‌شێكه له‌و په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه كۆی كۆمه‌ڵگای به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه. ئه‌م جۆره له ئاینداری له‌سه‌رده‌م و قۆناغه جیاوازه‌كاندا، بهشهپۆلو بهرزیو نزمی جیاوازدا گوزه‌ری كردوه. سه‌رده‌مانێك له نزمترین و ناسكترین دۆخدا بوه، بۆ نمونه سه‌ده‌ی ڕابردوو تا هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ئه‌و قۆناغه‌ی به گشتی له ژێر زه‌بری ئایدۆلۆژیای ماركسی، له‌ژێر ناوه‌كانی (پێشكه‌وتنخوازی و مه‌ده‌نیه‌ت و زانست خوازی) و چه‌ندین دروشمی تره‌وه، دینداری به‌جۆرێك له كۆنه په‌رستی و وه‌كو ره‌مزێك بۆ دواكه‌وتویی سه‌یر ده‌كرا. فه‌زای گشتی ئاین داگیری نه‌كردبو، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه ئاین به‌شدار نه‌بوه له ژیانی گشتیدا، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی كه‌ئه‌م شێوازه له ئاینداری، تێكه‌ڵ به پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوه‌و به‌یه‌كجاری سنوره‌كانی خۆی جیانهكرۆتهوه. له‌دواجاریشدا نه‌بوه به وزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه. به‌ڵام به سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران و ڕوخانی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی و به‌هێزبونی زیاتری گروپه ئیسلامیه هه‌مه جۆره‌كان، گوتاری ئاینداری میلی و دیارده‌كانی زیاتر گه‌شه‌یان كرد. ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دینداری، دیارده‌یه‌كی گه‌ردونیه، به‌شێكه له‌و شوناسه گلۆباڵیهی كه ورده‌ورده فۆرمه‌له ده‌بێـت. مرۆڤایه‌تی له ئه‌زمونی مۆدێرنه‌وه هه‌رچه‌نده گه‌یشته ترۆپكی زاڵبون به‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیاو زانست‌دا، به‌ڵام له ته‌نهای و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی روحیدا جێماوه. لێره‌وه‌یه ڕه‌نگه له‌سیحر و گه‌وره‌یی ئه‌و قسه‌یه‌ی ڕۆماننوسو فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی (ئه‌ندرێ مالرو) تێبگه‌ین، كهلهكۆتای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردودا وتی (سه‌ده‌ی داهاتو یان سه‌ده‌یه‌كی ئاینی ده‌بێت، یان هه‌ر نابێت.) چونكه مرۆڤ له‌هه‌ر دۆخ‌و بارێكدا بژی، هه‌میشه به‌دوای ئاسوده‌یی‌و دڵنیایدا ده‌ژی. بیریشمان نه‌چێت ئه‌و هه‌مو جه‌نگ و كوشتارانه‌ی جیهان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی و تێیدا ده‌ژی، ڕێگایه‌كی تره بۆ بوژانه‌وه‌ی دۆخی ئاینیداری میلی، كه‌وه‌كو له پێشتریشدا وتمان ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێزه بۆزاڵبونو فراوانبونی گوتاری ئیسلامی سیاسیش. ئه‌گه‌ر سه‌یری میسری به‌ر له خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ین، ئه‌وا به ئاشكرا ده‌بینین كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردویدا، له‌دۆخێكی له‌باری به‌هێزبونی گوتاری ئاینیدا ژیاوه. به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌م دۆخه، بۆ ئه‌و هۆكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌باسمانكرد، زۆرن ئه‌و لێكۆڵیارانهی كه به‌رده‌وام ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فشاری گوتاری ئیسلامی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا، تادێت زیاتر ده‌بێـت. نابێ ئه‌وه‌شمان بیر بچێت كه ناعهدالهتیو گه‌نده‌ڵی ئابوری و سیاسی و دكتاتۆریه‌تی ئه‌و رژێمه، یه‌كێكی تره له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌هێزبونی مه‌چه‌كی گوتاری ئیسلامی سیاسی. ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك زیاتر له چل ساڵ، له‌ژێر زه‌بری ده‌سه‌ڵاتدارێكی سته‌مكاردا ده‌ژی، توند‌و تێژیو چه‌وساندنه‌وه ده‌بێته تاكه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگایه‌ك، له‌كاتێكدا خه‌یاڵدانی گشتی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له‌سه‌رده‌مێكی زێڕینی بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی ئاینداری میلیدا بژی، لێكه‌وته‌یه‌كی سروشتیه كه ئه‌م خه‌یاڵدانه ببێته پرۆژه‌یه‌كی سیاسیش. ببێته هیوایه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی بێ هیوا بوون، ماركس وته‌نی ئاین ده‌بێته دڵێك بۆ دنیایه‌كی بێ دڵ. ئه‌م رژێمه بۆ نمونه، ساڵانێكی دورودرێژ به‌توندترین شێوه به‌ره‌نگاری هێزه ئیسلامیه‌كان ده‌بێته‌وه، ده‌زگاكانی (امن الدولة) و ده‌زگا سیخوریه‌كانی له‌ژێر په‌رده‌ی (قانون الطواریء)، ببونه دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی توند‌و تیژی و ته‌نها له‌و ڕێگایه‌وه توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی له‌ده‌ستدا مابوو. تاقه یه‌ك حیزب ده‌ستی گرتبو به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی گه‌لێكدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كه ئه‌نجام ئه‌دران، ته‌نها یاریه‌ك بوو بۆ دوباره به‌یعه‌ت دانه‌وه به‌هه‌مان رژێم. له‌به‌رامبه‌ردا زیاتر له سه‌دا هه‌شتای ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له هه‌ژاریه‌كی ترسناكدا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، نیشتیمان بۆ ئه‌وان ببو به‌و دۆزه‌خه‌ی كهههموانی ناچاركردبوو به‌دوای به‌هه‌شتێكی تردا بگه‌ڕێن. (سه‌میر ئه‌مین) له‌شوێنێكدا ده‌ڵێت (هێزی گوتاری ئیسلامی هه‌میشه له لاوازی بهرامبهركانیهوه دێـت). ئه‌م لاوازیه‌ی كۆمه‌ڵگای میسری، له‌سایه‌ی دكتاتۆریه‌تی رژێمهكهیدا توشی هاتبوو، باشترین سه‌زه‌مینی به‌هێزبونی گوتاری به‌سیاسی كردنی ئاینه. ته‌نها ژیان دۆستی و مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی زیاتر بۆ هه‌موان و كرانه‌وه به‌روی جیهاندا ده‌توانێ به‌ر له‌و شه‌پۆله بگرێـت، به‌ڵام نوكته‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه به‌و دۆخه بگه‌ن، پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌و ڕژێمانه كۆتاییان پێ بێت. وه‌كو ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كان بینیمان، سه‌ره‌تا له تونس و دواتر له میسر‌و ئێستاش له‌یه‌مه‌ن و سوریا‌و سبه‌یش له شوێنێكی تر. ئه‌م خۆپیشاندانانه، به‌رله‌هه‌مو شتێك، ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی بوو، توره‌بون بوو له مێژویه‌ك كه ده‌سكردی كۆمه‌ڵگا خۆی نه‌بوه، گه‌یشتنی بێزارییه بۆ ترۆپك. كه‌وابێت به‌م شێوه‌یه به هێزبونی گوتاری ئیسلامی سیاسی، بههێزبونێكی چاوه‌ڕوانكراو سروشتیشه، لێكه‌وته یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م دۆخه‌یه. كاریگه‌ریش ئه‌م واقعه به‌سه‌ر كوردستانه‌وه، من پێم وایه تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر راسته‌وخۆیه، له‌لایه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به‌شێكین له‌و جیهانه، له‌لایه‌كی تریش ئه‌مرۆ له‌سایه‌ی تۆری په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه، هه‌مو ساردی و گه‌رمییه‌ك به ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی حیزبه به‌ناو عه‌لمانیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌وڵاتی ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌نده عه‌لمانین، كه ئیسلامی نین، ئه‌گینا روحی عه‌لمانیه‌ت كه دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی‌و جیاكردنه‌وه‌ی ئاین له ژیانی سیاسی‌و زۆر چه‌مك و به‌های تر، غائیبه. بۆ نمونه ئه‌مان به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی هێزه ئیسلامیه‌كان كه‌ڵك له ئاین وه‌رده‌گرن بۆ به‌رگری كردن له خۆیان و به‌هێزتر كردنی پێگه‌یان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، من له شوێنێكی تریشدا وتبووم، كه ئه‌گه‌ر چه‌قۆیه‌ك بێنی به نێوان ئیسلامیه‌كان و هێزه نائیسلامیهكانی وڵاتی ئێمه، به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌یان، هه‌ر دوكیان ده‌بڕێت. چونكه جیاوازی نێوانیان جیاوازی چۆنیه‌تی (نه‌وعی) نیه، به‌ڵكو چه‌ندێتیه. ئه‌مان پشت به‌چه‌ند ئایه‌تێك ئه‌به‌ستن و ئه‌مانیش به چه‌ند ئایه‌تێكی تر. نا ئیسلامیه‌كانی كوردستان، به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی تازه‌نین بۆ ئینسان و سیاسهتو ئاین. به‌ڵكو به‌رهه‌می هه‌ڵوێستی سیاسین، دۆخێكی ئاوا كه‌به‌ناچاری زۆر به‌كورتی له‌سه‌ری وه‌ستاین، ده‌مانباته سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێین به‌ڵێ ئه‌گه‌ره‌كانی به‌هێزبونی ئیسلامی سیاسی ئه‌گه‌ری به‌هێزن.