مامۆستا ناسیح له پیشه‌ى مامۆستایى دوور ده‌خرێته‌وه‌و ده‌كرێته فه‌رمانبه‌ر
نوچەنێت/ رووداو
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كه رایگه‌یاند، مامۆستا ناسیح له پیشه‌ى مامۆستایى دوور ده‌خرێته‌وه‌و وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ره‌واندوز ده‌وامى پێده‌كرێت.
دواى دانانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا مامۆستایه‌ك ئازارى ده‌روونى قوتابییه‌كى پۆلى یه‌كه‌مى سه‌ره‌تایى ده‌دا، ئه‌مڕۆ بڕیارى سزادانى مامۆستاكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ى حكو‌مه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوو، به‌رپرسى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به (رووداو)ى راگه‌یاند “بڕیارى سزاكه ده‌رچووه، به‌ڵام ئاشكراى ناكه‌ین بۆ راگه‌یاندن له‌به‌ر كه‌سایه‌تى مامۆستاكه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده تایبه‌ت به (رووداو)ی راگه‌یاند “به‌پێى بریاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده مامۆستا ناسیح له پیشه‌ی مامۆستایه‌تی دوورخراوه‌ته‌وه‌و له‌مه‌ودوا وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی ره‌واندوز ده‌ستبه‌كار ده‌بێت‌و جارێكی دیكه بۆى نییه وانه بڵێته‌وه”.
نزیكه‌ى دوو مانگ پێش ئێستا له تۆڕى ئینته‌رنێت گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى بڵاوكرایه‌وه كه مامۆستایه‌ك ئازارى ده‌روونى قوتابییه‌ك ده‌دات له گوندى كه‌ڵێته سه‌ر به ناحیه‌ى ره‌واندوز دواى ئاشكرابوونى گرته ڤیدۆییه‌كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونى رووداوه‌كه كرد‌و ئه‌مڕۆش بڕیارى سزادانى مامۆستاكه ده‌ركرا.
هۆگر نەجمەدین، تەمەنی 6 ساڵ لەپۆلی یەكه‌می بنەڕەتییە، مامۆستا ناسیح خالید، كە بە مۆبایل وێنەی گرتبوو داوا لە هۆگر دەكات بە دەنگێكی بەرز وەڵامی پرسیارەكانی بداتەوە، لەسەر ئەوەش سەرزەنشتی قوتابییەكە دەكات، كە وانەیان بۆ نووسیوەتەوەو لە كۆتایی گرتە ڤیدیۆیەكەشدا “تۆبە” بەو قوتابییە دەكات، كە جارێكی دیكە كەس وانەكانی بۆ نەنووسێتەوە، هۆگریش سوێند دەخوات كەس بۆی نەنووسیوەتەوە. ئەو گرتە ڤیدیۆییە خەڵكێكی زۆری تاساند.
مامۆستا ناسیح خالید، سه‌ره‌تاى ئاشكرابوونى چیرۆكی گرتە ڤیدیۆییەكه‌ی بۆ (رووداو) گێڕایەوەو گوتی “ئەو رۆژە هەر بۆ خۆشی ویستم وێنەی ئەو قوتابییە بگرم ئه‌گه‌رنا له‌گه‌ڵ ماڵى ئه‌و قوتابیه زۆر تێكه‌ڵاوین”.
مامۆستا خالید ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو كه ئەو گرتە ڤیدیۆییە تەنیا 15 رۆژ لە ناو مۆبایله‌كه‌ى ماوە، دواتر رەشى كردبۆوە، بەڵام لەو 15 رۆژه‌دا لەناو مۆبایلەكەى دزراوە.
مامۆستا ناسیح تا ئێستا سكاڵاى له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردووه سه‌باره‌ت به دزرانى گرته ڤیدیۆییه‌كه گوتى “من تا ئێستاش به‌دواداچوون بۆئه‌وه ده‌كه‌م بزانم كێ گرته ڤیدۆییه‌كه‌ى دزیوه‌و بڵاوى كرۆته‌وه ئه‌وكه‌سه ته‌نها بۆئه‌وه‌ى بووه حه‌یام ببات، ئه‌گه‌ر بۆم ئاشكرابوو راده‌ستى یاساى ده‌كه‌م‌و سكاڵاى خۆم تۆمار ده‌كه‌م”.
مامۆستا ناسیح سزاكه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى پێ نه‌گه‌یشتووه‌و نازانێت سزاكه‌ى چییه له‌مباره‌وه به (رووداو)ى راگه‌یاند “من تا ئێستا سزاكه‌م به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌و ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه، پێیوایە ئه‌وكاره‌ى من تاوان نییه‌و من هه‌ڵه نه‌بووم تا سزاى قورس بدرێم، ئه‌گه‌ر سزاى گواستنه‌وه یان گۆرینى پله‌ى مامۆستایم بۆ فه‌رمانبه‌ری بێت یان هه‌ر سزایه‌كى دیكه‌بێت كه به‌پێى یاسابێت من ملكه‌چى ده‌بم”.
نەجمەدین دەروێشی باوكی هۆگر، له‌سه‌ره‌تاى ئاشكرابوونى گرته‌ڤیدیۆیه‌كه بەرگری لەو مامۆستایە كردبوو بە (رووداو)ی راگه‌یاندبوو “ئەو مامۆستایە بۆ ئازاردان ئەو شتەی پێنەكردووە، تەنیا یۆ كەیفخۆشی ئەو كارەی كردووە، هیچ سكاڵایه‌كیشمان له‌سه‌رى نییه”.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه مامۆستا موزه‌فه‌ر عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ره‌واندز به (رووداو)ى رایگه‌یاند “دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه كاره‌كانى ته‌واو كرد راپۆرتى كۆتایمان ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر كرد ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ بریارى سزدانى مامۆستاكه ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا هیچ نوسراوێكمان به‌فه‌رمی پێنه‌گه‌یشتووه”.
مامۆستا موزه‌فه‌ر له‌باره‌ى ده‌نگۆى دوورخستنه‌وه‌ى مامۆستا ناسیح له پیشه‌ى مامۆستایى گوتى “وه‌زره‌تی په‌روه‌رده چ بریارێك له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی مامۆستا ناسیح بدات، ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین”.
جێی بیرهێنانەوەیە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەو گرتەڤیدیۆیەدا، ماڵپەڕی نوچەنێت دەنگدانەوەیەکی گەورەی راگەیاندنی پێبەخشی، لەهەمانکاتدا ئەگەرچی رۆژانی پشوو بوو، کێشەکەی گەیاندە وەزارەتی پەروەردەو پەڕلەمانی کوردستان.