هیوا میرزا سابیر: داواكاری خۆپیشانده‌ران داوای ره‌وان و خاوه‌نه‌كانییان كۆڵ ناده‌ن

0

هیوا میرزا سابیر: داواكاری خۆپیشانده‌ران داوای ره‌وان و خاوه‌نه‌كانییان كۆڵ ناده‌ن


له‌ گۆشه‌ی (رۆشنایی)دا، مامۆستا هیوا میرزا سابیر ئه‌ندامی شورای سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌فتانه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیاری نوچه‌نێتدا، رۆشنایی ده‌خاته‌ سه‌ر پرسه‌ گه‌رمه‌كانی رۆژ.


نوچه‌نێت: تاڵه‌بانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا باسی ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ به‌ هێزی جه‌ماوه‌ری كۆتایی به‌ خۆپیشاندانه‌كان هاتووه‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ده‌توانین بڵێین ئه‌م شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری بوو، له‌ دژی مانگرتووان، كۆمێنتی ئێوه‌ چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌؟

هیوا میرزا سابیر: پێشه‌كی پێویسته‌ بپرسین به‌شێكی زۆر له‌ جه‌ماوه‌ر بۆچی هاتنه‌ سه‌رشه‌قام‌و ده‌نگی ناڕه‌زایی ‌و ڕه‌خنه‌و داواكاری ‌و خواسته‌كانیان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رزكرده‌وه‌ ؟
ئه‌و خۆپیشانده‌رو مانگرتووانه‌ چ ئامرازو شێوازێكیان بۆ جێبه‌جێ‌ كردنی خواست‌و داواكانیان گرته‌به‌ر ‌و له‌ به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵات چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا كرد‌و له‌ به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌و خه‌باتی هێمنانه‌و شارستانیانه‌، چی به‌كارهێناو چۆن خوێنی لاوانی ئه‌م هه‌رێمه‌و گیانیانی كرده‌ ئامانج .
ئه‌مانه‌و زۆر پرسیاری تر پێویسته‌ بكرێنه‌ وه‌ڵامی ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ی سه‌ركرده‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم .
داوا و خواسته‌كانی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ به‌رده‌وامه‌‌و داواكارییه‌كی ڕه‌وایه‌و داوای زۆرینه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه‌‌و تا ئه‌و داوایان جێبه‌جێ‌ نه‌كرێن گرفت‌و كێشه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ سیاسی ‌وئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ‌وكارگێڕییه‌كان له‌ هه‌رێمدا زیاتر ده‌بن .
داوای به‌رجه‌سته‌كردنی ئازادیه‌كان ‌و دادپه‌روه‌یی ‌و یه‌كسانی ‌و مافه‌كانی هاووڵاتی بوون.
داوای سه‌ربه‌خۆی ‌و ئازادی په‌رله‌مان ‌و حكومه‌ت ‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ‌و كۆتایی هێنان به‌ قۆرخكاری ‌و به‌ فیرۆدانی سامان ‌و دارایی هه‌رێم .
داوای كۆتایی هێنان به‌ پله‌به‌ندی هاووڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی ‌و لایه‌نگری ‌و خزمایه‌تی ‌و دۆستایه‌تی.
داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیراده‌ و سه‌ربه‌خۆیی بۆ تاكه‌كان ‌و ئیداره‌كان ‌و دامه‌زراوه‌كان .
داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆك ‌و میسداقیه‌ت بۆ بوونه‌كان ‌و كۆتایی هێنان به‌ نه‌هج ‌و سیاسه‌تی  بوده‌ڵه‌كردن ‌و بێ‌ ناوه‌ڕۆك كردن ‌و مشه‌ خۆری ‌و مفته‌خۆری.
داوای شه‌فافیه‌ت‌و ڕوونی له‌ سیاسه‌تی دارایی ‌و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵً داهات ‌و بودجه‌ی هه‌رێم ‌و گرێبه‌سته‌كان.
داوای یه‌كخستنه‌وه‌ی حكومه‌ت ‌و كۆتاییهێنان به‌ سیاسه‌تی دابه‌شكردنی سامان ‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌سه‌ر پێكهاتنی حزبی ‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
ئه‌مانه‌ و ده‌یان داوای تر ئه‌گه‌ر چی ئه‌مڕۆ له‌ ژێر فشار و به‌زه‌بری ترساندن ‌و تۆقاندن و هێزی چه‌ك ‌و ده‌سه‌ڵات، له‌ ڕێگه‌ی خۆپیشاندان ‌و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری كپ كرابنه‌وه‌، به‌ڵام داوای ره‌وان ‌و خاوه‌نه‌كانییان كۆڵ ناده‌ن ‌و هه‌ر ده‌بێـت جێبه‌جێ‌ بكرێن.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com