دەسەڵات تا ئێستا بەڕەسمی داوای بەشداری حکومەتی لە ئۆپۆزسیۆن نەکردووە
نوچەنێت
ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، بەنوچەنێتی راگەیاند، مەرجی بەشداریکردن لە حکومەت بۆ قبوڵکردنی پرۆژە چاکسازییەکانی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن دەسەڵاتەوە، وەک فکرەیەک لێرەو لەوێ باسدەکرێت و تائێستا دەسەڵات بەرەسمی ئەو پێشنیارەی نەکردووە.
ئەگەرچی بڕیاربوو لەکۆبونەوەی پێشوودا دەسەڵات وەڵامی پرۆژەکانی ئۆپۆزسیۆن بداتەوە، بەڵام کۆبونەوەکە کۆتایی هات و هیچ ئەنجامێکیش رانەگەیەنرا، سەرچاوەکانی هەواڵ ئەوە رادەگەیەنن کە دەسەڵات لەبەرانبەری پەسەندکردنی پرۆژەکانی ئۆپۆزیسیۆن، مەرجی بەشداری لەحکومەتی خستۆتە ڕوو، ئەندامانی شاندنی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنیش بێ گەڕانەوە بە سەرکردایەتیەکانیان نەیانتوانیوە هیچ بڕیارێک بدەن، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی لە ئەنجامی کۆبونەوەی پێشوو هیچ لێدوانێک نەدرێت بۆ راگەیاندنەکان.
د. سەباح بەرزنجی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانەی وا باسکرد کە “ته‌نها وه‌ك فیكره‌یه‌ك لێره‌و له‌وێ باسكراوه” ئەگەر نا تاکو ئێستا ”به ره‌سمی پیشنیار نه‌كراوه تا ئۆپۆزیسیۆن وه‌ڵام بداته‌وه له سه‌ری”.
بەرزنجی بۆ نوچەنێت وتی”ده‌سه‌ڵات پێی خۆشه ئۆپۆزیسیۆن به‌شدار بێت له حكومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن له‌باتی به‌شداریی ره‌نگه هاوكاری بكات، بەڵام مه‌وزوعه‌كه هیشتا به ره‌سمی پیشنیار نه‌كراوه”. هەروەها وتیشی”بێگومان ئه‌گه‌ر بەشدرای حکومەتیش باسبكرێت، ده‌بێ دیراسه‌ی بكه‌ین ئه‌وسا وه‌ڵام بده‌ینه‌وه”.
ئەو ئەندام پەڕلەمانەی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ نوچەنێت ئاشکرای کرد، کە لەناو پارتەکەی دوو ڕای جیاواز هەیە”رایەکیان ئەوەیە، ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی په‌رله‌مان بۆ خۆی زۆری نه‌ماوه، كه‌واته هیچ مه‌سله‌حه‌ت نیه به‌شداربین، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه هیور وئارام بیته‌وه، حكومه‌تێکی ئینتقالی ته‌كنۆكرات ده‌توانێت چاره‌سه‌ری دۆخەکەبێت، رایەکی تریش هەیە کە بەشداربین لە حکومەت، بەڵام من بۆخۆم پێم وایه، جۆری به‌شدارییه‌كه زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌شداربوون وه‌ك جاران پیدانی وه‌زیر و دوو وه‌زیر بێت، ئه‌وه سوود و ئه‌نجامی نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداربوونه‌كه راسته‌قینه و به‌شداری بێت له بریار واتە به‌شدارییەکی راسته‌قینه بێت، ئه‌وه بێگومان شتیكی باشه” .
بەرزنجی بەشداریکردنیش لە حکومەت وابەستە دەکات بەو”به‌و رووبه‌ره ی ده‌سه‌ڵات ده‌یداته ئۆبۆزیسیۆن”. بەڵام پێ وایە نیە دەسەڵات هاتبێتە ئەو یەو بڕوایە ئەو رووبەرە پێویستە، بداتە ئۆپۆزیسیۆن بۆ بەشداریکردن لە حکومەت و بڕیار.