ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: پێویسته‌ پشتگیری له‌ پێشنیاره‌كه‌ی نوجه‌یفی بكرێت

0

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: پێویسته‌ پشتگیری له‌ پێشنیاره‌كه‌ی نوجه‌یفی بكرێت

نوچه‌نێت: سلێمانی

دوای پێشنیاره‌كه‌ی ئوسامه‌ نوجه‌یفی بۆ پێكهێنانی هه‌رێمێكی سوننی، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌بێت پشتگیری ئه‌و پێشنیاره‌ بكرێت، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، كه‌ نابێت كورد سازش بكات له‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی تر.
عارف روشدی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له‌ لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی “ده‌بێت پشتیوانی له‌و پرۆژه‌ بكرێت، چونكه‌ له‌ ده‌ستووری عێراقدا، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می فیدڕاڵی به‌هێز بكرێت، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین سوننه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن ورده‌ ورده‌ له‌ عێرقدا به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چن كه‌ رۆڵییان كه‌م بێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێستادا به‌رهه‌ڵستی بكه‌ن، به‌ڵام له‌ داهاتوودا ده‌بێت بگه‌نه‌ قه‌ناعه‌ت كه‌ هه‌وڵ بۆ فیدراڵییه‌ت بده‌ن، ئه‌گه‌ر كۆنفیدراڵیش نه‌بێت”.
له‌ باره‌ی پرسی كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانیشه‌وه‌ وتی “ده‌بێت كورد سازش نه‌كات و رێگه‌ نه‌دات كه‌ ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه‌ی تریش كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140، هه‌وڵ بدرێت بخرێنه‌ سه‌ر هه‌ر هه‌رێمێكی تازه‌ درووست بوو، به‌ڵام ده‌بێت كار بكرێت بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدراڵی”.
ئه‌گه‌رچی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نویچنه‌رانی عێراق پێشنیاری پێكهێنانی هه‌رێمێكی فێدرالی كرد بۆ سوننه‌كانی عێراق، به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی لیستی عێراقییه‌وه‌، تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی كار بۆ پارچه‌ پارچه‌ كردنی عێراق ده‌كات.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com