وەڵامێک بۆ شەماڵ عەلی: کۆمەنیست وەک کرم و مێش و مێشولە هەوڵی تێک روخانی سەنگەری کوردایەتیان داوە
سەردار پشدەری
(گەڵ) دارێکی بچوکە کە بەڕو دەگرێ، تەنها لەچیاکانی کوردستان دا بەدی دەکرێ، ئەو دارە بچوکە بەبێ ئەوەی کە مرۆڤ دەستنێژی بکات، بۆخۆی لە هەموو چیاو گردێکی کوردستان سەر دەردەهێنێ، لەگەڵ ئەوەشدا کە هێرشێکی زۆری ئاژەڵ و مرۆڤی نەزانی بەسەرەوەیە، بەڵام بۆخۆی خۆی دەپارێزێ و هەزاران ساڵە گردو چیاکانی کوردستانی بەشینی پاراستوە.
گەڵ و کورد دوو هاوڕێی هەزاران ساڵەن بەچیاکانی کوردستانەوە، یەکتریان پاراستوەو یەکتر دەپارێزن لە کرم و مێش و مێشولەی دین و کۆمەنیست و لەشکری داگیرکەران.
ئەوەی ئێمە لە مێژودا دیومانە، کوردو ئەو دارە گەڵە، وەک یەک بۆخۆیان، خۆیان پاراستوەو نیشتمانیان بەدیمەنێکی جوان و رەنگ و روێکی تایبەتەوە نیشانی هەموو دنیا داوە.
کوردایەتیش سەنگەرێکی پاراستنی ئەو رەنگ و روەی نیشتمان و نەتەوە بووە، لەگەڵ ئەوەشدا کە لە قۆناغەکانی مێژودا، کرمی جۆراوجۆر پەیدا بووە بۆ لەناوبردنی رەنگ و رووی نەتەوەو نیشتمانم، دین و کۆمەنیست و لەشکری داگیرکەران، وەک کرم و مێش و مێشولە، هەوڵی لەناوبردنی رەنگ و روی نیشتمان و تێک روخانی سەنگەری کوردایەتیان داوە، بەڵام تاکو ئەمڕۆ نەیانتوانیوە سەوزی لەوڵاتم ببڕن و سەنگەری کوردایەتی تێک بروخێنن.
دین و کۆمەنیست، نیوەی گۆی زەویان بۆ داگیرکرا، بەڵام نەیتوانی لاخە گەڵەکان و سەنگەری وڵاتپارێزەکان داگیر بکات.
کوردایەتی چرای روناکی هەموو ماڵێکی کوردەواریەو سەنگەری هەموو شۆڕشگێرێکی نەتەوەو خاک پەرستە، لاخەگەڵێکی سەوزی وا جوان و کوردێکێ رانکوچۆخە لەبەر، بە کرم و مێش و مێشولە لەناو ناچێت، بەتایبەتی لەرۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کە دین و کۆمەنیست وا لەناو دوکەڵی کوردایەتیدا دەخنکێن.
ئەم بابەتەی پشدەری وەڵامێکە بۆ لێدوانێکی سەرکردەیەکی کۆمۆنیست، بۆ خوێندنەوەی کلیک بکە……………