نه‌ته‌وه و نوكته. له خامه‌ی (حه‌مه‌ڕشید هه‌ره‌س)دا
شوان سدیق
نووسه‌ر كه وه‌ڵامی پرسیار ده‌داته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی به خوێنه‌ر نیشان بدات، ده‌بێ خۆی باش بیری لێ كردبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت، چی وتووه و مه‌به‌ستی چییه، چونكه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر لێی حاڵی نه‌بێ ئه‌وا به‌د حاڵی بوون دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وی نووسه‌ر پێی وانه‌بێ به‌دحاڵی بوون دروست ناكات، ئه‌وه هه‌رچییه‌ك ده‌ڵێ هه‌ڵقوڵاوی ناخی خۆیه‌تی، له‌وكاته‌ش گرنگ نییه ئه‌وی نووسه‌ر تاچه‌ند سواری شانی نووسین بووه، یان توانای هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه و رووه‌و كورتی ده‌كات!
پێشتر وام ده‌زانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خامه‌ی مامۆستا حه‌مه‌ره‌شید هه‌ره‌س ته‌نیا ریزكردن و كۆكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و ژماره زۆره‌ی له كچان و ژنان بوو، به‌ڵام له وه‌ڵامێكی نوچه‌نێتدا ده‌رباره‌ی لێدوانێكی شه‌ماڵ عه‌لی ئه‌و هێز و قوه‌ت و گیانی خۆیشی خستۆته گه‌ڕ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی نوچه‌نێت، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات “خۆ ئەگەر مەبەستم بێت تا خامەکەم بڕ بکات نوکتەیان لەسەر ئەنووسم بەڵام لەبەر خاتری نوچەنێت ئەوەندەش خۆم پێوە خەریک کردن”.
واته ناخی ئه‌م نوسه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه وه‌ك خۆی باسی كردووه، پڕه له نوكته و ده‌توانێ خامهكهیشی بهنوكتە نه‌ك بیهۆنێته‌وه به‌ڵكو پریشیكات. چونكه دیاره نوكتهچییهكی عه‌جایب و غه‌ریبه!
مه‌به‌ستی ئه‌و پرسیاره‌ی نوچه‌نێت باس له گێرانه‌وه‌ی نوكهت و گاڵته‌و گه‌پ نه‌بووه، له كاك حه‌مه ره‌شید وه‌ك ئه‌و پێیوابێ ده‌توانێت خامه‌كه‌ی خۆی پڕ بكات له نوكهته. به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌و پرسیاره ئه‌وه بووه، ئایا “بڕوای نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته هۆكار بۆ درووستبوونی مافییا و میلیشیا”.
دیاره نوچه‌نێت ته‌نیا له‌و رووه‌وه شاره‌زای كاك حه‌مه‌ره‌شید هه‌ره‌س بووه، كه پێشتر ژماره‌یه‌ك ناوی ژنان و كچانی كوردی ریز كربوو، به قه‌ولی خۆی ئه‌م ژن و كچانه هه‌موو شتێكن بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆیه ئێستا بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره (نوچه‌نێت) ئه‌ویان به نه‌ته‌وه پهرهستێك زانیوه و ویستوویانه له‌چاوی كاك حه‌مه ره‌شیده‌وه بڕوای نه‌ته‌وه‌ی ئینسانی كورد بۆ خوێنه‌ری سایته‌كه بخاته‌ڕوو كه “بڕوای نه‌ته‌وه‌ی تاچه‌ند هۆكاره بۆ دروست بوونی مافیا و میلیشیا!
به‌ڵام كاكی نووسه‌ر نه‌ك به‌لای پرسیاره‌كه هه‌نگاوی نه‌ناوه بگره، جۆره نارۆشنییهكی بۆ وه‌ڵامه‌كانی خۆشی زیاد كردووه، له‌وێدا ئه‌و پێیوایه “به‌هۆی كۆمۆنیستێكهوه كوردستانه‌كه‌ی كه به‌قه‌ولی مامۆستا ره‌شید كه لێره‌شدا هه‌قی به‌خۆی داوه كردویانهت خوێن”.
ئه‌گه‌ر مامۆستا هه‌ره‌س خۆی له راستی خوێن رشتنی ئینسانی كورد نه‌شاردۆته‌وه بۆ له بیری چووه، حزبه ناسیۆنالیسته خاوه‌ن میلیشیاكانی باشور چ ده‌رده‌سه‌ری و ماڵ وێرانییهكیان هێناوه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردا.
ئه‌و حزبه نهتهوهیيانه ساڵانێكی ره‌به‌قه به بير‌ى نه‌ته‌وه‌ی و ناسیۆنالیستییه‌وه خه‌ڵكی نه‌ته‌وه و نه‌وت و سامانی نه‌ته‌وه‌یان به‌هه‌ند داوه‌و كوردستانیان كردۆته بازارێكی بازرگانی و ساحه‌یه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كردن بە كه‌ره‌سته كانی خۆيان.
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی خه‌یاڵ پڵاوی نه‌بێ چما باوی ئه‌وه ماوه له سه‌رده‌می جیهانگیری و گڵۆبالیزهشیندا، شه‌ڕی ئازادی ئینسانه‌كان بكه‌ین له پێناو بیركردنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یدا كه به‌رهه‌می جه‌نگ و جه‌نگه‌ڵ و شۆڤینییه و هیچی تر.
به هه‌رحاڵ من له‌م بابه‌ته ناتوانم هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر بیری كۆمۆنیست و ناسیونالیست و كه‌سی نه‌ته‌وه په‌ره‌ست بكه‌م، چونكه پێموایه ئه‌وه پێویستی به ورده‌كارییه‌كی زیاتره و كاتیش ده‌وێت، ئه‌گه‌ر له وه‌ختێكی وا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م وه‌ك وه‌ڵامه‌كه‌ی مامۆستا هه‌ره‌سی لێدیت.
به‌ڵام پێموایه ئه‌وه‌ی كه نوسه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و سایته‌ی به‌و شێوه‌یه داوه‌ته‌وه، ته‌نیا ویستوویه‌تی سۆزی كه‌سانێكی تری نه‌ته‌وه په‌ره‌ست، رابكێشێ دیاره ده‌یه‌وێت له داهاتوشدا خامه‌ی خاڵی خۆی به نوكهته پڕ بكاته‌وه!!
ئەم وتارە وەڵامی وەڵامە وتارێکی مامۆستا حەمە رەشید هەرەسە بۆخوێندنەوەی کلیک بکە..