وه‌ڵامێك بۆ شه‌ماڵ عه‌لی، له‌م پێگه‌ جوگرافییه‌دا مومكین نیه‌ بیریی نه‌ته‌وه‌یی بەم شێوەیە ته‌فسیر بكرێت

0

وه‌ڵامێك بۆ كاك شه‌ماڵ عه‌لی

داناعه‌سكه‌ر

ئێمه‌ قسه‌مان له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی نیه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حیزبی كۆمۆنیست پێی وایه‌ بیری نه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌می مافیاو میلیشیایه‌، ره‌نگه‌ ئینسان بتوانی قسه‌یه‌كی تر له‌باره‌ی بیریی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ بكات و بلێ‌ بیری نه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌می ناسیونالیستی توندره‌وه‌، ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ رێی تێبچێ‌ ئه‌وه‌ش له‌روانگه‌ی حیزبه‌ كۆمۆنیسته‌وه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وناگه‌یه‌نێ‌ ئێمه‌ به‌و تێگه‌یشتنه‌ش بڵێین ئامین.

سه‌رهه‌ڵدانی بیریی نه‌ته‌وه‌یی به‌ر له‌هه‌رشتێك گرنگییه‌كی مێژووی و جوگرافییه‌، ئه‌مه‌ به‌تایبه‌تی بۆ رۆژهه‌ڵاتیه‌كان، له‌م پێگه‌ جوگرافییه‌دا مومكین نیه‌ بیریی نه‌ته‌وه‌یی به‌م شێوه‌یه‌ ته‌فسیر بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌به‌رانبه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌كانی دیش هه‌مان روئیای هه‌بێ‌، ئه‌گه‌رئه‌و به‌رێزه‌ ته‌فسیری بۆ بیریی نه‌ته‌وه‌ی ته‌نها له‌روانگه‌ی پارتی و یه‌كێتییه‌وه‌ بكات، ئه‌واهه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی گه‌وره‌ی كردووه‌، من بروام وایه‌ كاك شه‌ماڵ عه‌لی هێنده‌ بیری نه‌ته‌وه‌ی له‌ یه‌كێتی و پارتیدا كورت كردووه‌ته‌وه‌ هێنده‌ قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ساسی بیریی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ده‌ركه‌وتێكی مێژووی جوگرافی نه‌كردووه‌.

ئێمه‌ هه‌مووده‌زانین به‌شێكی زۆری وڵاتانی دراوسێی كوردستان و عێراق كار به‌میتۆدێكی ناسیونالیستی ده‌مارگیریی ده‌كه‌ن كه‌ ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌دا نین، به‌ڵام تۆ بێیت بیریی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك فیكر به‌ به‌رهه‌می میلیشاو مافیا ته‌فسیر بكه‌یت و قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی به‌ عه‌یبه‌ ته‌فسیر بكه‌یت ئه‌مه‌ كارێكی خراپه‌و نە ئەبوو سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌و ته‌فسیره‌ی بۆ بیری نه‌ته‌وه‌ی هه‌بوایه‌، به‌راستی من نیگه‌رانم له‌و جۆره‌ ته‌فسیره‌ كه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ری قۆناغێكی دیاریكراوی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، له‌سیاسه‌تدا قسه‌ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌كرێ‌، ته‌نها له‌ برینداركردنی نه‌ته‌وه‌ نه‌بێ‌، ئه‌گه‌ر به‌ بیری خۆمانی بهێنینه‌وه‌ به‌عس به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو كوردو عه‌ره‌ب بكاته‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌كتر و به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر پێكدادانی نه‌ته‌وه‌یی نێوانیان ده‌دا، له‌به‌رانبه‌ردا تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی كورد به‌عسی به‌ هه‌موو عه‌ره‌ب ته‌فسیر نه‌كرد، نیه‌، كه‌به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ كارێكی خراپه‌، بۆیه‌ ناكرێ‌ هه‌موو بیریی نه‌ته‌وه‌یی بخاته‌ نێو ته‌رازووی پێكدادانی سیاسیانه‌ی قۆناغێك كه‌ ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان پێ باش نه‌بوو .

بۆ خوێندنەوەی لێدوانەکەی شەماڵ عەلی کە کوردایەتی بەهۆکاری دروسبونی مافیا ناو دەبات کلیک بکە…

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com