د.فایەق گوڵپی: وەڵام بۆ شەماڵ عەلی، بۆخۆتان هێنده‌ی تر له ناو سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگای کوردستاندا په‌راویز ده‌بن
نوچەنێت: شەماڵ عەلی لەحزبی کۆمۆنسیت پێی وایە کە کوردایەتی وبڕوای نەتەوەیی هۆکاری دروستبونی مافیا‌و میلیشیایە ئێوە راتان چییە؟.
د. فایەق گوڵپی: من پێشتریش لێدوان و نوسینی نا هاوسه‌نگی شه‌مال عه‌لیم دیوه، ئه‌و به‌رێزه لۆژیکی بیرناکاته‌وه، هه‌ڵه‌شه‌یه بۆیه زۆر جار ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌ی فکریه‌وه.کاتێک پ. د . ک دامه‌زراوه کاریگه‌ری یه‌کێتی سۆڤیه‌تی له‌سه‌ر بوه، بۆیه کفر نیه ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت پارتی مارکسی- لینینی نیه، بینای رێکخستنی پارتی و زۆرینه‌ی حزبه‌کانی بزاڤی رزگاری گه‌لان، دیمۆکراتی ناوه‌ندیه، که یه‌ک له بنه‌ما مارکسی- لینینیه‌کانی رێکخستنی سیاسیە.سه‌باره‌ت به کوردایه‌تی کۆردایه‌تی رێبازی به‌رخۆدان و ئازادی گه‌لی کورده، رزگاری گه‌لی کورد زۆر دوره له مافیا و گه‌نده‌ڵیه‌وه،ئه‌و هێزه سیاسیه نه‌ته‌وه‌یانه‌ی که دوچاری مافیا و گه‌نده‌ڵی بون له‌به‌ر ئه‌وه نیه که هێزی نه‌ته‌وه‌یین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له رێبازی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی لایانداوه.
مێژو سه‌لماندی که دیمۆکرسی باشترین سیسته‌مه بۆ چاره‌سەری کێشه‌کانی مرۆڤایه‌تی، دیمۆکراسی نایه‌ته دی، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌کان مافی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان وه‌رنه‌گرن و به‌شداری له پێشخستنی ره‌وره‌وه‌ی مێژودا نه‌که‌ن، بۆیه سوکایه‌تی کردن به جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر گه‌لێک سوکایه‌تیه به سه‌رتاپای مرۆڤایه‌تی و رێگه‌گرتنه له‌گه‌شه‌کردنی کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی و پێجه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیای مارکسیسیم- لینینیسمه.
ئه‌و براده‌ره بۆچونێکی وای هه‌یه و خه‌ڵکی تریش له‌گه‌ڵ بۆچونی ئه‌و نیه، خۆ به‌قسه‌ی ئه‌و کوردایه‌تی له‌که‌دار نابێت، با بۆ خۆی هه‌ر قسه‌ی وا بکات قسه‌ی وا له راستیه‌وه دوره، له‌به‌ر ئه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌لکی شۆرشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر نیه، ته‌نها ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی هه‌یه بۆ خۆیان ئه‌و براده‌رانه هێنده‌ی تر له ناو سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگای کوردستاندا په‌راویز ده‌بن و خۆیان خۆیان ده‌خۆنه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی لێدوانەکەی شەماڵ عەلی کە کوردایەتی بەهۆکاری دروستبونی مافیا‌و میلیشیا ناو دەبات کلیک بکە…