ئه‌مرێکا وگرفتی پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین!
خه‌سره‌و سایه
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی له‌یه‌کێک له‌ژماره‌کانی ئه‌م دوایانه‌خۆیدا ئه‌وه‌ی له‌زاری سۆزان ڕایسی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا، ئاشکرا کردووه‌که‌ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا ده‌نگ بده‌ن به‌خواستی فه‌له‌ستینییه‌کان بۆپێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وا ئه‌مریکا کۆمه‌کی ساڵانه‌ی خۆی بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌وه‌ستێنێت وبه‌مه‌ش ڕێکخراوی ناوبراو له‌گه‌ڵ قه‌یرانیکی گه‌وره‌ی مالی وسیاسی به‌ره‌و ڕووده‌کاته‌وه. به‌تایبه‌تی که‌ئه‌مریکا ساڵانه‌بڕی 600 ملیۆن دۆلار کۆمه‌ک به‌ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات. ڕۆژنامه‌که‌ئه‌وه‌شی ئاشکراکردووه‌که”سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێکی له‌مجۆره‌ئیحتمالی ئه‌کیدی هه‌یه‌چونکه‌ئه‌مریکا نایه‌وێت پشتی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، هاپه‌یمانی دێرینه‌ی ستراتیژی خۆی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ربدات”. به‌ڵام ئاشکرابوونی ئه‌م هه‌واڵه‌له‌ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافه‌وه‌ڕاسته‌وخۆ، هه‌ڵبڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کان و گه‌ڵێک له‌ولاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپایی به‌دوای خۆیدا هێنا وله‌یه‌که‌م هه‌نگاودا سایتی ڕۆژنامه‌ی ناوبراوی ناچار کرد به‌لابردنی قسه‌کانی سۆزان ڕایس له‌سه‌ر ئه‌نته‌ر نێت وپاشان‌قسه‌که‌رێک به‌ناوی سۆزان ڕایسه‌وه، به‌په‌له‌که‌وته‌ته‌عدیل کردنی قسه‌کانی ڕایس و ووتی” ئه‌وقسانه‌ی ڕایس چه‌ند سه‌رجێکی شه‌خسین وته‌عبیر له‌سیاسه‌تی ڕه‌سمی ئه‌مریکا ناکات”. ئه‌مانه‌ش له‌کاتێکدایه‌که‌ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی فشار هێناندان بۆ سه‌ر مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینییه‌کان تاده‌ست له‌نه‌خشه‌ی خۆی بۆ خستنه‌ڕووی داوای پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له‌ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڵگرێ، که‌تائێستا 192 ووڵاتی ئه‌ندام پێده‌چێت ئاماده‌بن ده‌نگ به‌م داوایه بده‌ن، له‌کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا که‌بڕیاره‌له‌مانگی سێبته‌مبه‌ردا ببه‌سترێت.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ئه‌گه‌ر تاکتیکی ڕاگرتنی کۆمه‌که‌مالیه‌کان نه‌بێته‌مایه‌ی بردنه‌دواوه‌ی ده‌نگدان بۆ خواستی فه‌له‌ستینیه‌کان، ئه‌وا باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا ناچاره ده‌ست بۆ به‌کارهێنانی ڤیتۆ به‌رێت له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا. ئه‌م واقعیه‌ته‌ش به‌ڕۆشنی نیشان ده‌دات که‌مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستێن بۆته‌گرفتێک له‌به‌رده‌م سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکادا. له‌لایه‌ک مانه‌وه‌ی بێچاره‌ی کێشه‌ی فه‌له‌ستین ڕێگای خۆشکردووه‌بۆ مانه‌وه‌ی حه‌ماس له‌فه‌له‌ستین وده‌خاڵه‌تی ئێران وحزبوڵا وگشت ڕه‌وته‌ئیسلامیه‌کان وئه‌و وڵاته‌عه‌ره‌بیانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ ستراتیژی ئه‌مریکا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نایه‌نه‌وه‌وله‌لایه‌کی تریشه‌وه‌داننان به‌خواستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینیه‌کان، جێگاوڕێگای ئیسرائیل له‌ناوچه‌که‌دێنێته‌خواره‌وه‌وده‌وڵه‌تێکی نه‌یار له‌بن ده‌ستیدا داده‌مه‌زرێنێ.
به‌ڵام گرفته‌که‌به‌وه‌نده‌ته‌واونابێت، به‌تایبه‌تی که‌چه‌ند فاکتوری کاریگه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئیسرائیل وئه‌مریکا له‌بارودۆخی ناوچه‌که‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه. له‌وانه‌ڕێگه‌وتنی ئه‌م دوایانه‌ی هه‌ردوو ڕێکخراوی فه‌له‌ستینی فه‌تح وحه‌ماس که‌به‌دوای خۆیدا ئیداره‌یه‌کی هاوبه‌ش داده‌مه‌زرێنی وئیستراتیژیه‌کی یه‌کگرتووی فه‌له‌ستینه‌یه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا هێناوه‌ته‌کایه‌وه وئه‌مه‌ش به‌توندی ئیسرایئلی نیگه‌ران کردووه. هه‌وڵه‌کانی ناتانیاهۆ بۆ ڕاکێشان وجیاکردنه‌وه‌ی ڕێکخراوی فه‌تح له‌حه‌ماس وهه‌وله‌کانی بۆڕێکه‌وتنی یه‌کلایه‌نه‌له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌بسدا به‌ته‌واوی به‌بنبه‌ست گه‌یشتووه، هاوکات سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کانی میسر‌و تونس ووڵاتانی تری ناوچه‌ی ڕؤژهه‌لات وباکوری ئه‌فریقا به‌زه‌ره‌ری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا وئیسرائیل فاکتۆرێکی تره‌که‌به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌له‌مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرایئل وسیاسه‌ته‌شه‌ڕخوازیه‌کانی له‌دژی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌کات. به‌تایبه‌تیش له‌م که‌شو هه‌وای شۆڕشگێڕی وهاتنه‌مه‌یدانه‌ی خه‌ڵکی سته‌م لێچووی ناوچه‌که‌دا، خودی کێشه‌ی فه‌له‌ستین وبرینێک که‌به‌جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگاکانی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌یه، هه‌رچی زۆرتر‌ئه‌م کێشه‌یه‌دێنێته‌پێشه‌وه‌وخواستی چاره‌سه‌ر بونی ده‌کاته‌یه‌ک داواکاری به‌کرده‌وه‌ی ناوچه‌یی. ده‌وڵه‌تی سه‌رکوتگه‌ری ئیسرائیل که‌به‌ئاگرو ئاسن وبه‌سیاسه‌تی که‌مپسازی وئاواره‌کردنی فه‌له‌ستینه‌یه‌کان و گه‌مارۆی ئابووری، به‌درێژایی چه‌ند ده‌یه، ویستویه‌تی وه‌ڵامی کێشه‌یه‌کی ڕاوا بداته‌وه، له‌هه‌لومه‌رجێکی شۆڕشگێڕاندا، ئیتر ناتوانی له‌ئاست ناوچه‌که‌و جیهان وخودی هاوڵاتیانی ئیسرائیل‌دا به‌هیچ سیاسه‌تێک پاساوی بۆ بدرێ. هه‌ربۆیه‌چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌ده‌کاته‌مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌کرده‌وه‌ی ڕۆژ.
له‌سایه‌ی ئه‌م فاکتۆرانه‌دا نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت که‌داشکان له‌ڕۆڵی سه‌رکرده‌گی ئه‌مریکا له‌جیهان وسه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا وڕوسیاو چین وه‌ک کیتله‌کانی مونافیس له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکادا، دنیای ئه‌مڕۆی به‌وئاسته‌گه‌یاندووه‌که‌ئیتر ناکرێت هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک به‌دڵی ئه‌مریکا وئیسرائیل ته‌واو ببێت. لایه‌نگری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا وچێن وڕوسیا بۆچاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین وده‌نگدانیان به‌خواستی پێکهێنانی ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ڕیشه‌ی له‌م واقعیه‌تانه‌دایه. به‌واتایه‌کیتر سه‌رهه‌ڵدانی هه‌لومه‌رچی شۆڕشگێڕانه‌و هه‌ڵته‌کاندنی ده‌وڵه‌تانێکی لایه‌نگری ئه‌مرێکا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وئه‌وانه‌شی به‌ڕواڵه‌ت نه‌یاری ئه‌مریکابوون به‌ڵام ته‌وازنی سیاسیان له‌به‌رامبه‌ر ته‌قسیمات وهاوکێشه‌ی هێز له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا ڕاگرتبوو.. ئێستا وه‌ک خۆیان نه‌ماون و ئه‌م هاوکێشانه‌به‌سه‌ریه‌کدا تێکچون وپێویستیان به‌دووباره‌پێناسه کردنه‌وه‌هه‌یه. ئه‌مریکا که‌ناچاره‌بۆ دۆست‌و هاپه‌یمانانی تازه‌ی خۆی بگه‌ڕێ، به‌دڵنیاییه‌وه‌دژایه‌تی کردنی ده‌نگدان بۆ خواستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین، ڕۆڵ وجێگای ئه‌مریکا ته‌ریک ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌بنه‌مای گرفتێکه‌که‌کێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌به‌رده‌م سیاسه‌ته‌کانی ئۆبامادا پێکی هێناوه. ته‌نانه‌ت ئه‌مریکا چه‌نده‌بیه‌وێت و بتوانێت به‌خاتری پشتیوانی کردن ولایه‌نگری بۆده‌وڵه‌تی ئیسرائیل خواستی فه‌له‌ستینه‌یه‌کان بباته‌دواوه‌ووه‌ک کێشه‌یه‌کی بێچاره‌بیهێڵیته‌وه، به‌ڵام ناتوانی تاسه‌ر سیاسه‌تی چاوپۆشی کردن له‌کوشتارو جه‌نگ وکاولکاری وخۆێنڕێژیه‌ک که‌ئیسرایئل له‌به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینیه‌کاندا گرتویه‌تیه‌به‌ر، به‌ده‌سته‌وه‌بگرێ. به‌تایبه‌تی که‌خواستی فه‌له‌ستینیه‌کان بۆ ڕزگاری له‌سته‌م وزوڵمێک که‌به‌سه‌ریانه‌وه‌یه، ئه‌مڕۆ له‌مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی واوه‌تر ڕۆیشتووه‌وبۆته‌مه‌سه‌له‌یه‌کی ئینسانی له‌ڕای گشتی جیهانیدا. کێشه‌ی فه‌له‌ستین یه‌کجاری تر مۆری ڕیسوایی ودژی ئینسانی بوونی به‌هه‌ڵوێست وسیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاوه‌له‌ئاست جیهاندا، لێداوه‌ته‌وه.