کۆمیونیستی کرێکاری یان سه‌رلێشێواوی ناکرێکار؟
د. ئەحمەد میراودەلی
کۆمه‌ڵه‌که‌سێک له‌کوردستان، ناوی خۆیان ناوه”کۆمۆنیستی کرێکاری” وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمیۆنیستی، * بۆرژوایی و سه‌رمایه‌داری و چی وچی دیکه‌ش هه‌بێت. ئه‌ز له‌ناوی پارتهکهیانهوهئهوهدهخوێنمهوهکهلهکۆمیونیزم تێ نه‌گه‌یشتوون.
به‌هه‌شتی، مه‌سعوود محه‌ممه‌د، پێش سه‌رده‌می گلاسنۆست فه‌رمووبوی ( هه‌تا لهدیوهخانهی گه‌وره، که‌حیزبی بۆلشه‌فیکی رووسهفهتوا ده‌رنه‌چێ بهههڵهبوونی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕهشهبۆ سه‌پاندنی ئیشتراکییه‌ت و شیووعییه‌ت به‌زه‌بری کوته‌ک … سۆفی ته‌ریقه‌ت به‌چاوی خۆی ببینێ، که‌بێگومان دیتوویه‌تی، شێخه‌که‌ی به‌به‌ر بێشهرعییهوهنیشتووهزڕڕهیهک لهفێگرتن وکه‌ف پژاندن ده‌می”حاڵ” لێهاتنی که‌م ناکاته‌وه، بگرهلهمهڕتهبهی شێخه‌که‌و حورمه‌تی زیاد ده‌کات، چونکهموریدهکهلێی یه‌قینه خوای ئاسمان ئهوهندهحورمهتی شێخی لایههیچ بێ شهرعییهک به‌بنی پێڵاویشیهوهنانووسێت.)
له سه‌رده‌می گلاسنۆست دا، ئه‌و بیرمهندهکورده – مه‌سعوود محه‌ممه‌د، یاخه‌ی” گۆرباچۆف” ی راته‌کاند، فهتواکهدهرکات، چونکهپێشبینی ئه‌وه‌ی کردبوو که‌ئه‌گه‌ر فهتواکهدهرنهچێت، هه‌ندێک ده‌روون نه‌خۆش له‌ژێر ناوی کۆمیونیزم دا، دهکهونهوهدهستبڕین و چه‌واشه‌کاریی میلله‌تان. لێ به‌داخه‌وه” گۆرباچۆف” فه‌تواکه‌ی ده‌رنه‌کرد. ئه‌وه‌تا ئێستا له کوردستانی بێ خاوه‌ندا کهوتوونهتهجرتوفرت، هه‌ر شتێک ناوی کورد یان کوردستانی پێوه‌بێت، حاڵیان لێ دێنێ و دهکهونهجهزبهلێدان، ئاخر له‌وڵاتێکی بێ خاوه‌نی وه‌ک کوردستان نه‌بێت، کێ رێگه‌یان پێ ده‌دات. فه‌رموون بزانن له‌ئێران و تورکیا و وڵاتانی ده‌وری کوردستان هه‌ن؟.
وه‌ک ئاشکرایه دانه‌رانی فیلۆسۆفیا‌ی ** رامیاری به‌زۆری که‌سانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی پێشکه‌وتوو و ده‌سه‌ڵاتدارن، حیساب بۆ هه‌ل و مه‌رجی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ده‌که‌ن، ته‌نها لهلاڕێیهکانی” نه‌زه‌ری” دا حیساب بۆ میلله‌تێکی چه‌وساوه‌و ژێرده‌سته‌ی وه‌ک کورد ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش به‌زه‌قی لهفیلۆسۆفیای کۆمیۆنیست دا دیاره. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر مارکس و ئینجلس، به‌ردی بناخه‌ی فیلۆسۆفیاکهیان له سهرئهزموونی” نه‌ته‌وه/ میلله‌تان” ی پهرتپهرتکراو و هه‌ژار و چه‌وساوه‌وه، بنیات بنایه، پتر حیسابیان بۆ ئه‌و جۆرهکۆمهڵگهیانهدهکرد. ئه‌و کاته‌ش کاک شه‌ماڵ عه‌لی ئه‌گه‌ر رۆشنبیرێکی به‌ویژدان بووایه، دژی ناسیۆنالیزمی نهتهوهچهوساوهپهرتپهرتکراوهکهی نه‌ده‌وه‌ستا. پێویستیی بهوهنهدهما هه‌رجاره( قوربانیدانی بچووک له‌پێناو سوودی گشتی ئاده‌میزاد) دا بکاتهبههانهی هه‌ڵوێستی درۆزنانه‌ی. به‌ڵام ئیدی کارهکهوههایهداهێنهری ئه‌و فیلۆسۆفیائابووری و کۆمهڵایێتییهکهسانی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و پێشکه‌وتوو بوون. وه‌لێ ئه‌و جۆرهدۆگما سهرلێشێوێنهرانهلهکۆمهڵگهی پێشکه‌وتوودا جێگه‌یان نابێته‌وه، بۆیهلهو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تیایدا سه‌ری هه‌ڵدا و دارێژرا و ده‌بوو پیاده‌بکرێ، نه‌کرا. موریدی ئه‌و فیلۆسۆفیایه هه‌ر له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌دا به‌هیوای گه‌یشتن به‌به‌هه‌شتی کۆمیۆنیزم، حاڵ ده‌یانگرێت، ئه‌وه‌بوو لهوڵاتهدواکهوتووهکهی قه‌یسه‌ری رووسیادا پیاده‌کرا. چه‌ندی بیرمه‌ندی دنیاش هاواریان لێکردن بێ سووت بوو هه‌تا هێدمه‌یه‌کی گهورهگهڕاندنیانییهوه سه‌ر هۆشی خۆیان. شه‌ماڵ عه‌لی کههۆشی پهتکراوه هه‌تا نهیهتهوهسهر خۆی له کهف پژاندن ناکه‌وێت. ئاخر ئه‌و هێندهحورمهتی شێخ مارکس – ببوورن خوا مارکسی لایه، ناوهێنانیشی به‌کوفر ده‌زانێ. ئه‌گه‌ر وا نییه، بۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاک ئاسۆس گوتوویه‌تی” پارتی حیزبێکی مارکسییه” هێندهتهنگهتاودهبێت و دهیکاتهبیانووی هێرشکردنه‌سه‌ر پارتی و یه‌کیێتی و بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی ؟ ئاشکرایهسهربهخۆیی کوردستان و ئازادی کوردستانییان هه‌ر ده‌بێ له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بێت – به‌هه‌ردووک واتا نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزییهکهیهوه، بۆیه‌ئه‌و سۆفییه بهناوکۆمیونیستهکیچ کهوتۆتهگیانی و هێرش ده‌کاته‌سه‌ر هه‌ر شتێک بۆنێکی کوردایێتی لێ بێت. شه‌ماڵ عه‌لی گشتگیرانهناسیۆنالیزم دهکاتههۆکاری په‌یدابوونی میلیشیا، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کیێتی و پارتی کارێکی وه‌هایان کردبێت به‌و کارهتۆمهتبار بکرێن، ئه‌ی وه‌ڵامی چییه‌بۆ ئه‌و هه‌موو”دهوڵهتیناسیۆن” همرۆڤدۆست و ئاشتیخوازانه‌ی که‌زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانن و به‌ره‌نجی شان و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان بنیات نراون ؟ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی شه‌ماڵ عه‌لی و هاوبیره‌کانی له‌ته‌نگانه‌دا په‌نایان بۆ ده‌به‌ن و له‌سه‌ر بهرنامهسۆشیالییهکهیان پاڵی لێ ده‌ده‌نه‌وه‌و دهزهلێنهوه. ئه‌وانیش هه‌موو ده‌وڵه‌تی میلیشیان ؟ خۆ ئه‌گه‌ر وابووایهدهبوو زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا ئێستاش وه‌ک سه‌رده‌می تالیبانی ئه‌فگان بوونایه، …. ئه‌رێ وایه؟ فه‌ڕه‌نسا، ئانگلیا، جێڕمانیا، ئیتالیا و ،،،،،،،،،،،،،، هتد که‌هه‌موویان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یین و ناوه‌کانیشیان له‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی سهردهستهوهوهرگیراوه، پێشکه‌وتووترین و دیمۆکراسیترین وڵاتی سه‌ر ئه‌م کڵۆبهن. یه‌کیێتی و پارتی و هه‌رچییه‌کی دیکه‌ش شه‌ماڵ عه‌لی به‌ناسیۆنالیست و میلیشیایان ده‌زانێ، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی کوردیم بۆ درووست بکه‌ن، من مه‌منوونیانم. ئه‌وکاته‌ش خه‌ڵکی کوردستان بڕیاری خۆی ده‌دات ئایا وه‌ک فه‌ڕه‌نسا و ئانگلیا دیمۆکڕاسی له‌ئامێز ده‌گرێ، یان خۆی ریسوا ده‌کا و جێنێک دهکاتهکهڵهگا و کاک شهماڵێش ستالین. به‌بڕوای من کاک شه‌مال زۆر زێده‌ڕۆیی کردووه‌و باشتریش وایهداوای لێبووردن لهنهتهوییهکان بکات.
ئه‌گه‌ر شه‌ماڵ عه‌لی،مارکسییه‌کی عه‌یاره‌یه‌ک بێت” که‌بڕوا ناکه‌م وابێت” مارکس، خودایه‌و کۆمیونیزم، ده‌رگای به‌هه‌شته، له‌بیرو باوه‌ڕیدا بووهتهئاینێکی چه‌قبه‌ستوو، هه‌ڵسه‌نگاندنی هۆشه‌کی تێپهڕاندووهو بووهتهسۆفیگهرایی فیلۆسۆفییهکی به‌تاڵ و بتپه‌رستی. دیارهلێرهدا کاریگه‌ریی سایکۆلۆجی/ نه‌فسیش دیتهپێشێ. که‌سێکی کورد که‌دێت و له” واقیع” ی کورده‌واری دوور ده‌که‌وێته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی لێی نه‌بان ده‌بێ و ده‌یه‌وێ دۆگما و فیلۆسۆفیا‌ی نامۆی بیانی به‌به‌ردا ببڕێ، ده‌بێ پێی بڵێین، براله، ههمزهلهههباسی چی؟.
* ناوهکهلهبنهمادا ” کۆمیونیست” ه، به‌ڵام لای ئێمهبهههڵهکراوهتهکۆمۆنیست.
** سه‌رچاوه‌ی وشه‌که” فیلۆسۆفی” لاتینییهو وه‌ک بزانم ئه‌وانیش لهیۆنانییهوهوهریان گرتووه. فه‌لسه‌فه، ته‌عریب کراوی وشهکهیهبۆیهمن بهراستتری ده‌زانم وشهکهلهسهرچاوهکهوهوهرگرین.
ئەم بابەتەی . د. ئەحمەد میراودەلی، وەڵامێکە بۆ لێدوانی سەرکردەیەکی حزبی کۆمۆنیست، کەپێی وایە کوردایەتی بەرهەمهێنی مافیایە… کلیک بکە…..