ته‌نها دروشمێكی پاسۆك لهقهڵایهكی روخاوی كۆمۆنیست پیرۆزتره
خالید ده‌ربه‌ندی- هه‌ولێر
هێرش كردنه سه‌ر خه‌بات و ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی كورد, بێبه‌ها كردنی سه‌رجه‌م خه‌بات و شۆرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورده, له‌سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان, كه‌به‌درێژایی مێژوی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجام دراوه.هێرش كردنه‌سه‌ر خه‌بات و شۆرشه‌كانی كوردیش, بێبه‌هاكردنی قوربانی و خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هید و زیندانیان و له‌سێداره دان و ئاواره كردن و ماڵ وێرانی و ده‌ربه‌ده‌ر كردن و لادێ و شار سوتاندن و ئه‌نفال و كیمیاباران كردنه.
چونكه ئه‌م هه موو نه‌هامه‌تیه له‌پێناوی بوون ومانی نه‌ته‌وه‌ی كورد دابووه له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی.ئێستاش كه‌كورد به‌گشتی له خه‌باتی دهبهرباز ببون له قۆناغی خه‌باتی ژێرده‌سته‌یی دایه, خۆشبه‌ختانه‌ش دوژمنانی كورد له قۆناغی پوكانه‌وه‌ی ره‌وتی سیاسی ته‌قلیدی كۆندان.له‌م كاته‌دا به‌ناو كومونیست خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و بیری نه‌ته‌وه‌یی به خولقێنه‌ری میلیشیاو مافیا ده‌شوبهێنن, ئه‌وانه خودی خۆیان كه له منداڵدانی بیرێكی بیژوكی نهكامڵی دژ به‌كورده‌وه درووست بوون كه شاكهیان زوبین رازانی ناسراوبه( منسور حكمه‌ت)ه. ئه‌و خۆی بیری كایه‌كه‌ی به بلقی سه‌رئاو وه‌سف كردوه, ده‌بێ هاوبیرانی یان خهلفهكانی, چ ئاوازی شینێكیان پێبێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستاش نازانن بونه‌وه‌ری چ ولاتێكن وله چ زهمینێكا ده‌ژین. وێرای هه‌موو كه‌م و كوریه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه دیموكراتیه‌كان و چه‌په نه‌ته‌وه‌ییه‌كان, هێشتاش ئه‌وان مینبه‌ری بانگه‌وازی نه‌ته‌وه‌یی دروستن.
ئەم بابەتە وەڵامی لێدوانێکی سەرکردەیەکی کۆمۆنیستە کەپێی وایە کوردایەتی سەرچاوەی دروستبونی مافیایە کلیک بکە……