کەژاڵ نوری: کۆمۆنیزمی ئسوڵی،، له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌دا کۆمۆنیستی کارگه‌ری بوو به‌موجاهیدی عه‌یاره‌21

0

کۆمۆنیزمی ئسوڵی

له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌دا کۆمۆنیستی کارگه‌ری بوو به‌موجاهیدی عه‌یاره‌21

کەژاڵ نوری

ره‌نگه‌که‌م حزبی سیاسی کوردی هه‌بێت هاوتای کۆمۆنیستی کارگه‌ری هێنده‌هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌ت بێت، له‌شیکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌و ناسیونالیزم و ده‌وڵه‌تدا.. که‌م حزبی سیاسی هه‌یه‌هاوتای ئه‌م حزبه ‌له‌گریمان و شیکردنه‌وه‌سیاسیه‌کانیدا له‌مه‌ڕ پرسی خه‌بات و تێکوشانی سه‌دان ساڵه‌ی میله‌تێکی ژێرده‌سته‌ی وه‌ک کورد، هێنده ‌هه‌رزه‌و گه‌وجانه‌ لێدوان بدات…

ئه‌وان هه‌روه‌ک چۆن شاره‌زا نین له‌خودی ئایدۆلۆژیای مارکسیزم و هیچ لێکدانه‌وه‌و تێزو بۆچونێکی واقعانه‌یان بۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ نیه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌شرۆڤه‌کانیاندا بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌ستکورت و نابیناو که‌م نه‌فه‌سن…

لێره‌و له‌وێ هه‌ندێک که‌س له‌م حزبه‌ کۆپی کراوه‌ی ئێران کۆمه‌ڵێک قسه ‌سه‌باره‌ت به‌نه‌ته‌وه‌و ناسیۆنالیزمی کوردی ده‌نوسن و به‌مافیاگه‌ری ده‌یچوێنن، ئه‌م قسانه‌هێنده‌دووباره‌ده‌بێته‌وه‌که‌مرۆڤ خێرا هه‌ست به‌وه‌ده‌کات که‌ئه‌وانه‌هیچی تازه‌له‌هه‌گبه‌یاندا نیه،‌چونکه‌ له‌هه‌شتاکاندا کاتێک کورد هه‌ڕه‌شه‌له‌وجودی ده‌کرا وه‌ک بوونه‌وه‌رو وه‌ک مرۆڤ، ئه‌وان هه‌موو خه‌بات و تێکۆشانیان ته‌نها یه‌ک دێڕی سواو بوو له‌چه‌ند کۆڵانێکی سلێمانی دووباره‌یان ده‌کرده‌وه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو

(ناسیۆنالیزم شه‌رمه‌زاریه‌بۆ به‌شه‌ریه‌ت).. جا بۆئه‌وه‌ی کاڵ فامی ئه‌وانه‌ئاشکرا بێت سه‌ره‌تا زۆر به‌کورتی باسی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌ده‌که‌ین..

چه‌ندین تێزی جیاواز له‌سه‌ر ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌هه‌یه‌لێره‌دا زیندووترین تێزیان به‌نمونه‌ده‌هێنینه‌وه‌، که‌ئارنست گیڵنه‌ر باسی ده‌کات، ئه‌م فه‌یله‌سوفه‌ی بیری ناسیۆنالیزم باس له‌وه‌ده‌کات که‌به‌ر له‌دروستبوونی نه‌ته‌وه‌ده‌بێت قۆناغه‌کانی پیشه‌سازی، بازاڕه‌کانی دراو، زمانی یه‌کگرتووی به‌هێزو سیسته‌می خوێندنی یه‌کگرتوو له‌و شوێنه‌دا که‌قه‌راره‌نه‌ته‌وه‌ی تێدا له‌دایک بێت، هه‌مووی فه‌راهه‌م بێت پاشان نه‌ته‌وه‌له‌منداڵانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه‌له‌دایک ده‌بێت، له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م بیرمه‌نده‌دا نه‌ته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی له‌دایک بێت پێویستی به‌چه‌ند هه‌نگاوێکی هێواش هه‌یه‌، ده‌وڵه‌تێکی مه‌رکه‌زی به‌هێزیش هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ده‌بڕێت ئه‌وجا نه‌ته‌وه‌له‌دایک ده‌بێت، به‌مجۆره‌بۆمان ئاشکرا ده‌بێت که‌ناسیۆنالیزم به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌نیه‌به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه‌نه‌ته‌وه‌به‌به‌رهه‌می ناسیۆنالیزمه‌.

ناسیۆنالیزم پره‌نسیپێکی سیاسی نزیک له‌مۆدرێنه‌یه‌که‌پێویستی به‌یه‌کیه‌تی سیاسی و یه‌کیه‌تی خاک و یه‌کیه‌تی زمان هه‌یه‌، واته‌ناسیۆنالیزم ئه‌و بۆچوونه‌سیاسییه‌یه‌که‌خاکی هاوبه‌ش و یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌بێت سیسته‌مێکی سیاسی هاوبه‌ش و یه‌کگرتووی دیاریکراوی هه‌بێت.‌ به‌مجۆره‌نه‌ته‌وه‌و ناسیۆنالیزم به‌رهه‌می قۆناغی پیشه‌سازی و رۆشناگه‌ری و خوێنده‌وارین، که‌به‌کورتی ده‌توانین به‌به‌رهه‌مه‌کانی قۆناغی مۆدرێنه‌ناویان به‌رین.

خاڵێکی دیکه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه‌که‌سه‌ربه‌خۆیی جوگرافی له‌قه‌واره‌ی حکومه‌ت یاخود ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری مه‌رجێکی هه‌ره‌گرنگه‌بۆ دروست بوونی ناسیۆنالیزم،من قسه‌کانم زیاتر ئاسان ده‌که‌مه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی کۆمۆنیسته‌کان باشتر تێبگه‌ن، مه‌به‌ست له‌م خاڵه‌ئه‌وه‌یه‌که‌به‌بێ بوونی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت ناسیۆنالیزم بوونی نابێت، واته‌بۆ ئه‌وه‌ی بیری ناسیۆنالیزم هه‌بێت ده‌بێت ده‌وڵه‌تێک هه‌بێت حوکومه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رێت، به‌ڵام دیاره‌کۆمۆنیسته‌کان جیاوازی له‌نێوان حوکومه‌ت به‌ڕێوه‌بردن یاخود حکومه‌ت کردن ناکه‌ن له‌گه‌ڵ حوکم کردن، له‌باشوری کوردستان به‌هۆی روخانی حکومه‌تی عێراقه‌وه‌کورد جۆرێک له‌حوکم کردنی ئۆتۆنۆمی یاخود ئه‌وه‌ی به‌فیدرالی ناوی ده‌به‌ن (عێراق ته‌نها لای کورد به‌فیدرال ناسراوه‌) کاروباری به‌ڕێوه‌بردنی خۆی ده‌کات، به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان نه‌ک سه‌ربه‌خۆ نیه‌به‌ڵکو نیوه‌شی داگیرکراوه‌، پارچه‌رکانی دیکه‌ی کوردستان به‌ته‌واوی داگیرکراون و له‌ژێر ده‌ستی داگیرکه‌ردان، که‌واته‌یه‌کێک له‌ره‌گه‌زه‌هه‌ره‌گه‌وره‌کانی ناسیۆنالیزم که‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن سه‌روه‌ری و شکۆیه‌بوونی نیه‌.

کۆمۆنیسته‌کان ناسیۆنالیسته‌کانی تورک و فارس و عه‌ره‌ب به‌کورد ده‌چوێنن، ئه‌مه‌چ وه‌هم و چ بێئاگاییه‌که‌، ئایا میله‌تێک به‌رگری له‌بوونی خۆی بکات و باسی که‌لتورو زمان و رزگارکردنی خاکی خۆی بکات ده‌بێت به‌هه‌مان ئه‌و پێودانگه‌سه‌یری بکرێت که‌ته‌ماشای میله‌تانی وه‌ک فارس و تورک و عه‌ره‌بی پێده‌کرێت؟ فارس و تورک و عه‌ره‌ب چه‌ندین ساڵه‌خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆو خاوه‌نی حکومه‌تی نیشتیمانی خۆیانن، ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌له‌زمان و وجودیان و گوندو که‌لتوریان ناکرێت بۆیه‌ناسیۆنالیست بوونی ئه‌وانه‌له‌قاڵبی ره‌گه‌زپه‌رسیتدا پۆڵێن ده‌کرێت..

به‌راست کێ میلیشیایه‌و کێ مافیایه‌؟

ئه‌گه‌ر که‌سێکی زۆر نه‌شاره‌زاو بێئاگا چاوی به‌لێدوانه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری بکه‌وێت ئه‌وه‌به‌بێ دوو دڵی وا ده‌زانێت له‌کوردستاندا کۆمپانیای زۆر گه‌وره‌تر له‌جه‌نراڵ مۆتۆرز و مارسیدس و بریتش پۆترۆلیۆم هه‌یه‌، ره‌نگه‌وابزانێت شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژیا له‌مالومه‌وه‌سه‌ریهه‌ڵداوه‌و کۆمپانیای نوکیاش بنکه‌ی سه‌ره‌کی له‌شێخه‌ڵایه‌و( بیل گایتس) له‌بیاره‌له‌دایک بووه‌.. ده‌نا ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت میله‌تێکی داماوی وه‌کو کورد که‌هێشتا به‌سه‌ر چوار وڵاتدا دابه‌شکراوه‌و نه‌ده‌وڵه‌تی هه‌یه‌، نه‌هێشتا وه‌ک فه‌رهه‌نگی سیاسی به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندوو پۆڵێن ده‌کرێت نه‌زمانی هاوبه‌شی هه‌یه‌و نه‌شۆڕشی پیشه‌سازی و نه‌کارخانه‌یه‌کی ئه‌وتۆی هه‌یه‌، ئیتر ناسیۆنالیزمی چی و نه‌ته‌وه‌ی چی کاکی برا؟. ئێستاش له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا کورد شه‌ڕی مانه‌وه‌ده‌کات، کورد تازه‌به‌تازه‌و پاش خه‌باتی سه‌دان ساڵه‌و خوێن به‌خشین ئێستا چیرۆکی زیندوویی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌.

که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د له‌کتێبی مێژودا ئاماژه‌به‌راستیه‌کی زۆر گرنگ ده‌کات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌که‌بیری ناسیۆنالیزم له‌مێژوودا ناسکترین و هه‌ستیار ترین شتی مرۆڤه‌کان بووه‌، ئه‌گه‌ر به‌وجۆره‌نیه‌بۆچی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت حه‌فتاو ئه‌وه‌نده‌ساڵ له‌پاش حوکمی کۆمۆنیستی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا، که‌چی پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و لێکترازان و که‌رتوپه‌رت بوونی له‌نێوان هه‌مان ئه‌و وڵاتانه‌ی ژێر سێبه‌ری حوکمی کۆمۆنیسته‌کاندا خوێناوی ترین شه‌ڕ له‌سه‌ر سنوری وڵاتان و نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌کانی سۆڤیه‌ت کرا…

من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر ئێستاش به‌هه‌موو خه‌وشه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردیشه‌وه‌، گرفتێکی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له‌باشوری کوردستان سه‌رهه‌ڵبدات، ده‌یان هه‌زار که‌س ئاماده‌ی خۆ به‌ختکردن ده‌بن له‌و پێناوه‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر واتایه‌کی هه‌بێت واتای ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌موقه‌ده‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی کورد هێشتا له‌کن زۆربه‌ی کوردان ناسکترین و پیرۆزترین بوون و هه‌سته‌..

کۆمۆنیستی کارگه‌ری له‌روداوه‌کانی 17ی شوباتی سلێمانی زۆر باش خۆیان به‌میله‌تی کورد ناسان، ئه‌وان ئێستا پێویست ناکات بڵاڤۆک و قسه‌ی زه‌ردوشین بکه‌ن چونکه‌له‌یه‌که‌م فرسه‌تی دیموکراسیدا وه‌ک ته‌له‌به‌یه‌کی زۆر ته‌مه‌ڵ و قۆپیچی له‌تاقیکردنه‌وه‌کاندا که‌وتن، ئه‌وان ده‌ستیان خسته‌ده‌ستی ئیسلامی سیاسی و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوونه‌هاوخه‌بات،ئه‌مه‌یه‌ئه‌و سیاسه‌ت و دبلۆماسیه‌ته‌ی که‌ئه‌وان بۆ به‌دیهێنانی دیکتاتۆریه‌تی کرێکار په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن،له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌دا کۆمۆنیستی کارگه‌ری بوو به‌موجاهیدی عه‌یاره‌21 ، ئه‌گه‌ر کوردستان له‌ئه‌فگانستانه‌وه‌نزیک بوایه‌ئه‌وه‌بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌مه‌ریکا ده‌بوونه‌هاوڕێ ی گیانی به‌گیانی له‌گه‌ڵ زه‌واهیری و مه‌لا عومبه‌ری تالیبان، کاتی خۆشی که‌تازه‌ئیمام خومه‌ینی هاتبووه‌سه‌رکار رابه‌ری کۆمۆنیسته‌کانی ئێران که‌یهانوری له‌وه‌ڵامی

رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگ و زیدنووی کورد مه‌حمود باکسی، که‌داخوا تاچه‌نده‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئیمام خودموختاری کورد بسه‌لمێنێت گوتبووی ( هه‌زارجار قورئانم له‌بودعه‌ی ئیمپریالیزم پێباشتره)..‌..

له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم له‌هه‌ر سوچێکی دنیادا ئیسلامی و کۆمۆنیست حوکم بکه‌ن ئه‌وه‌دڵنیابه‌که‌دیموکراسی و مافی مرۆڤ له‌ژێر پێ خراوه‌و برسێتی وکوشتارو هه‌ژاریش له‌لوتکه‌دایه‌نمونه‌شمان بۆ ئه‌مه‌کۆریاری باکورو حکومه‌ته‌ئیسلامیه‌کانی دنیایه‌…

ئەم بابەتە وەڵامە بۆ لێدوای سەرکردیەکی کۆمۆنیست کەپێی وایە کوردایەتی سەرچاوەی دروستبونی مافیایە کلیک بکە…….

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com