ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بێت ئه‌و چۆن به موقه‌ده‌سی لەماركسیزم ئه‌ڕوانێت منیش وابم بێگومان من وانیم
ئاسۆس هه‌ردی: گه‌ردنی شه‌ماڵ عه‌لی، ئازاد بێ و باوه‌ڕیشم به ماركسیزم نیه
نوچه‌نێت: بەختیار ره‌زا چوچانی
نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی، له وه‌ڵامێكدا بۆ شه‌ماڵ عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبی كۆمۆنیست، ده‌ڵێت “من گه‌ردنی ئازاد ده‌كه‌م و شانازی به پاسۆك بوونمه‌وه ده‌كه‌م، باوه‌ڕیشم به ماركسیزم نیه”.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا شه‌ماڵ عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبی كۆمۆنیست له‌سه‌ر لاپه‌ڕه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هێرشی كرده سه‌ر نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی و هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی ناپه‌سه‌ندیشی به‌كارهێنا، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوایه ئاسۆس هه‌ردی پارتی دیموكراتی كوردستانی به حیزبێكی ماركسی ناو بردووه، به‌ڵام ئاسۆس هه‌ردی له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ره‌تی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و جۆره وه‌سفه‌ی هه‌بێت بۆ پارتی، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “من هه‌میشه وتوومه، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه ئێمه له‌گه‌ڵ عه‌قڵییه‌تی سیاسی هه‌مانه ئه‌وه‌یه، كه زۆربه‌ی حیزبه‌كانمان، ره‌گه ئایدیۆلۆجییه‌كانییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئایدیۆلۆجییه شمولییه‌كان، وه‌كو ماركسیزم، لینینزمی ستایلی ستالیزمی، یاخود ناسیۆنالیزمی ستایلی غه‌ربی، یاخود ئیسلامگه‌رایی، كه ئه‌مانه هه‌ر سێكییان، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئایدیۆلۆجیای تۆتالیتارین، من وتموومه ئه‌م حیزبانه‌ی ئێستا له كوردستان هه‌ن، ره‌گه‌كانییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه، ئه‌گینا من نه‌موتووه كه ئه‌مانه حیزبی ماركسی لینین، ئه‌مه ره‌ئییه‌كه‌ی من بووه، ئیتر نازانم ئه‌و كه‌سه‌ی كه قسه‌كه‌ی منی گواستۆته‌وه چۆنی گواستۆته‌وه، چونكه من نه‌مبینیوه و نازانم چۆنه”.
له باره‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ش كه شه‌ماڵ عه‌لی له‌به‌رانبه‌ریدا به‌كاری هێناوه، ئاسۆس هه‌ردی وتی “من ئه‌و به‌ڕێزه ناناسم، قسه‌كه‌ی منی چۆن وه‌رگرتووه و له كوێ وه‌ری گرتووه نازانم، ئه‌وه قسه‌كه‌ی من بووه، پێیباشه ئه‌هله‌ن وه‌سه‌هله‌ن، پێشی باش نیه، چۆن قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كات ئازاده و گه‌ردنی ئازاد بێت”، وتیشی “من ته‌نزیم و پێشمه‌رگه‌ی پاسۆك بووم شانازی پێوه ده‌كه‌م، ئێستاش خۆم به كه‌سێكی نیشتیمان په‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانم، به‌ڵام له ئێستادا قه‌ناعه‌تم به هیچ حیزبێك نیه له كوردستاندا، ئه‌سڵه‌ن قه‌ناعه‌تم به كاری حیزبایه‌تیش نه‌ماوه، دژی ماركسیزمیش نیم و پێموایه ماركسیزم یه‌كێكه له فیكره گرنگه‌كانی مێژووی به‌شه‌رییه‌ت، هیچ فیكرێكیش له دنیادا نامرێت، به‌ڵكو فیكری به‌شه‌رییه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێم بپرسیت تۆ باوه‌ڕت به ماركسیزم هه‌یه، من باوه‌ڕم پێی نیه و خۆم به ماركسی نازانم، ئه‌و ئه‌گه‌ر پێیوایه من ئه‌نتی ماركسیزمم، ئه‌وه من ئه‌نتی هیچ فیكرێك نیم جگه له‌وانه‌ی كه گرفت بۆ ئینسانییه‌ت درووست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بێت ئه‌و چۆن باوه‌ری به ماركسیزم هه‌یه و چۆن به موقه‌ده‌سی لێی ئه‌ڕوانێت منیش وابم، بێگومان من وانیم”.
ئەم بابەتە وەڵامی بۆ لێدوانێکی شەماڵ عەلی لە حزبی کۆمۆنیست کلیک بکە…..