ئارام ئەحمەد: زمانی ئێمه کاردانه‌وه‌یه‌که دژی ده‌سه‌ڵاتێک که کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌تک کردوه
من ڕه‌خنه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرم به‌ڵام ڕه‌خنه‌م له یه‌کێتی و پارتی نییه بەڵکو ده‌مانه‌وێت ئه‌مانه نه‌مێنن
له وڵاته‌کەی من و تۆدا به‌ته‌نها ده‌سه‌ڵات و پیاوه‌کانی گه‌نده‌ڵ نین، گه‌نده‌ڵی ڕۆچۆته ناو ئێسقانه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ته‌واوی جومگه‌کانی پیس کردوه
ئه‌وه‌ی که له کوردستاندا هه‌یه و کۆمه‌ڵگای بارگاوی کردوه به شتی پیس به‌رهه‌می کارکردو ئه‌قڵی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتییه
رزگار رەزاچوچانی/ نوچەنێت
بەشی دووەم
ئارام ئەحمەد، لە شارۆچکەی پێنجوێنی باشوری کوردستان لەدایک بووە، و لەکاتی شەڕی ئێران عێراق دەچێتە سلێمانی، لەوێ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی تەواو دەکات، وەک خۆی دەڵێت خاوەنی دەیان شعر‌و قەسیدەو سەدان وتارە، لەساڵی ١٩٩٦ ەوە لە هۆڵەندا دەژی. ئارام یەکێک لە ستافی ماڵپەڕی کوردستان پۆستەو بەڕێوەبەری ژوری کوردستان دەنگی ئۆپۆزسیۆنە، لەپاڵتاک، لەوێ بەردەوام بەزمانێکی زۆر توند دژ بە دەسەڵاتی کوردستان قسە دەکات و لەنوسینەکانیدا زۆر کات بەزمانێکی توند دەنوسێت، کە لەبنەماکانی نوسین و رەخنە دوور دەکەوێتەوە، بەڵام ئەوەی چاودێری نوسینەکانی کردبێت، هەست دەکات دوورکەوتنەوەکەی بەمەبەستە، نەک بەهۆی ئەوە بێت ئاگایی لەو بوارە نەبێت، نوچەنێت ئەم گفتوگۆ درێژە لەگەڵ ئارام ئەحمەد دەکات و لەباری نوسین و مەبەستەکانی لەو بارەوە پرسیار دەکات.
نوچەنێت/ زۆر بەی ئەوانەتان کە ئەدمینن لە لە ئەورپا دەژین، واتە ئیستا دەزانن زمانی راگەیاندن لە ئەوروپا چییە، پێتان وایە تاچەند بەو زمانە راگەیاندنە قسە دەکەن، کە لەو وڵاتەدا هەیە، ئیوەی لێ دەژین؟ لەباری رەخنەو تەشهیر؟.
ئارام ئەحمەد/ دوو زمانی ته‌وا جیاواز، دوو دنیای ته‌واو جیاواز‌و پێچه‌وانه، دوو ئه‌قڵی دور له یه‌ک، زمانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م وڵاتانه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، ته‌واو سالمه و سه‌رده‌میانه‌یه، دوو دنیای ته‌وا پێچه‌وانه و ناشبێت ئێمه ئه‌م دوو پێوانه‌یه بخه‌ینه پاڵ یه‌کتر، واته ئه‌م خه‌تانه به یه‌که‌و ناکێشرێت، مه‌عقول نییه، بۆنمونه په‌رله‌مانی ئه‌م هۆڵه‌ندایه‌ی که منی لێده‌ژیم مقیاسی بکه‌یت به په‌ڕله‌مانه‌که‌ی ئەوێ، ناتوانی پۆلیسی ئه‌م وڵاته بکه‌یته هاوتای پۆلیسه‌کانی ئێمه، پۆلیس له‌م وڵاته ڕۆژنامه نووس نابه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شار‌و فه‌لاقه‌ی بکات، له پایته‌خته‌که‌یدا “سه‌رده‌شت عوسمان” نابرێته موسڵ و ده‌می پڕ بکرێت له گوله، ده‌سه‌ڵات سالمه لێره، مافه‌کانی مرۆڤ تاحهدێكی باش پارێزراوه، له‌م سیسته‌م و حاڵه‌دا له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی سالمدا، ده‌بێت زمانی ڕاگه‌یاندنیش سالم بێت، من ئه‌گه‌ر دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێره بنووسم، زمانم ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زمانه‌یه، که دژی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی پێی ده‌نوسم.
له سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌و، له ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکاندا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی شهرافهتمهندو ڕاستگۆ‌و ئازادیخواز بو، ئه‌م فه‌رهه‌نگه عه‌کس ده‌بێته‌وه، بۆ ناو ژیانی تاک به تاکی کۆمه‌ڵگا، ده‌ورێکی یه‌ک لا که‌ره‌وه‌و جدی ده‌بێت، بۆ خستنه سه‌رسکه‌ی مێژویی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست، خۆ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌یشی بوو، واته ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵ و دزو درۆزن و پیاو کوژ و زمان بڕ بو، دیسان ئه‌م فه‌رهه‌نگه عه‌کس ده‌بێته‌و بۆ ناو تاک به تاکی کۆمه‌ڵگاو، ئه‌وکۆمه‌ڵگایه له به‌ر یه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێنێت، بڕوانه ئێستا له وڵاته‌کەی من و تۆدا، به‌ته‌نها ده‌سه‌ڵات و پیاوه‌کانی گه‌نده‌ڵ نین، گه‌نده‌ڵی ڕۆچۆته ناو ئێسقانه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ته‌واوی جومگه‌کانی پیس کردوه، ئه‌وه‌ی که له کوردستاندا هه‌یه و کۆمه‌ڵگای بارگاوی کردوه به شتی پیس، به‌رهه‌می کارکردو ئه‌قڵی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتییه، به درێژایی بیست ساڵی ڕابردو.
نوچەنێت/ کەوایە مادام دەسەڵات نایەوێ پێشکەوتن دروست ببێت، ئیوەش تەسلیمی هەمان پیلانی ئەوو بوون، بەو زمانە قسە دەکەن کە ئەو دەیەوێ، کەدەکرێ بڵێین زمانی سەردەمی و راگەیاندنکاری مۆدێرن نیە؟ بەرای تۆ راگەیاندنێک بەهەمان زمانی ئەوە قسە بکات، کە خۆی بەبەری ناوی دەبات، بۆخۆشی خەریکی پەخشکردنی هەمان زمانی بەربەریەت نییە؟.
له مێشکی مندا ئه‌وپه‌ڕی داماویه، گوله‌ت پێوه بنێن، تۆ گوڵی بۆ فڕێ بده‌ی، ئه‌مه ته‌سلیم بون نییه به پیلانی که‌س، به‌ڵکو یه‌ک واقعیه‌ته، من له‌سه‌ره‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسایهرهم به جۆرێک له جۆره‌کان داوه‌ته‌وه، ناشمه‌وێت دوباره‌ی بکه‌مه‌وه،ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم،هه‌ردو ڕێگا دو ڕێگای جیاوازن، ناکرێت سهجانێک له زینداندا، زیندانییه‌ک له ژێر داردا داده‌ڕزێنێت، زیندانی به‌سته‌زمان له ژێر قامچیدا هه‌ڵده‌سوڕێت و تفێک ده‌کاته ناوچاوانی سه‌جان، تۆ بڵێیت کاکی زیندان تۆیش هه‌مان کاری سهجانهکهت کرد، ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌رییه، تۆیش به‌ربه‌ریانه له‌به‌رامبه‌ریدا ڕاوه‌ستای، ئێمه پێمان وایه، ئه‌و زیندانه هه‌قێکی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆیه‌تی و کاره‌که‌ی پڕاو پڕ به‌رهه‌قه و شه‌ریفانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سهجانهکه ناشه‌ریفانه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و وێناکردنه‌ی به‌ڕێزتان و خودی پرسارهکهیش نه‌یتوانیوه مه‌نتقێک بپێکێت و هاوکێشه‌کانی تێکه‌ڵاو کردوه‌و شێواندویه‌تی، ده‌یه‌وێ هه‌موو ئه‌م به‌یه‌کدا دانه، به بیانوه‌ی”به‌وزمانه قسه ده‌که‌ن که ئه‌وده‌یه‌وێ” بخاته پاڵ یه‌ک و ڕۆحیه‌تی دیفاع کردن له”خود” بخاته ژێر پرسیاره‌وه، که له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌یبینم.
نوچەنێت/ لەشێوەی ئەدای قسەکردن بەزمانێک قسە دەکەن، کە ئێستا لەهیچ جێیەکی لاچەپی کوردستانیش بەو زمانە قسە ناکرێت، کاتێک دەچیتە ژوورەکە، هەست دەکەیت تەمەنت گەراوەتەوەو لەساڵی ١٩٩٤ و سەرەتای شەڕی ناوخۆ، هۆی هەڵبژاردنی ئەم زمان و شێوەی قسەکردنە چییە؟؟.
ئارام ئەحمەد/ پێـم وایه له سه‌ره‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسه‌م داوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا با بڵێم ئێمه هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کمان له‌م دوو پارته‌و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نییه، ڕه‌خنه له دۆست ده‌گیرێت بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان وهه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی، لێره‌دا ناچمه ناو ڕه‌خنه له‌ده‌قی ئه‌ده‌بی وجۆره‌کانی تری ڕه‌خنه، به‌ڵام ئێمه به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه ئه‌م ڕێگایه‌و ئه‌م جۆره زمانه‌مان هه‌ڵبژاردوه، ئه‌گه‌ر تۆ پێت وابێت”کاتێ دێیته ژوره‌که هه‌ست ده‌که‌یت ته‌مه‌نت گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ساڵی 1994 و سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆ”، (هه‌ر چه‌نده شه‌ڕی ناوخۆ مێژوه‌که‌ی زۆر درێژ تر‌و دورتره)، ده‌بێت ئهوپرسیارهش بکه‌یت، ئایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له دنیادا نموونه‌ی هه‌یه؟ ئایه سه‌رانی ئه‌م دوو پارته،هه‌مان ئه‌قڵی نه‌ک پێش ساڵه‌کانی 1994 به‌ڵكو پێش سه‌رده‌می کانی ماسی نییه، که نه‌یاره‌کانی خۆیان سوتاند؟ به کورتی بڵێم، زمانی ئێمه کاردانه‌وه‌یه‌که دژی ده‌سه‌ڵاتێک که کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌تک کردوه، تاڵانی کردوه‌و ده‌یکات، ژیانی شاهانه‌یان بۆخۆیان وخێزان و که‌سوکاریان دروستکردوه‌و، خه‌ڵكیش ژیانی نییه، سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته لای ئه‌وانه، شه‌ڕی ناوخۆیان کردوه‌و، ده‌یان ههزارمرۆڤیان کوشتوه‌و ئێستاش که من ئه‌م دێرانه ده‌نوسم، ده‌کوژن و ده‌ڕفێنن و شهقبارانی خه‌ڵكی ده‌که‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شه‌ق وه‌شێن و مرۆڤ کوژه‌دا، هیچ ڕێگایه‌کی ترنییه بیگرێنه به‌ر، ئه‌م زمانه نه‌بێت، واته زمانی ئێمه به‌رهه‌می کار‌و کرده‌وه‌ی ناشیرینی ئه‌وانه، بیرکردنه‌وه‌که‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح لای ئێمه هه‌ڵه‌یه”ئه‌وه‌ی زله‌یه‌کت لێبدات، ئهولاکهیشتی بۆبکه‌ره‌وه تا زله یه‌کی تریشت لێبدات”.
ئاخر پێمان وایه، ئه‌قڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده دواکهوتوانەیە، ئه‌گه‌ر ئهولاکهشمانی بۆ بگرینه‌وه، ئه‌وه‌نده بێشه‌رمه، ئاماده‌یه هه‌زاران زلهمان لێبدات و، پاشانیش بڵێت فه‌رمون ئێستا سه‌ره‌ی شه‌ق هاتوه، با شهقهکانیشتان تێههڵبدهم.
برای من، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له مرۆڤایه‌تی ده‌رچووه، بیست دانه ساڵه له توپهتمان ده‌که‌ن، له فه‌زایه‌کی ئاوا ناشیرینداو له پانتاییه‌کی ئاوا بێزراو قیزه‌وندا، که ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه خولقاندویانهو بکهرینی، کوا مه‌جالێک ماوه بۆ لاکردنه‌وه لە زمانی گوڵ و به‌یه‌که‌وه ژیان، ئێستا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆی به‌ئاغا ده‌زانێت و کورد ڕه‌عیه‌ت، خۆی به‌سه‌ردارو خوداوه‌ندو دروستکه‌ری کوردی نه‌گبه‌ت ده‌زانێت، ده‌یه‌وێت هه‌مو کورد له ئاساتی ئه‌واندا لورهیان بێت بۆ له‌تێ نان، ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌یه‌کیان بریندار کردوه، کۆمه‌ڵگایه‌کیان له غهدرههڵكێشاوه.
ئه‌گه‌ر کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندو بێت، ئه‌گه‌ربیه‌وێت له‌م دنیایه‌دا به ئاوات و ئامانجه ئینسانیه‌کانی بگات، ئه‌گه‌ربیه‌وێت شان به‌شانی گه‌لانی دنیا بڕوات، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئاڵاکه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بشه‌کێته‌وه، ببێته خاوه‌نی وڵاتی خۆی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ده‌بێت ئه‌م دوو پارته فڕێبداته ناو زبڵدانی مێژوو، ئه‌م ئه‌قڵه ژه‌نگ گرتوه بخاته ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه، نابێت به‌هیچ مانایه‌ک له به‌ربه‌ریه‌تی ئه‌م دوو بانده خۆش بێت، که ده‌رهه‌ق به مێژوه‌که‌یان، به گیان و ژیانی خۆیان کردویه‌تی.
نوچەنێت/ کەوایە ناکرێ بڵێین ئارام ئەحمەد لەنەزانی و بێ ئاگایی لەزمانی راگەیاندن بەوشێوە ئەدوێ، چونکە بابەتەکانت دەڵێن کە ئێوە ئاگایی و خوێندنەوەتان هەیە، ئەو وڵاتەش کەلێی دەژین دەڵێت، کە ئیوە دەزانن لە دیموکراسیەتدا جێگای ئەو خیتاب و زمانە توندە نیە؟.
ئارام ئەحمەد / به‌ڵی له سه‌رده‌می به‌عسیشدا، چۆن دژی به‌عس له شه‌ڕێکی ته‌وادا بووم و باوه‌ڕی ته‌وام به‌وه بوه که ئه‌م ڕژێمه ته‌نها چاره‌ی ڕۆشتنه، لهوکاتهیشدا سه‌رانی یه‌کێتی و پارتیم به بازرگان زانیوه، هه‌رگیز نه‌هاتۆته ئه‌قڵمه‌وه ئه‌وانه‌م پێ شۆڕشگێڕ‌و ڕزگارکه‌رو فریاد ڕه‌سی کورد بێت”له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به هه‌ر ده‌لیلێک دوای ئه‌مانه که‌وتوون و گیانی خۆیان به خۆڕای داناوه”، واته زیاترله بیست ساڵ تێپه‌ڕیوه، که‌من ده‌نوسم و ئاگایشم هه‌یه له ماناکانی دیموکراسی و له مافه‌کانی مرۆڤ و له حورمه‌تی ووشه‌و کتێب، باشیش ده‌زانم کۆمه‌ڵگای سالم+ ده‌سه‌ڵاتی سالم، پێویستی به کام جۆر زمانی ڕاگه‌یاندنه، وه‌ک ئیشاره‌م پێدا، ئه‌م زمانه تونده کاردانه‌وه‌یه‌که به‌رامبه‌ر به توندی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، ئاخر بێڕه‌حمی ئه‌مانه هه‌موو سنوره‌کانی تێپه‌ڕاندوه، من له هۆڵه‌ندا ده‌ژیم، ئایه به‌و زمانه‌ی که ڕه‌خنه له سیسته‌می ئه‌م وڵاته‌و پارته‌کانی ده‌گرم، ڕه‌خنه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ده‌گرم؟ ئه‌سڵی کێشه‌که ئه‌وه‌یه، که من ڕه‌خنه له‌م سیسته‌مه‌ی هۆڵه‌نداو پارته‌کانی ده‌گرم، ڕه‌خنه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرم، به‌ڵام ڕه‌خنه‌م له یه‌کێتی و پارتی نییه، بەڵکو ده‌مانه‌وێت ئه‌مانه نه‌مێنن، هه‌ڵبه‌ته نه‌مان هه‌ر مانا فیزیکیه‌که‌ی نییه، به‌ڵكه کۆتاکردنی ده‌ستیانه له ده‌سه‌ڵات و گۆڕانی ئه‌م مێژوه ناشیرینه‌یه، مێژوی شاخ و شار، ئاخر له‌زهنی مندا مێژووی یه‌کێتی وپارتی چ له شاخ و چ له شار مێژویه‌کی قیزهونهو زه‌ڕه‌یه‌ک ئازادیخوازی و جوانی تێدا نییه، نه شۆڕشگێڕ بوون، نه بۆ کورد شتێکیان کردوه، نه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له باشورههیه به‌رهه‌می ته‌قاندنی چوار فیشه‌که‌که‌ی ئه‌وانه.
هۆکاری زمانی توندی ئێمه، به‌رامبه‌ر به‌کرده‌وه‌ی توند‌و ناشیرینی زۆر‌و، بێئامانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌یه، که‌ژیانی له سه‌رکوت و ناعه‌داله‌تی هه‌ڵكێشاوین.
نوچەنێت/ تۆ تەئکید لەوە دەکەیتەوە کە ئەبێ ئەم دەسەڵاتە هەر بڕوات، بەڵام کاتێک ئەم دەسەڵاتە بە شۆڕشگێڕی رابردوو بێت، یان بە هەڵبژاردن و رێگای سەردەمیش بێت، شەرعیەتی مانەوەی خۆی دەسەلمێنێت، خۆ ئاوا بەئاسانی بەبابڕوایەک ناڕوات، من پێشتریش زۆر گوێم لێ بووە، لەو ژوورەکەی ئێوە زۆر زۆر باسی دروستکردنەوەی مەفرەزەی نهێنی دەکرێت، کاتێک سورن لەسەر ئەوەی دەبێت دەسەڵات بڕوات و دڵنیاشن لەوەی هەر بەقسە ناڕوات، چۆنە بیرتان لەو لایەنە نەکردۆتەوە، کە تەنزیمی نهێنی و ئەو مەفرەزانەی کە زۆر کات لەوێ دەیبیستم دروستی بکەن؟؟.
ئارام ئەحمەد/ با نمونه‌یه‌کی مێژویی بهێنینه به‌ر باس، که پێده‌چێت کۆمه‌کیمان بکات بۆ باشتر تێگه‌یشتن له یه‌کتری.
له‌دوای دروست بونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، ده‌ست بردنی کورد بۆ شۆڕش “با لێره‌دا له‌وه بگه‌ڕێن شۆڕشمان هه‌بوه یان نا” ته‌واوی پارته‌کانی سه‌رساحه‌ی کوردستان بناغه‌یترین شیعاری” ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان بوه”ئه‌مه‌ش ئهوبیانووه پوچه بوه‌و، که گوایه کورد داوای جیابونه‌وه ناکات وته‌نها”ئۆتۆنۆمی”ده‌وێت و ئه‌مه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، له ئه‌قڵی سیاسیه‌کانی کوردا وا هاتوه که هه‌ڵگرتنی ئه‌م شیعاره باشتر خزمه‌ت ده‌کات وئه‌و زه‌مینه‌یه که هه‌یه ته‌نها ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، ئیتر ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان وداگیرکه‌ران تاوانبارمان ناکه‌ن به “جوداخواز”، ئێستایشی له گه‌ڵدابێت، دوای ڕشتنی ده‌ریایه‌ک خوێن، ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان باوه‌ڕیشیان به‌و شیعاره نه‌هێناوه، خاڵی نه‌گه‌تیف لێره‌دایه که چه‌ندین نه‌وه په‌روه‌رده بون و گۆج کراون به‌م شیعاره پوچه، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌جیاتی ئه‌م شیعاره، شیعاری”جیابونه‌وه”بخرایه‌ته مێشکی خه‌ڵكه‌وه‌و نه‌وه‌کان به‌م شیعارهگۆش بکرانایه باشتر نه‌بو؟ خۆ داگیرکه‌ران که‌مترین داواکانی کوردیان جێبهجێنهکردوهو، ئه‌سڵه‌ن ده‌وڵه‌تی تورک له‌سه‌ر ئه‌ساسی له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵکێشانی کورد، پایه‌کانی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی بونی خۆی داڕشتوه.
هه‌ر بۆیه هه‌ڵگرتنی شیعاری”ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت بڕوات، ده‌بێت خه‌ڵکی پێ په‌روه‌رده بکرێت، ده‌بێت ئه‌و تازه لاوانه‌ی ئێستا ده تا شانزه ساڵن بزانن که ئه‌م ڕژێمه ده‌بێت بڕوات و خه‌ڵكی کوردستان ده‌وڵه‌تی خۆی دابمه‌زرێنێت.
شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی و قۆناغی شاخ ئه‌وه‌ی ئێوه باسی لێوه ده‌که‌ن، سه‌رده‌می به‌سه‌رچوه‌و سه‌رۆکی لیبیاش نانی ئهوشهرعیهتهی ده‌خوارد، به‌ڵام ئیتر ده‌بینین ئه‌م شه‌رعیه‌ته ناگاته فریای، پاشان ڕاستیه‌ک هه‌یه ده‌بێت بیزانین، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه له باشور، به‌رهه‌می خه‌باتی ئه‌وان نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌می ئاڵوگۆڕێکی ناوچه‌یی جیهانییه، واته په‌لاماری ده‌وڵه‌ت عێراق بۆ کوێت و هاتنی هاوپه‌یمانه‌کان و لێدان له عێراق و ڕاپه‌ڕینی بزوتنه‌وه‌ی شیعه له ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، سه‌ره‌تای داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، له لایه‌ن ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانه‌وه، که تا ئێستایش درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌وه گوتارێکی ته‌واو ههڵخهڵهتێنهرودرۆیه،که یه‌کێتی وپارتی وایان له خه‌ڵکانێک گه‌یاندوه، گوایه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه به‌رهه‌می ئه‌قڵی ئه‌وان و مێژوی شاخ و ئه‌م شته پڕوپوچانهیه، بۆ هه‌ر که‌سێک ئه‌قڵ له که‌له‌یدا بێت ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت، بۆیه شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی یه‌کێتی و پارتی ته‌نها بۆ به کۆیله‌کردنی خه‌ڵك و گهوجکردنیانهو هیچی تر، به ڕێگای سه‌رده‌میش بێت، ئه‌وان ناتوانن شه‌رعیه‌تی خۆیان بسه‌لمێنن، شه‌رعیه‌تی ئه‌وان له لوله‌ی سیلاحه‌کانیان و پارهکانیانهوهیه، ئه‌و جوتهیان لێوه‌ربگره‌وه ئاسه‌واریان نامێنێت.
دیاره له ژوره‌که‌دا که زۆرترین قسه‌وباسی تێدا ده‌کرێت، هه‌مو ڕێگاکان و ئه‌گه‌ره‌کان ده‌خرێته به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه، له‌م په‌یوه‌ندیه‌یشدا باس لهسهردروستکردنی مه‌فاریز کراوه و من وه‌ک خۆم به زه‌روری ده‌زانم، به‌ڵام خاڵی بنه‌ڕه‌تی نییه، خاڵی بنه‌ڕه‌تی ته‌نها ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌رییه و شۆڕشه.
هه‌مومان ئه‌وه ده‌زانین هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له دنیادا ته‌نها به قسه ناڕوات و نه‌ڕۆیشتوه، قه‌تیش ئه‌م ئیدعایانهمان نه‌بوه، به‌ڵام ته‌واوی ڕێگاکان، له‌م قسه‌وباسه‌ی من وتۆوه تا ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له کوردستان و ده‌ره‌وه‌و،ئه‌و ڕێگایانه‌ن که به‌شیان هه‌یه له هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕ، بۆ سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی .
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەمی ئەم دیمانە کیلیک بکە…..
داوای لێبوردن لەکاک ئارام دەکەین بۆ دواکەوتنمان لەبڵاوکردنەوەی بەشی دووەمی دیمانەکە