لەهەولێر هەڕەشە لە خانەوادەی رۆژنامەنوسێک دەکرێت
نوچەنێت
رۆژنامەنوس خێڵان بەختیار بەنوچەنێتی راگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی هەڕەشەو چاودێریکردنیەوە ناچاربووە کوردستان بەجێبهێڵیت بەرەو دەرەوەی وڵات، ئیستا هەرەشەکان بەردەوامە بۆ سەرخانەوادەکەی. بەتەلەفۆن هەڕەشە لەخوشکێکی دەکرێت و بە ئۆتۆمبێل چاودێری خێزانەکەی دەکەن.
خێڵان بەختیار ئەو هۆکارانە دەخاتە ڕوو کە بەهۆیەوە کوردستانی جێهێشتووە و لەلێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان دەڵێت”له دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له من كرا و له ئاسایشی پارتی له هه‌ولێر بانگكرام پێموترا، كه ژیانم له مه‌ترسیایه، ئه‌وان ئاماده‌ن كامیره بۆ ماڵم و بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌م دابنێن، هاوكات دوو كه‌سی خۆم وه‌كو پاسه‌وان له‌گه‌ڵ خۆم دابنێم، ئه‌وانیش موچه و ده‌مانچه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌بێ ئیمزا بكه‌م هه‌ر شتێكم لێهات پارتی نییه!!. ئیدی منیش بڕیاری ده‌رچوونم له كوردستان دا و به‌ره‌و سوید هاتووم و هانام بۆ ئه‌م وڵاته هێناوه”.
ئەو رۆژنامەنوسە رایدەگەیەنێت کە لەدوای ئەوەی خۆی وڵاتی جێهێشتووە هەڕەشەکان گوازراوەتەوە بۆ سەر خانەوادەکەی”له ئێستایا به‌م ژماره ته‌له‌فۆنەی كۆڕه‌ك، “07503882699” نامه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌نێرنه سه‌ر خوشكێكم و نووسیویانه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی براكه‌ت بڵاوی ده‌كاته‌وه، ژیانتان لێ ئه‌كه‌ین به ئاگر و ژیانتان لێ تاڵ ده‌كه‌ین، و چه‌ندین سوكایه‌تی و شتی تریش، كه ناكرێت لێره‌دا باس بكرێت، ته‌نانه‌ت نووسیویشیانه “باش بزانن ئه‌وه خێزانی براكه‌تمان له مه‌كته‌ب خستووه”! له كاتێكدا خێزانه‌كه‌م له یه‌ك ده‌رس كه‌وتووه ، نه‌ك هه‌موو وانه‌كان! خێزانه‌كه‌م ماڵی باوكی له مه‌سیفه و هه‌ر له‌وێش ئه‌خوێنێت، مه‌سیف واته سه‌ری ره‌ش، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌ستی پاراستن نه‌بێت، هێز نییه بتوانێ له ناو مه‌كته‌بێكی مه‌سیف یان په‌روه‌رده‌ی ئه‌وێ ده‌ستكاری نمره‌ی قوتابی بكات. ئه‌مرۆش كه خێزانم له ماڵی باوكم له هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵی باوكی بۆ مه‌سیف سه‌یاره‌یه‌كی جام ره‌ش به دوایه‌وه بووه هه‌تاكو به‌رده‌گار ماڵی خه‌زورم و چاودیری كردووه”.
بەختیار راشیدەگەیەنێت، روودانی هەر شتێکی ناخۆش و سەلامەتی کەسوکاری دەخاتە ئەستۆی” دەسەڵاتی هەولێر و ئاسایشی پارتی” کە خانەوادەکەی لەژێر دەسەڵاتی ئەواندا دەژین.
جێی باسە رۆژنامەنوس خێڵان بەختیار، زیاتر لە ١٠ مانگە کوردستانی جێهێشتووە، کە وەک خۆی رایگەیاندووە بەهۆی مەترسییەکانی سەرژیانی هەڵاتووە، ئێستا باوکی مناڵێکە کە بەهۆی جێهێشتنی لەوڵات تەنها لەوێنەدا مناڵەکەی خۆی وەک باوکێک بینیووە.