به‌شێك له‌فه‌لسه‌فه‌ی ناسیۆنالیزم و كوردایه‌تی درۆكردنه له‌گه‌ڵ مێژوو و دروست كردنی مێژووی تره
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیست: ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كوردایه‌تی بوونه قوربانی و “شه‌هید بوون” به هه‌ڵه‌داچوون
له كوێ كورد هه‌موو برای یه‌كن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
خه‌سره‌و سایه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆكۆنیستی كرێكاری كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر كوردایه‌تی و پێیوایه كوردایه‌تی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، حیزبی وه‌ك پارتی و یه‌كێتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌بڕوای ئه‌و، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر كوردایه‌تی بوونه‌ته قوربانی و شه‌هید بوون، “به هه‌ڵه‌دا چوون”.
نوچه‌نێت: به‌رپرسانی حیزبی كۆمۆنیست پێیانوایه، كوردایه‌تی مافییا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئایا ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵوێستی حیزبی كۆمۆنیسته؟
خه‌سره‌و سایه: حزبی كۆمه‌نیست باوه‌ری وایه كه بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی چینی ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌دارانی كوردستانه، ئه‌حزاب و ئه‌م ته‌جرووبه‌یه‌ی پێكی هێناوه‌و نیشانی داوه له كوردستان بۆ هه‌موو خه‌ڵك ئاشنایه، كه‌سه‌ر تاپای نغرۆی گه‌نده‌ڵی و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی داهات و بژێوی خه‌ڵكه، هاوكات ئه‌م حزبانه‌ی كه ئێستا نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كوردی ده‌كه‌ن، سه‌رتاپایان گه‌نده‌ڵییه.
ئێمه ده‌بینین حزبی چه‌كدارییان هه‌یه و ته‌واوی بواره جیاوازه‌كانی سیسته‌می سیاسی، بواری وه‌به‌رهێنان، سیسته‌می ئابووری و سیسته‌می قانوونی و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و هتد.. هه‌موویان بۆ خۆیان قۆرغ كردووه و هه‌موو كه‌س ئه‌م واقیعه‌ته ده‌زانێ، كه یه‌كێتی و پارتی وه‌كو دوو حزبی گه‌وره‌ی نێو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، كه چۆن ژیان و بژێوی خه‌ڵكیان هه‌تا ده‌نگدانی هاوڵاتیانیش به‌نده به پَیدانی مووچه و به ترساندن و به له‌سه‌ر كار ده‌ركردنه‌وه، ئه‌م دوو حزبه له‌خۆڕا نییه وا ده‌كه‌ن، ئه‌م دوو حزبه دوو كۆلكه‌ی باوه‌ڕی بزووتنهوهیهكن كه خۆیان به بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و ناسیۆنالیزمی كورد ده‌ناسێنن، ئێمه له ته‌جرووبه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا بینیمان، كه ئه‌مانه ته‌جرووبه‌یه‌كی تاڵ وپڕ لهنههامهتییان بۆ خه‌ڵك هێناوه‌ته ئاراوه، ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌پێنێ ته‌نانه‌ت گه‌شتووه‌ته ئه‌وه‌ی خه‌ڵك شیعاری حزبی چه‌كدار بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه و یه‌كێك له شیعاره‌كانی خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی میلیشیای ئه‌حزابه، ئه‌مه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌و حزبانه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك به‌لێكدانه‌وه‌ی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو حزبه دوو حزبی مافیایین، دوو حیزبن كه له رێگای چه‌ك و خورافه‌ی نهتهوهچێتییهوه هه‌وڵیان داوه، كه كۆمه‌ڵگا به‌م شێوه‌یه ببه‌ن و ژیانی فیرعه‌ونانه بۆ خۆیان پێك بهێنن و زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش تا ئاستی ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ت گوزاری ئاو و كاره‌بایه، به‌ده‌ست هێنانی خۆراك و به‌ده‌ست هێنانی خوێندن و په‌روه‌رده‌یه له ئاستی نزمدا به‌نسیبیان بێت.
سه‌یركه ئاودیو كردنی نه‌وت و شاردنه‌وه‌ی بوودجه، داهاتێكی خه‌یاڵی، كه ئه‌م حزبانه هه‌یانه هه‌تا به پێوانه و راگه‌یاندنه‌كانی دونیاوه بڵاو بووه‌ته‌وه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێكه له حزبه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان، ته‌نانه‌ت له ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌مریكایی و بریتانی دهوڵمهندترن سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه چییه ؟
ئه‌مه له پرۆسه‌ی ئیقتیسادییهوه نه‌هاتووه و له به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه و كارگه و پیشه‌سازیی ووڵاته‌وه نه‌هاتووه، هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه كوردستان له‌باری ئیقتیسادی و ته‌كنه‌لۆجیاوه له هه‌ره دواكه‌وتووه‌كانی ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهانه‌وه‌یه، ئه‌مه به‌رهه‌می ئه‌م قۆرغ كردنه‌یه، ئه‌م دوو حزبه وه‌ك وتم له‌خۆڕا نییه ده‌یكه‌ن، ئه‌مانه به‌رهه‌می بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌حزابیش له‌باوه‌شی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دروست ده‌بێت و له‌دایك ده‌بێت، ئه‌مانه خۆیان به خۆیان ده‌ڵێن ئێمه بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ره‌سه‌نین، به بڕوای من ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت رووی كوردایه‌تی به‌بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیجابی وه‌یان به بزووتنه‌وه‌یه‌كی باش پیشان بده‌ن، بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێت ئاگا بن یان ئاگا نه‌بن، ده‌یانه‌وێت ئه‌م دوو حزبه له ره‌خنه و ناره‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك ده‌ركێشن و رووی جوانیان پێ ببه‌خشن.
نوچه‌نێت: من ده‌مه‌وێت لێره‌دا پرسیارێك بكه‌م، بۆ نموونه كاتێك كه پارتی و یه‌كێتی یان هه‌ر هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی دیكه، كه خۆیان به‌نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ده‌زانن، ده‌كرێت بڵێین ئه‌مانه به‌رهه‌می بزووتنه‌وه‌ی كوردایهتین یان دووباره ئه‌مه‌ش قۆرغ كردنه‌وه‌یه كه له‌م لایه‌نه‌شه‌وه درووست ده‌بێته‌وه؟
خه‌سره‌و سایه: به بڕوای من ئایدۆلۆژیا‌و بیر‌و باوه‌ری سیاسی و فیكری، كاتێك تۆ ده‌توانی حوكم بده‌ی به‌سه‌ریا، كه نموونه‌كه‌ی نیشان دابێت، ئێستا ئێمه ئه‌وه ده‌بینین له كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ باری زانستی لێكدانه‌وه‌ی تیۆری قسه بكه‌ین، باشه له‌سه‌ر ناسیۆنالیزم كێ هه‌یه نیشانی منی بدات، ناسیۆنالیزم له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت ناسیۆنالیزمی شه‌رقی بناغه‌كه‌ی چییه؟ پایه‌كانی چییه ؟ ده‌یه‌وێت باسی چی بكات له‌سه‌ر جیاوازی زمان، خاك، كه‌لتوور، مێژوو، كه ئه‌مانه پێش ئه‌وه‌ی نمونه بن له‌سه‌ر ئه‌ساسی ره‌گه‌زی دروست بن، خۆیان له‌سه‌ر ئه‌ساسی چینه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی مادی و به‌شه جۆر به جۆره‌كانی ناو خه‌ڵكه‌وه، ناو كۆمه‌ڵگاوه، سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌مه شتێكی دروست كراوه، مه‌سه‌له‌ن تۆ ناتوانی به‌م شیعاره یاخوود به‌م گۆرانییه باسی ناسیۆنالیزم بكه‌یت، كه هه‌موو كورد برای یه‌كن، له كوێ كورد هه‌موو برای یه‌كن كامه ئامۆزا‌و پورزای یه‌كن، كه‌وایه بۆ هه‌موویان به یه‌كسانی له‌سه‌ر سفره‌یه‌ك كۆنابنه‌وه، بۆ هه‌موویان شه‌ریكی داهات و ده‌ستكه‌وتی نابن؟ ئێمه ده‌بینین له‌ولاوه چینێك به‌ناوی كوردایه‌تیی و كورد بوونه‌وه و گه‌لی كوردستان و رزگاری كوردستانه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كیان سازداوه كه عهقهلییهتێكه ئه‌كسه‌ریه‌تی خه‌ڵك داد و بێدادییه‌تی، له‌باری تیۆرییه‌وه ناسیۆنالیزمی كورد وه‌ك وه‌ك به‌شێك له ناسیۆنالیزمی شه‌رقی به پێچه‌وانه‌ی ناسیۆنالیزمی ئه‌وروپاییه‌وه، كه له‌سه‌رده‌می خۆیه‌وه ناوه‌رۆكێكی شۆڕشگێرانه و ئازادیخواز و رادیكاڵی هه‌بوو، كه بناغه‌كانی خۆی ده‌برده‌وه سه‌ر تیۆری مافی بهگنه كارتا، مه‌سه‌له‌ن له ده‌وره‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوو به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مانی رۆشنگه‌ری مۆدێرنه‌دا تێكه‌ڵاو بوو، توانی بازاڕێك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه له پاشماوه‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و ئاین وئه‌و باوه‌ره دوا كه‌وتووانه‌ی كه كۆمه‌ڵگاكانی به‌سه‌ر تایفه‌و میر و شێخ و ئه‌مانه‌دا دابه‌ش كرد بوو، ئه‌مانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌ساسی حقوقی ئینسان كۆمه‌ڵگایه‌ك درووست بكات، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه دابمه‌زرێنێت و نه‌ته‌وه پێك بهێنێت، به‌ڵام هه‌تا ناسیۆنالیزمی كورد وه‌كو ناسیۆنالیزمی چینیه‌كان نه‌بوو، كه له بزووتنه‌وه‌ی جووتیاری تێكه‌ڵ به مه‌سائیلی ئه‌رز رزگاربوونی خه‌ڵك له‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌رزه‌وه ده‌وله‌ت دابمه‌زرێنێت، ئه‌مانه نیشانیان دا نه‌ك هه‌ر ئینسانیان رزگار نه‌كرد، كه به‌شێكی ئابووری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بێگانه‌یا پێناسه كرد بوو، كوردستانیان دابه‌ش كردووه، تا ئێستا نه‌ك هه‌ر باوه‌ریان به پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرنی هاوچهرغ نییه به دڵ وگیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه كوردستان مولحه‌ق بكه‌ن، له ئیلحاقا به‌مه‌سه‌له‌ی عێراقه‌وه بمێنێتهوانێ و ئه‌و ده‌سته كۆنه په‌رستییه ئیسلامییه عرووبانهی كه‌له به‌غدا هه‌یه زاڵ كه‌ن به‌سه‌ر كوردستاندا. مه‌سه‌له‌ن له‌باره‌ی ئابوورییه‌وه هه‌تا له‌باره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كوشتنی ژنان و مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانی ژنان گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستانه، ئه‌وان جگه له‌وه‌ی سه‌ره‌تا له‌سه‌رده‌می راپه‌رینه‌وه، ئه‌وان خۆیان ده‌ستیان كرد به ژن كوشتن له‌ژێر ناوی نامووس و به‌عسی بوونه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا ئه‌وه‌یان كردبێت له كۆتایدا یاسای فره ژنی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان لایه‌نگری مه‌سه‌له‌ی ژنان نین.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئازادییه‌كان ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ره‌خنه‌گرتن مه‌سه‌له‌ن، فه‌رهه‌نگی ئه‌وان جه‌نابی سه‌رۆك …جه‌نابی فڵان كه‌س و جه‌نابی فڵان شت، ئه‌م مه‌سه‌له مه‌ركه‌زی و ته‌به‌قاتی و فه‌رهه‌نگییه‌ی كه له ناو كۆمه‌ڵگادا پێكیان هێناوه، له فه‌رهه‌نگی چی؟ له فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتووانه له‌وه‌ی كه ئینسان وه‌ك خۆی پێناسه بكرێت، ئه‌مه نیشانی ئه‌وه ده‌دات كه ناسیۆنالیزمی كورد و كوردایه‌تی، له‌مه زیاتر هیچی تر نییه، ئه‌وه له سوریا بینیمان، له سه‌رده‌می جه‌مال عبدولناسر بینیمان، له سه‌رده‌می یاسر عه‌ره‌فات بینیمان، هه‌تا مرد چ فه‌زیحه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی لێده‌ركه‌وت.
نوچه‌نێت: واته ئێوه وه‌ك حزبی كۆمه‌نیست، پێتان وایه قسه‌ی ئه‌و براده‌رانه راست بێت، كه پێیانوایه به‌رهه‌می كوردایه‌تی مافیا و میلیشیایه؟
خه‌سره‌و سایه: مافیا و میلیشیا و گه‌نده‌ڵی، به‌رهه‌می ناسیۆنالیزمیی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه، بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌م مۆدێله زیاتری نیشان نه‌داوین، ئه‌وه نه‌ك قسه‌ی ئێمه‌یه برۆ له قسه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه تا هه‌موو نوسه‌ره گه‌نجه‌كانی تر بخوێنه‌وه، بزانه له نێو جاده و رۆژنامه‌كاندا هه‌موو ئه‌م قسانه ده‌ڵێن هه‌تا به‌شێك لهناسیۆنالیزمهكان له ئه‌وروپا خوێندوویه‌تی و فێربووه تهعاتووفی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا هه‌یه، ئه‌مانه بۆ به نه‌ته‌وایه‌تی نازانن.
نوچه‌نێت: كاتێك ئێوه پێتانوابێت به‌رهه‌می كوردایه‌تی و ناسیۆنالیزم له‌كوردستاندا، گه‌نده‌ڵی و مافیا بێت، خوێندنه‌وه‌ی ئێوه چی ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان كردووه‌ته قوربانی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چ رابردوو چ ئێستا؟
خه‌سره‌و سایه: ئه‌وه پرسیارێكی زۆر جوانه، به بروای من هه‌موو ئینسانێك كه بۆ ئاواته‌كانی دێته مه‌یدانه‌وه و قوربانی ده‌دات و سه‌ختی ده‌كێشێ و زوڵم و سته‌می به‌عس هه‌تا به ئه‌نفاله‌وه به‌سه‌رییه‌وه بووه، ئه‌مانه ئومێد و ئاره‌زوویه‌كی پیرۆزن، ئۆتۆماتیكی ئه‌مه نایخاته به‌رده‌م حه‌قیقه‌ت و هه‌تا په‌یوه‌ندی نییه به مه‌سه‌له‌ی ناسیۆنالیزم به‌ڵكو ناسیۆنالیزم سواری ئه‌مه بووه، به‌شێك له‌فه‌لسه‌فه‌ی ناسیۆنالیزم و كوردایه‌تی درۆكردنه له‌گه‌ڵ مێژوو و دروست كردنی مێژووی تره، به‌ڵام بۆ نموونه ئه‌وان ئه‌و هه‌موو سیر‌و نان و پیازه‌ی به‌مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌یخۆن، به‌ڵام ئه‌وه قسه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان موسته‌فا نیشانی ده‌دات، كه هێزه‌كانی ئه‌و كاتی به‌ره‌ی كوردستانی خۆیان پێشره‌وییان كردووه بۆ راكێشانی پاسدار بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه له چوار چێوه‌ی ستراتیجییه‌تی شه‌ڕی ئێران –عێراقدا ئه‌م به‌ڵایه‌ی لێكهوتهوه.
نوچه‌نێت: ئه‌وانه‌ی كه شه‌هید بوون و بوونه‌ته قوربانی كوردایه‌تی، تۆچۆن لێیان ده‌ڕوانی، واته پێتوایه خوێنییان به هه‌ده‌ر چووه؟
خه‌سره‌و سایه: به‌بروای من خوێنییان به هه‌ده‌ر چووه، من پێم وایه ئێستا هه‌ر ئینسانێك له‌وكه‌سانه‌ی كه قوربانییان داوه به‌قسه‌ی باو كه پێیان ده‌ڵێن شه‌هید بوون، ئه‌مانه ئێستا ئه‌گه‌ر زیندوو ببنه‌وه به ئومێدی كامه‌رانی و ژیانێكی خۆش ئه‌و كاره‌یان كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م رۆژگاره ببینن ده‌زانن ئه‌وان كه‌هێزو ماندوو بوونی خۆیان كردووه‌ته چ وه‌همێك له‌پشت سه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه‌وه بووه. من ده‌مه‌وێ دوا قسه‌م ئه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ت له‌به‌رده‌م هه‌موو ئینسانێك بێت ئیتر رێگا له‌به‌رده‌م بوون و زه‌رووره‌تی تیۆر و ره‌خنه و شیكارییهوه نامێنێت، ئینسان له‌زۆر كاتدا به‌قسه‌ی ئه‌و شاعیره فلۆرانسییهكهی كه‌ده‌ڵێت (جه‌هه‌ننه‌م پره له ئومێد‌و ئاره‌زووه ئینسانییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌دوای ئومێد‌و ئاره‌زووه‌كانیان ده‌كه‌ون و هه‌ڵه ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه ناو نا جه‌هه‌ننمه‌وه) ئه‌وه قسه‌یه وایه واته ئینسان هه‌ركاتێك هات به‌دڵسۆزییه‌وه كاری كرد، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه نه‌كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌وه، به‌بروای من ئه‌وان ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌م ته‌جرووبه‌یه ببیستن ده‌زانن كه ئه‌وان هه‌مووی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌ت كێش بوون، تۆ بیهێنه به‌رچاوی خۆت ئێستا له سووریا جه‌یش و سوپای سوریا و سوپای میسر هه‌مووی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌ت كێشن، عورف و عادات سه‌پێنراوه به‌سه‌ریاندا، كه ئه‌و كاره بكه‌ن.
نوچه‌نێت: پرسیارەکە دووباره ده‌كه‌مه‌وه، پێت وایه ئه‌وانه‌ی كه‌شه‌هید بوون به‌هه‌ڵه‌دا چوون؟
خه‌سره‌و سایه: دیاره ره‌نجیان به با بووه مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ده‌توانم ئه‌وه بڵێم به‌داخه‌وه ئه‌وان بۆ ئومێد‌و كامه‌رانی خۆیان هه‌وڵیانداوه، ئه‌وه ده‌رنه‌چوو كه ئه‌وان ئومێد و ئاره‌زوو به‌ده‌ست بێنن، بیست ساڵ به‌سه بۆ ده‌سه‌ڵاتێك كه ده‌توانی ئه‌گه‌ر له قازانجی هه‌تا قسه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه، خۆم یه‌كێكم له‌وكه‌سانه‌ی یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانیم بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌مه شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه و ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵێ شۆرشی نوێی ئه‌م جاره بۆچینی هه‌ژارو ره‌نجده‌رانه كوا؟ كامه بوو ؟ ئایا پێتان وایه ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتی ره‌نجده‌رانه ؟
یان ده‌سه‌ڵاتداران وایان كرد كه هه‌ژاران ده ساڵ له شارێك بژین كه ئاو‌و كاره‌بای نه‌بێت كه ناچاربێت به‌وه‌ی چه‌ند كارێك بكات و منداڵانیانیان كاربكه‌ن و ژن كوشتن تهحاموول بكات، شه‌ریعه‌تی ئیسلامی تهحاموول بكات، سۆنامی له یابان هه‌ڵی كرد به‌ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك ئه‌وتا پرده‌كانیان درووست كرده‌وه، به‌ڵام تۆ وه‌ره سیسته‌می رێگا‌و بان ببینه سیسته‌می خهستهكانهكان ببینه سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن ببینه و ئه‌م هه‌موو گه‌نجه بێكاره ببینه به‌راستی ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌و شۆرشه بێت، من پێم وایه ئه‌و كه‌سان ئه‌گه‌ر ئێستا بمانایه و ناچار نه‌كرانایه له‌ده‌سه‌ڵاتدا بوونایه، به بروای من حه‌یف و ئه‌سه‌ف بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.