تارا عومه‌ر تۆفیق: سه‌رنجێک له‌سه‌ر گفت‌و گۆی نوچه‌ نێت له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و سایه‌دا

0

سه‌رنجێک له‌سه‌ر گفت‌و گۆی نوچه‌ نێت له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و سایه‌دا

تارا عومه‌ر تۆفیق

سه‌ردێڕی گفت و گۆکه‌ی نوچه‌ نێت له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و سایه‌، سه‌رنجی راکێشام که‌ ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كوردایه‌تی بوونه‌ قوربانی و “شه‌هید بوون” به‌ هه‌ڵه‌داچوون.

به‌لام چه‌ند جارێک نوسینه‌که‌م خوینده‌وه‌، نه‌مزانی له‌ کوێدا خه‌سره‌و سایه‌ وتویه‌تی که‌ شه‌هیدان به‌ هه‌ڵه‌دا چوون. ئه‌و باسیکی واقعی ده‌خاته‌ به‌رده‌می ئیمه‌، شه‌هیدان و به‌ سه‌دان که‌س که‌ له‌ رابردوودا خۆشخه‌یال بووین به‌ ئه‌حزابی کوردایه‌‌تی یه‌کیک له‌وانه‌ شه‌خسی خۆم پێم خه‌ساره‌ که‌ کات و هه‌روه‌ها ژیانم خسته‌ مه‌ترسی بۆ کوردایه‌تی که‌ ئه‌مرۆ بۆم یه‌کاڵا بۆ‌ته‌وه‌ که بزوتنه‌وه‌ی‌ کوردایه‌تی هیچ وه‌ڵامێکی پێ نیه‌ بۆ خه‌لکی کوردستان.

وه‌ڵامی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بو خه‌لکی کوردستان  مافیا و میلیشیا و گه‌نده‌ڵی بووه‌، مه‌حرومی و نه‌داری بۆ خه‌لکی کریکارو زه‌حمه‌تکیش و هه‌روه‌ها خیزانی شه‌هیدان بووه‌، وه‌ک خه‌سره‌و سایه‌ ته‌ئکیدی لی ده‌کاته‌وه‌ ئه‌‌مه‌ به‌رهه‌می بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه.

کاکی ڕۆژنامه‌نووس! سێ جار پرسیاره‌که‌ت دوباره‌ ده‌که‌یته‌وه‌، به‌لا‌م له‌وه‌ ناچیت که‌ وه‌لامه‌کانی خه‌سره‌و سایه‌ت به‌دڵ بێت بۆ سه‌رخه‌تی بابه‌ته‌که‌ت‌، هه‌ربۆیه‌ سه‌رخه‌تی باسه‌که‌ نامۆیه‌ به‌ قسه‌کانی خه‌سره‌و.

خه‌سره‌و سایه ده‌لیت: (به‌بروای من خوێنییان به‌ هه‌ده‌ر چووه‌، من پێم وایه‌ ئێستا هه‌ر ئینسانێك له‌وكه‌سانه‌ی كه‌ قوربانییان داوه‌ به‌قسه‌ی باو كه‌ پێیان ده‌ڵێن شه‌هید بوون، ئه‌مانه‌ ئێستا ئه‌گه‌ر زیندوو ببنه‌وه‌ به‌ ئومێدی كامه‌رانی و ژیانێكی خۆش ئه‌و كاره‌یان كردووه‌.)

هه‌روه‌ها ده‌ڵێیت: (دیاره‌ ره‌نجیان به‌ با بووه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم به‌داخه‌وه‌ ئه‌وان بۆ ئومێدو كامه‌رانی خۆیان هه‌وڵیانداوه‌، ئه‌وه‌ ده‌رنه‌چوو كه‌ ئه‌وان ئومێد و ئاره‌زوو به‌ده‌ست بێنن.)

گیان به‌ختکردوان که‌ هه‌مو شتیکیان به‌خشی له‌ پیناوی ژیانیکی سه‌رفراز بۆ که‌سانی دوای خۆیان، ئه‌‌گه‌رئه‌مرۆ له‌ ژیاندا بونایه‌ ئایها هه‌لویستیان چی ده‌بوو، کاتیک که‌ زۆربه‌ی خه‌لکی کوردوستان ده‌نالینن به‌ ده‌ست نه‌بونی و بیکاری وهه ژاریه‌وه؟

چ ئیحساسیکیان ده‌بو که‌ ببینن گه‌نجان له‌ بری ژیانیکی مۆدیرن‌ و پر له‌ پیشکه‌وتن و زانست و فیربون خراونه‌ته‌ بازاری مونافه‌سه‌ و راکیشراون به‌ دوای درنده‌ترین مۆدێلی سه‌رمایه‌داریدا؟

پیران و خالکی نه‌خۆش ناهه‌موارترین هه‌لومه‌رجی ژیانیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌، له‌ جیاتی سه‌نته‌رو خانه‌ی پیران، خراونه‌ته‌ به‌ر ره‌حمه‌تی منال و که‌سوکاریان. دیاری پارتی و یه‌کێتی ئه‌و خانه‌ی پیرانه‌یه له‌ هه‌ولێر و سله‌یمانی که‌ بۆ ئه‌و پیرانه‌یه‌ که‌ کورو کچه‌کانیان و‌ کاسو کاریان به‌حساب خراپن و ماسئولیتیان هه‌لناگرن.

له‌ جیاتی ریزلیگرتن و پاداشتدانه‌وای ئه‌وانه‌ که‌ چه‌ندین سال خزماتیان به‌م ولاته‌ کردوه، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وله‌ت مه‌سئولیتی ئه‌م ئینسانانه‌ بخاته‌ ئه‌ستۆی خۆی نه‌ک خیزانه‌کانیان که‌ زۆربه‌ی کات ره‌نگه‌ ده‌رامه‌تی بزیوی خۆشیان پی دابین نه‌کریت،  گالته‌یان پی ده‌که‌ن و ‌راکیشیان ده‌که‌ن بۆ سه‌ر ده‌زگای راگه‌یاندن و ته‌له‌فزۆن بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ به‌ مناله‌کانیان بلین که‌ نه‌یان توانیوه‌ مه‌سئولیه‌تیان هه‌لبگرن، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ستایشی باشی و به‌زه‌یی ده‌سه‌لاتداران بکه‌ن.

له‌ جیاتی گرنگی دان به‌ هاتو چۆو بنیاتنانی سیسته‌می خزمه‌ت گوزاری، لانی که‌م په‌ره‌دان به‌و سیسته‌می هاتوچۆ گشتیه‌ی که‌ ساله‌کانی حه‌فتا هه‌بو، کولتوری سه‌یاره‌ی گرانبه‌هاو که‌شخه‌یان کرده‌ باو، باسیک له‌ سه‌ر که‌ش وهه‌وا و پیس کردنی ژینگه‌ی شاره‌کان له‌ ئارادا نیه. هیچ جۆریک له‌ زانیاری له‌ سه‌ر ته‌نزیم کردنی کۆمه‌لگا پیشکه‌ش به‌ خه‌لک وه‌ به‌ نه‌وه‌ی داهاتو ناکریت. کوردستان ولاتێکه‌ له‌ 1991 وه‌ تا ئیستا سیسته‌می پۆستی نیه‌. زۆر شتی تر که‌ له‌م باسه‌دا جیی نابیته‌وه‌.‌

گیانبه‌ختکردوان هه‌لویستیان چی ده‌بوو، ئه‌گه‌ر بیانزانیبایه‌ که‌‌ له‌ژ‌یر ئالای کوردایاتیدا ، شه‌هیدی ولات بوونی نیه  به‌لکو گیان به‌ختکردو کاتیک شه‌هیده‌ که‌ شه‌هیدی پارتی یان یه‌کیتی بیت. زۆریک له و‌ نوسه‌رو رۆشنبیرانه‌ی که‌ کاتی خۆی ئایدۆلۆجیای تایبه‌تی خۆیان هه‌بوه‌و‌‌ له‌ کاتی حوکمی به‌عس شه‌هید کراون، ئه‌مرۆ بۆ ئه‌وه‌ی خیزانه‌کانیان وه‌ مناله‌کانیان بتوانن بژین ده‌بیت شه‌هیده‌کانیان بکه‌نه ‌ئه‌ندامی پارتی یان یه‌کیتی. ئه‌مه‌یه‌ ریزگرتن‌ له‌ شه‌هید؟

من پێم وایه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ڕووی پرسیار و ره‌خنه‌کانتان بکه‌نه‌ خه‌سره‌و سایه‌و کۆمۆنیسته‌کان، برۆن بزانن ئه‌وخیزانانه‌ی که‌ شه‌هیده‌کانیان شه‌هیدی پارتی بوون و‌ ئه‌مرۆ خۆیان یه‌که‌تین یان به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ چۆن مامه‌له‌یان له‌ گه‌لدا ده‌کریت.

گیان به‌ختکردووان له‌ ژیر سایه‌ی کوردایه‌تیدا ته‌نها بازرگانی به‌ خوین و ناویانه‌وه‌ کراوه‌، وشه‌ی شه‌هید بۆ یاری کردن به‌ ئیحساساتی خه‌لک به‌کاربراوه،‌ منیش به‌داخه‌وه‌م که‌ قسه‌کانی خه‌سره‌و سایه‌ زۆر راسته‌و شه‌هیدان خوینیان به‌ هه‌ده‌ر چوو و ره‌نجیان به‌ با چوو.‌

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com