هیوا میرزا سابیر: مه‌ترسی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، شپرزه‌یی ناوخۆییه
له گۆشه‌ی (رۆشنایی)دا، مامۆستا هیوا میرزا سابیر ئه‌ندامی شورای سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌فتانه له وه‌ڵامی پرسیاری نوچه‌نێتدا، رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر پرسه گه‌رمه‌كانی رۆژ.
نوچه‌نێت: ئایا مه‌ترسی له‌سه‌ر داهاتووی هه‌رێم هه‌یه، رووداوه‌كان هه‌رێم سه‌رده‌كێشن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و سته‌مكاری هه‌نگاو بنێت، یان له كوێدا روواوه‌كان به قازانجی ده‌سه‌ڵات یان خه‌ڵكی ناڕازی و ئۆپۆزسیۆنه؟
هیوا میرزا سابیر: به بۆچوونی من بارودۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیه و قۆناغی داخران و سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاته‌كان رو له ئاوابوون و كۆتایی پێ هاتنه، له‌م روانگه‌وه ده‌ڵێم ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ناڕوات و به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، كه ئه‌و ئاراسته بگرێته به‌ر، چونكه پێچه‌وانه‌ی گۆڕانكاریه‌كان و ئاراسته‌ی یاساكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارییه له‌م به‌هاری گه‌لانه‌دا.
مه‌ترسی زۆرن له‌وانه بێ ناوه‌رۆكی بوونه‌كان له‌م هه‌رێمه‌دا و له‌كار كه‌وتوویی ده‌سه‌ڵاته‌كانی (په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادوه‌ری)و زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیه‌تی به‌سه‌ر خواست و ئیراده‌و ئیداره‌ی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا، به‌هه‌مان شێوه ئه‌مانه خۆی له‌خۆیدا گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌سه‌ر خودی ده‌سه‌ڵاته‌كه و مه‌ترسیدارترین مه‌ترسییه له تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و پێشێل كردنی مافه‌كانی هاوڵاتیان و ملنان به‌ره‌و روخان و هه‌ڵدێر.
وا ده‌بینم هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی ده‌ره‌كیمان له‌سه‌ر نیه و مه‌ترسی سه‌ره‌كی شپرزی و شێواوی ناوماڵی خۆمانه، كه ده‌خوازێت هاووڵاتیان له‌م روانگه‌وه زۆر به‌رچاوڕون بن و به‌ناوی مه‌ترسی ده‌ره‌كیه‌وه له چاكسازی و گۆڕانكاری و داهێنانكاری ناوخۆی سه‌رقاڵ نه‌بین و هه‌موو هه‌وڵ و پلانه‌كان له‌م قۆناغه‌دا ئاراسته‌ی ناوخۆ بكرێن و دڵسۆزانه‌و بوێرانه‌و زانستیانه كار بۆ رزگاركردنی هه‌رێم بكرێت له‌و نه‌خۆشی و مه‌ترسیانه‌ی كه بۆ ده‌یانساڵ ده‌چێت به‌ناوی مه‌ترسی ده‌ره‌كیه‌وه پشت گوێ ده‌خرێن.