کونسوڵی فەڕەنسا رەخنەی هەبوو بارزانی بەتوندی وەڵامی دایەوە

0

کونسوڵی فەڕەنسا رەخنەی هەبوو بارزانی بەتوندی وەڵامی دایەوە

نوچەنێت

دوێنێ بە ئامادەبونی به‌رپرسانی‌ هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی کونسوڵی وڵاتانی ترو فریدیك تیسۆ كونسوڵی‌ فه‌ره‌نسا له‌مه‌راسیمێكدا یادی‌ شۆڕشی‌ فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا کونسوڵی فەرەنسا کەدوای زیاتر لەسەدان ساڵ یادی شۆڕشەکەیانی دەکردەوە، رەخنەی لەوە گرت کە باسی مێژووی نزیکی پێشمەرگەو شۆڕشەکانی بۆ گەنجان بکرێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بەتوندی وەڵامی دایەوە.

لەوته‌یه‌كدا‌ کونسوڵی فەرەنسا لەهەولێر ئاماژەی بەوە کرد باسكردن له‌ پێشمە‌رگایه‌تی‌‌و دانه‌وه‌ی‌ به‌چاوی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێدا كارێكی‌ بێ هوده‌یه‌، وتیشی‌ كه‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ پێویستی‌ به‌ دونیایه‌كی‌ نوێ هه‌یه‌ كه‌ هیواو ئاره‌زووه‌كانی‌ خۆیانی‌ تێدا بهێننه‌ دی.

لەبەرانبەر ئەو وتەیەداو و هەر لەو مەراسیمەدا سەرۆکی هەرێمی هەرێمی کوردستان، لە وتەیەکدا بەتوندی وەڵامی کونسوڵی فەڕەنسای دایەوەو وتی”راستە دەبێت ژیانێکی بەختەوەر بۆ گەنجەکانمان دابین بکەین و دەبێت هەموو دەرفەتێکیان بۆ بڕەخسێنین، بەڵام گەنجەکانی ئێمەو هەموو گەنجانی گەلانی تر ئەگەر رابردوی خۆیان نەزانن ناتوانن ئایندەی خۆشیان ببینن، ئەگەر خەباتی پێش ٢٠ ساڵ نەبوایە خەباتی پێشمەرگە نەبوایە چەند ئێوە یارمەتی ئێمەتا بدایە، ئێمە ئەمڕۆمان نەدەبینی، بۆیە ئێمە زۆر بەپەرۆشین بۆ گەنجانی خۆمان، بەڵام لەهەمان کاتیشدا نابێ گەنجانی خۆمان لەرابردوی خۆیان لە خەباتی پرسەروەری پێشمەرگە داببڕین، من تەئکید لەسەر ئەوە دەکەمەو میللەتی ئێمە دەبێت ئازاد بێت، دەبێت ئەم وڵاتە وڵاتی موئەسەسات بێت، یاسا سەروەر بێت، هەموو ئازادیەک دابین کراوەو دابین دەکرێت لەچوارچێوەی یاسادا، بەڵام نە ئێوە لە ئەوروپاو نەلە ئەمریکاش باوەڕ ناکەم رێگا بدەن هیچ کەسێک یاسا پێشێل بکات، ئەکید بێ پشتیوانی ئێوە زەحمەت بوو ئێمە بتوانین وڵاتی خۆمان وا بەرەو پێش ببەین، بەڵام ئەگەر خەڵکی ئێمەش ئامادە نەبوایە یارمەتی ئێوەش نەیدەتوانی ئەم دۆخە بۆ ئێمە دروست بکات”.

شایەنی باسە فەڕەنسا دوای سەدان ساڵ بە شانازییەوە یادی شۆڕشی خۆی و خەباتی رابردوی لەسەرانسەری جیهان دەکاتەوە، بەڵام هەر لەو یادەی ئەو شۆڕشەدا، کونسوڵی فەڕەنسا لەهەولێر، یادکردنەوەی شۆرشی کورد و مێژووی نزیکی پێشمەرگەی بەبێ هودە وەسف کرد، بۆیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پیرۆزبایی لەگەلی فەڕەنسا بەتوندی وەڵامی دایەوە.

بۆ وتەکانی کونسوڵی فەرەنسا کلیک لەوێنەکە بکە…………… 

……………………………………………………………………

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com